له دنیای تازه‌دا پرسی سۆشیال میدیا زۆرترین شوێنی له مشت‌ومڕ و ته‌نانه‌ت گفتوگۆ زانستیی و ئه‌كادیمییه‌كانیش داگیركردووه، چونكه په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی به‌ژیانی رۆژانه‌ی ههریهكێكمانهوه هه‌یه. هاوكات هه‌مووان ده‌زانین مرۆڤایه‌تی له رێگه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئامڕازه‌كانی ته‌كنۆلۆجیاوه گه‌یشتووه بهجێگهیهك كه رۆژ به‌رۆژ شته ته‌نك و بێبایه‌خ و هیچوپووچهكان له‌بره‌ودان و بابه‌ته قوڵ و پڕماناكان له پاشه‌كشه‌دان.
گرفته‌كه ئه‌و كاته ده‌ستپێده‌كات كه سۆشیال میدیا مرۆڤ كۆنتڕۆڵ ده‌كات و هه‌م ده‌یكاته گه‌مه‌ی خۆیی و هه‌م ئالوده‌ی ده‌كات.
سۆشیال میدیا واتە ئەو ماڵپەڕ و ئەپلیکەیشنانەی کە بۆ ئاسانکاری پەیوەندیی نێوان خەڵک لە سەرانسەری جیهاندا دروستكراون، لە رێگەی پۆست، گفتوگۆ، یان پەیوەندیی دەنگی و ڤیدیۆییەوە، ئه‌م په‌یوه‌ندییه دروستده‌كه‌ن، یه‌كێك له ئامانجەكانی سۆشیال میدیا، ئاسانکارییە بۆ پەیوەندیی نێوان کۆمەڵگه‌کان و كەلتورهكان و مرۆڤه‌كان له هه‌موو جیهاندا. هه‌ریه‌كه له فه‌یسبووك و تویته‌ر و ئینستاگرام و سناپ چات و سكایپ و یوتوب و یاهۆ و لایڤ چات و گووگڵ پله‌س و هه‌ندێكی تر ده‌گرێته‌وه.
سوشیال میدیا ده‌كرێت گه‌ر به باشی به‌كاربهێنرێت و په‌روه‌رده‌ی دروستی له‌گه‌ڵدا بێت، هۆشیارانه بێت و له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و په‌روه‌رده‌ی خێزانه‌كاندا جێگه‌ی باس و خواسی ته‌ندروست بێت وه‌كو هه‌موو شتێكی نوێ و سه‌رده‌مییانه سوودبه‌خش بێت. هه‌روه‌ك له راپۆرتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیدا هاتووه « بەکاربەرانی سۆشیال میدیا بەوە وەسف دەكات كە دۆخێكی دروستە كە تاك تیایدا توانا تایبەتییەكانی خۆی ببێنێتەوە.» به‌ڵام گرفته‌كه ئه‌و كاته ده‌ستپێده‌كات كه سۆشیال میدیا مرۆڤ كۆنتڕۆڵ ده‌كات و هه‌م ده‌یكاته گه‌مه‌ی خۆیی و هه‌م ئالوده‌ی ده‌كات. هه‌ر ئه‌م رێكخراوه ئه‌وه‌شی نه‌شاردۆته‌وه كه سۆشیال میدیا رۆژانە بەسەر تاکەکان دا زاڵ دەبێت، بە جۆرێك كە لە وزەی جەستەیی و دەروونییدا ئه‌و تاكه بەرهەمدارنابێت و هاوبەشی لەگەڵ دەورووبەر لەدەست دەدات، ئا لێره‌وه مرۆڤ كه بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه به سروشتی خۆی، گۆشه‌گیر ده‌بێت و دنیای سایبه‌ر و گریمانه‌ی جێگه‌ی دنیا راسته‌قینه‌كه‌ی بۆ ده‌گرنه‌وه كه كۆمه‌ڵگه و په‌یوه‌ندییه كۆمهڵایهتییهكانییهی.
له‌م باره‌وه له چاوپێكهتنێكدا كۆمه‌ڵناسی پۆڵندی ( زیگمۆن باومان ) ده‌ڵێت: (له دنیای مه‌جازیدا دەبێت کۆمەڵگەی خۆت دروست بکەیت، بەڵام کۆمەڵگاکان دروست ناکرێن، تۆ یان کۆمەڵگەت هەیە یان نیته، ئەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەتوانن دروستی بکەن، ئه‌لته‌رناتیڤێكه. هه‌رچه‌نده تۆ له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌دا هه‌ست به كۆنتڕۆڵكردنی هاوڕێ و كه‌سه گرنگه‌كان ده‌كه‌یت چونكه ده‌توانیت زۆر به ئاسانی هاوڕێ زیاد بكه‌یت و هاوڕێ بسڕیتوه و كۆنتڕۆڵی ئه‌و كه‌سانه بكه‌یت كه پەیوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌گرێت، به‌ڵام له راستیدا ئه‌مه هۆكاره بۆ له‌ده‌ستدانی فێربوونی کارامەیی کۆمەڵایەتی راستەقینە، کە پێویستت پێیانە کاتێک دەچیتە دەرەوە بۆ سەر شەقام، یان دەچیتە شوێنی کار.) ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه سۆشیال میدیا فێری دیالۆگمان ناکات، چونکە ئاسانە دوور بکەوینەوە لە مشت‌ومڕ و جهدهلهكان، هاوكات زۆربەی خەڵک سۆشیال میدیا بەکارناهێنن بۆ یەکگرتن، بۆ فراوانکردنی ئاسۆی خۆیان، بەڵکو بە پێچەوانەوە، بۆ ئەوە بەكاریدههێنن كه ناوچەیەکی ئاسوودەیی بۆ خۆیان دروست بکەن کەچی تاکە دەنگ كه تێیدا دەیبیستن ده‌نگی خۆیانه. ته‌نها شتانێك كه تێدا ده‌یبینن وێنەكانی دەموچاوی خۆیانه. هه‌رچه‌نده سۆشیال میدیا زۆر بەسوودە وچێژبهخشیشه، بەڵام تەڵەیە.
ده‌بینین سۆشیال میدیا بۆته گاڵته‌جار و ده‌ركه‌وتن و به‌ناوبانگبوونی خه‌ڵكانی هیچ و ته‌نك و بێبایه‌خ هه‌روه‌ك فه‌یله‌سوف ئالان دۆنۆ ده‌ڵێت: « تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سه‌ركه‌وتووبوون له‌وه‌ی، هه‌ر کەس زۆر هیچوپووچ بێت بكرێت به‌ڕه‌مز له رێی چه‌ند پلاتفۆرمێكهوه كه زۆربه‌یان پلاتفۆڕمی بێ به‌رهه‌من و هیچ بۆ ئێمه به‌رهه‌م ناهێنن تاوه‌كو ئاڵنگاری سه‌رده‌می پێ بكه‌ین».
له ڕاستیدا ئه‌ركی په‌روه‌رده بریتییه له ئاماده‌كردنی خه‌ڵك بۆ خودپارێزیی له‌و كێشانه‌ی كه سۆشیال میدیا دهینانخوڵقێنێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یبینین پێچه‌وانه‌كه‌یه‌تی و په‌روه‌رده به‌شێكه له‌و پیلانگێڕییه‌ی له پشتی بڵاوكردنه‌وه‌ی هیچوپووچییه له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌یكان، چونكه له راستیدا گه‌ر پهروەرده ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ كردبایه كه به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هۆشیاری تاكه به‌رامبه‌ر به ئاریشه‌كانی ژیانی مۆدێرن و ته‌كنۆلۆجیا، ئه‌وا ئێستا ئه‌و به‌دبه‌ختیانه له‌نێو تیكتۆك نه‌ده‌بوون و ئه‌و داڕمانی ئه‌خلاقییه ئاوا په‌ره‌ی نه‌ده‌سه‌ند.
كێشه‌ی ئه‌م تۆڕانه ئه‌وه‌یه هانی هانی بیرکردنەوەی رووکەشی دەده‌ن پێشتر بیرکردنەوە قووڵتر بوو، وتار و ستوونەکەش بە هەمان شێوە قووڵتر بوون، ئێستاش بوونەتە رووکەش، زانیارییەکانیش بێ مانا بوون، بەبێ شیکردنەوە و بێ بیرکردنەوە، هاوكات له دنیای دیجیتاڵیدا ریکلامی بازرگانی پەیوەستە بە زیادکردنی قازانجەکانی لەسەر پڕۆسەی زیادکردنی بێ بایەخی لەنێو خەڵکدا.