سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌مكی كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان یان فره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م و ساڵی (1914) ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا کرێدیتی جیهانی بۆ وه‌به‌رهێنانی بیانی به (14) ملیار دۆلار دەخەمڵێنرا، بە تایبەت كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كان گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنانیان كردووه، هاوکات كۆمپانیا ئه‌ڵمانی و ئه‌مریكییه‌كان، له‌ماوه‌ی نێوان هه‌ر دوو جه‌نگی جیهانیدا، هه‌وڵیانداوه كۆنتڕۆڵی سه‌رچاوه سه‌ره‌تاییه‌كان له زه‌وی وڵاته داگیركراوه‌كاندا به‌تایبه‌تی نه‌وت و مس بکەن. كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان له دیارترین رواڵه‌ته‌كانی دیارده‌ی جیهانگیری و سیستمی ئابووریی جیهانین، ئەو کۆمپانیایانە سه‌رباری زه‌به‌لاحی قەباره‌كه‌یان و فرەیی چالاكییەکانیان و بڵاوبوونه‌وه‌یان له‌ڕووی جوگرافی و بازاڕەوه، توانایه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان بۆ وه‌به‌رهێنانی جیهانی و هاوپه‌یمانێتی ستراتیژیی هەیە.
كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان ده‌بنه هۆی زیادكردنی جیاوازی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوان ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییەكانیان په‌یوه‌ستن پێیانەوە
ئەم جۆرە کۆمپانیایانە هەڵگری چەندین ناوی هاوشێوەن، وه‌ك کۆمپانیای (فره‌ڕه‌گه‌ز، نێونه‌ته‌وه‌یی، جیهانی، پرۆژه‌ی فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان، دامه‌زراوه‌ی فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان، نەتەوەبڕ یان تێپەڕ). یه‌كێك له توێژینه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به نه‌تەوه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه (21) پێناسه بۆ كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان هەیە. بە بڕوای توێژەر و مامۆستای زانکۆی هارڤارد (داڤید ئه‌دڵمان) بریتین له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه سامانێکی زۆریان هه‌یه و له رێگه‌ی لق و به‌شه‌كانیانەوە چالاكییه‌كانیان له جیهاندا دەکەن. هەروەها بە بڕوای گه‌وره ئابووریناسی ئه‌مه‌ریكی و هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئابووریی، ئەو کۆمپانیایانە بریتین له‌و كۆمپانیایانه‌ی به‌گوێره‌ی پسپۆڕییه‌كه‌یان و به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان وه‌به‌رهێنانی راسته‌خۆ له وڵاتێكدا زیاتر ده‌کەن، كار و چالاكییه‌كانیان له ئێستا و داهاتوو رێكخستووه و له چوارچێوه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تیدا پلانی ستراتیژییان هه‌یه. هاوکات نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی (1974)دا، كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زەکانی به كۆمپانیا نه‌ته‌وه‌بڕه‌كان ناوزەد کرد، هه‌ر له‌و كاته‌وه ناوه‌ندێك به‌م ناوه‌وه سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دامه‌زرا. له‌ساڵی (1992)دا كۆنفرانسی نه‌تەوه یه‌كگرتووه‌كان بۆ بازرگانی و گه‌شه‌پێدان بۆ كنه‌كردنی چالاكییه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایانه به‌سترا.
1. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان: یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییە‌كانی ئەو کۆمپانیایانە به به‌راورد به كۆمپانیا خۆجێییەکان ئەوەیە له قه‌باره‌دا زۆر گەورەن، ئابوورییەکی گه‌وره و سه‌رمایه‌ی زۆر و وه‌به‌رهێنانی زۆر و فره به‌رهه‌م و فرۆشی زۆریان هەیە. هاوکات بڕیارەکان لە ناوەندی سه‌ره‌كییەوە ده‌رده‌چن و به‌سه‌ر لقه‌كانی وڵاتانی دیكەدا بڵاودەکرێنەوە، هه‌ر به‌بۆنه‌ی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌وه هه‌ندێكجار پێی ده‌وترێت كۆمپانیای سنووربڕ. جیا لەوەش ئه‌م كۆمپانیایانه گرنگییه‌كی زۆر به توێژینه‌وه‌ی زانستی و لێکۆڵینەوەی تەکنەلۆژی ده‌ده‌ن، رۆژ له دوای رۆژ له پێشكه‌وتندان، بۆ نموونە هه‌ر یه‌كه له كۆمپانیاكانی (فۆرد، فایزه‌ر، دایملر، كرایسله‌ر، سیمتر، تویوتا، جنرال موتۆرز) له ساڵی(2003) نزیكه‌ی(5) ملیارد دۆلاریان بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و توێژینه‌وه ته‌رخان كردبوو. دواجار یه‌كێكی دیکە له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان ئه‌وه‌یه خەسڵەتی مۆنۆپۆڵكردنیان هه‌یه له‌ڕووی ته‌كنه‌لۆژیا و لێهاتوویی هونه‌ری و كارگێڕییه‌وه مۆنۆپۆڵكارن. لێهاتوویه‌كی زۆریان هەیە له بازاڕكردن و به‌ڕێوه‌بردن و پاره‌پێدان و توانایه‌كی گه‌وره‌یان هەیە له‌به‌رهه‌مهێناندا.
2. كاریگه‌ریی كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان لەسەر سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ته‌كان: ئەمانە بۆ ئابووریی جیهانی رەگەزێکی بنەڕەتی و کاریگەرن بە هۆی ئەو فراوانبوونە بەردەوام و سەرمایە زۆرەی هەیانەوە. لەگەڵ دەرکەوتنی بەجیهانیبوون تا ئێستا، ئەمانە رواڵەت و تایبەتمەندیی بەجیهانیبوونن و قازانجێكی زۆر ده‌كه‌ن و له جوگرافیایه‌كی فراواندا بڵاوده‌بنه‌وه، كاریگه‌رییه‌كی راسته‌وخۆ له ئابووریی وڵاتانی خانەخوێ دەکەن، ئالێره‌دا لایه‌نی سیاسی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر لایه‌نی ئابووریی ده‌بێت، به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی كاریگه‌ریی له نه‌خشه‌ی ئابووریی نێوخۆی ئه‌و وڵاته دەبێت، بڕیاری سیاسی ده‌گۆڕێت و گومان ده‌خاته‌سه‌ر سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاته‌ی کە کاری تێدا دەکەن، وڵاتی خانەخوێ سه‌روه‌ری له ده‌ست دەد‌ات، توانای بڕیاردان و ویستی هەڵبژاردنی نامێنێت، چونکە کۆمپانیاکان شێوازێکی نوێی كۆڵۆنیالیزمن و به شێوه‌یه‌ی ناڕاسته‌وخۆ وڵاته‌كان داگیر ده‌كه‌ن. كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان له بنه‌چه‌دا كۆمپانیای ئابوورین، سه‌ر به وڵاته پیشه‌سازیی و ئابوورییه گه‌وره‌كانن، چالاكییه‌كانیان له زۆربه‌ی وڵاتانی كه‌ناردا دەکەن، ئه‌و وڵاته زه‌به‌لاحانه كار ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی کۆمپانیاکان له‌به‌رانبه‌ردا ده‌ستوه‌ردان لە كاروباری ناوخۆی وڵاتانی خانه‌خوێ دەکەن، هەندێکجار مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تانی خانه‌خوێ، چونکە پاڵپشتی ئابووریی حزبه نه‌یاره‌كان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت كۆتایی به‌و حكومه‌تانه بهێنن.
3. رۆڵی كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان له ئابووریی جیهانیدا: ئەمانە زیاتر له (80 %) ئابووریی جیهانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، له‌ڕووی هه‌مه‌جۆری و فره‌ییه‌وه به زۆربەی ناوچەکانی دنیادا بڵاوبوونەتەوە، له كۆی (500) دانە، (482) كۆمپانیا سه‌ر به ئه‌مریكا و یابان و یه‌كێتی ئه‌وروپان، هاوکات له(10) كۆمپانیای گەورە (5) دانەیان له ئه‌مریكایه. هەربۆیه ئەمانە بلۆکی ئابوورییان پێكهێناوه و ئابووریی هاوبه‌شیان دروستكردووه، جگە لەوەی یه‌كێتیی گومركیان پیكهێناوه و دروستی‌یان کردووە.
وەک ئاشکرایە هه‌ر له سه‌رهه‌ڵدانیانه‌وه تا ئێستا کۆمپانیاکان رۆڵێكی دیاری‌یان له ئابووریی جیهانیدا هه‌یه، له‌دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهانی، رۆڵ و بایه‌خیان زۆر زیاتر بووە و زیاتر گه‌شه‌یان كردووە. هاوکات رۆڵیان هه‌بووە له به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاریی و بازرگانی، به‌شداربوون له دروستكردنی سیستمی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی ئازاد و گه‌شه‌سه‌ندنی خێرای به‌جیهانیبوونی دارایی. کۆمپانیاکان رۆڵێكی گرنگ ده‌بینن له كاریگه‌ریی دانان سه‌ر رێکار و پێكهاته‌كانی سیستمی ئابووریی جیهانی، هه‌موو جیهان ده‌كەن به یه‌ك قەوارەی پڕ له په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن و زانیاریی، سیفه‌تی به‌جیهانیبوون ده‌به‌خشن به هه‌ر یه‌ك له وه‌به‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنان و وەگەڕخستنی بازاڕ و ته‌كنەلۆجیا. هاوکات له رێگه‌ی جڵەوکردنی بازاڕی دراوی جیهانی و دامه‌زراوە نێوده‌وڵه‌تییەکانەوە کاریگەریی لەسەر سیستمی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و لەسەر سیاسه‌ت و سەقامگیریی سیاسی و کۆمەڵایەتی جیهانی دادەنێن. دواجار به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان خاوه‌نی رێژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی قه‌باره‌ی بازرگانی و بزاوتی فرۆشتنی نێوده‌وڵه‌تین، هه‌ر بۆیه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر په‌یكه‌ری بازرگانیی ده‌ره‌كی له رێگه‌ی ئه‌و توانا و ئه‌زموونه ته‌كنه‌لۆژییه زۆرەی هەیانە دادەنێن.
جێگەی باسە ئەو کۆمپانیا فرەڕەگەزانە له وڵاتانی باشوور رۆڵێكی نه‌رێنی ده‌بینن، به‌هۆی ئه‌و هه‌موو وه‌به‌رهێنانه زۆره‌ی له‌و وڵاتانه دەیکەن، هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو پرۆژه زۆره‌ی له‌و وڵاتانه هه‌یانه به واتای ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پرۆژه نیشتمانییه‌كاندا دێت، كار و چالاكییه ئابووری و بازرگانییه‌كانیان جۆرێكی نوێ له شێوازی به‌كاربردن و به‌كاربه‌ر له‌و ناوچانه ده‌خوڵقێنێت. لەڕاستیدا كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان نزیكه‌ی (7) دۆلار قازانج ده‌كه‌ن له به‌رانبه‌ر هه‌ر دۆلارێك کە لە وڵاتانی خانەخوێدا خەرجی دەکەن.
كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان ده‌بنه هۆی زیادكردنی جیاوازی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوان ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییەكانیان په‌یوه‌سته به‌م کۆمپانیایانەوە، لێرەوە به‌شیكی زۆریی خه‌ڵك ئاستی بژێویان به‌هۆی پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان دادەبەزێت، هاوکات ده‌رگا به رووی گه‌نده‌ڵی واڵا ده‌كەن و دیارده‌ی كۆمەڵایە‌تی نه‌رێنی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، هەروەها سەقامگیریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رەو له‌ناوچوون ده‌به‌ن. له یه‌كێك له توێژینه‌وه‌كانی یونسێف له‌ساڵی (2002)دا هاتووه، کۆمپانیای نەستەلە نزیكه‌ی (200) هه‌زار منداڵ به‌كارده‌هێنێت، له(مالی و بۆركینافاسۆ)وه ده‌یانبات بۆ (كۆتیڤوار) و ناچاریان ده‌كات كاری قورس بكه‌ن. ئەمانە له دیوه ناشرینه‌كه‌ی به‌جیهانیبوونه‌وه ده‌چنه‌ناو ده‌ستیۆره‌دان له سیاسه‌تی وڵاتانی باشوور و لێكه‌وته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و گه‌نده‌ڵی به‌جێده‌هێڵن له‌و وڵاتانه.
4. كاریگه‌ریی به‌جیهانیبوون له‌سه‌ر كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان: به‌جیهانیبوون بۆ خزمه‌تی ئەو کۆمپانیایانە دروستبووه و كار بۆ لابردنی هه‌موو ئه‌و به‌ربەستانه‌ی رێگرن له بڵاوبوونه و گه‌شه‌كردنیاندا دەکات، کۆمپانیاکان سوودیان له جیهانگیری بینیوه و جیهانگیری بۆته هۆی زیاتربوونی چالاكییەکانیان، یارمه‌تی سیستمی نوێی جیهانی و سه‌رمایه‌داریی ده‌دات بۆ دەست بەسەرداگرتن و زه‌وتكردنی سامانی دونیا. جیا لەوەش به‌جیهانیبوون له فراوانبوون و زیادكردنی قه‌باره‌ی كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌كان به‌شداره. هەروەها به‌جیهانیبوون ته‌واوی ئه‌و سزایانه هه‌ڵده‌گرێت کە له‌سه‌رییانه و بۆ پاراستنی به‌رهەمهێنانی ناوخۆیی دانراون، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆیان به بێ سزای بازرگانی وه‌به‌رهێنان و هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان بكه‌ن، جگە لەوەی ئه‌مانە له رێگه‌ی به‌جیهانیبوونه‌وه هه‌ژموونیان فراوان بووه و ئه‌مڕۆكه خاوه‌نی بڕیاری ئابوورین و خاوه‌نی سه‌روه‌ری سیاسین.
5. كاریگه‌ریی كۆمپانیا فره‌ڕه‌گەزە‌كان له‌سه‌ر به‌جیهانیبوون: ئەو کۆمپانیایانە داده‌نرێن به ئامرازێکی كاریگه‌ر له بواری بڵاوبوونه‌وه‌ی بزنس له‌سه‌ر ئاستی جیهانی، کۆمپانیاکان سه‌ركردایه‌تی ئاڕاسته‌ی به‌جیهانیبوون ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌مانه‌شن كه چه‌ندین گۆڕانیان ئه‌فراندووه له‌پێناوی جیهانگیریدا، وه‌ك به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهانی، له رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاریی نوێ و ورووژاندنی خواست له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كان. هەروەها زیادكردنی دوو جه‌مسه‌ری له‌لایه‌ن ئه‌م كۆمپانیایانه‌وه بۆ تێڕوانینی داهێنه‌رانه، نه‌ك له‌پێناو بازاڕه خۆجێیەکاندا، به‌ڵكه له‌پێناو بازاڕه جیهانییه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی. هاوکات جێگەی باسە له‌گه‌ڵ خێرابوونی به‌جیهانیبوون له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه تا ئه‌مڕۆ، ئیدی وڵاته گەشەسێنەکان دەستیان کرد به گەشەکردن، بەو جۆره بوونە بازاڕێک بۆ دەوڵه‌ته پیشه‌سازییه‌كان.
هاوکات کۆمپانیا فرەڕەگەزەکان هەوڵدەدەن بۆ فراوانكردنی بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ زیادكردنی پشتپێبه‌ستنی دوولایه‌نه له ده‌روه و له‌ناوه‌وه له‌نێوان كۆمپانیاكان و بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی و مامه‌ڵه‌ی هه‌نارده و هاورده‌ی بۆ ئه‌م بازاڕانه. جیا لەوەش زیاتر هەوڵدەدەن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێویستییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و هێزی مرۆیی و مافی مه‌عریفه و ته‌كنیكیی زیاتر له بازاڕه جیاجیاکانی جیهاندا. كه‌واته په‌یوه‌ندییه‌كی دوولایەنە له‌نێوان دیارده‌ی جیهانیگری و كۆمپانیا فره‌ڕه‌گەزە‌كاندا هه‌یه، هه‌ر یەکێكیان سوودی به‌وه‌ی تریان گه‌یاندووه، په‌یوه‌ندی و كارتێكردن له‌نێوانیاندا هەیە، كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زەکان به‌شدارییه‌كی راسته‌وخۆیان له سه‌رهه‌ڵدان و گەشه‌كردنی جیهانگیریدا هەیە، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م كۆمپانیانه له‌لا‌یەن جیهانگیرییه‌وه پێش ده‌كه‌ون و جیهانگیری یارمه‌تیان ده‌دات بۆ گه‌یاندنی په‌یام و ئامانج و سیاسه‌تەکانیان لەسەر ئاستی جیهان.
*مامۆستای زانكۆ