بەشی یەکەم
زۆربه‌ی كۆمه‌ڵناسه‌كان و توێژه‌رانی ئه‌و بواره، هه‌وڵیانداوه پێناسه‌یه‌ك بۆ کەلتور له ماوه‌ی هه‌ردوو سه‌ده‌ی رابردوودا بكه‌ن، به ئێستاشه‌وه كۆمه‌ڵناسی له هه‌وڵی پێناسه‌كردنی کەلتوردایه به پێناسەیه‌كی گشتگیر، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتووه به نیاز، چونكه سروشتی چه‌مك وایه كه له‌چه‌ندین دید و تێڕوانی جیاجیا پێكدێت.
له‌به‌رئه‌وه هه‌ركات بمانه‌وێت پێناسه‌ی کەلتور بكه‌ین، ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ پێناسه‌كه‌ی تایلۆ‌ر كه به‌هایه‌كی دێرین و مێژوویی هه‌یه. ئیدوارد تایلۆ‌ر له كتێبی(كەلتوری سه‌رەتایدا)ده‌ڵێت: «كەلتور بریتییه له گشتێكی ئاڵۆز كه هه‌ریه‌ك له مه‌عریفه و بیروباوه‌ڕ، هونه‌ر و ئاكار، یاسا و نه‌ریت ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و داب و نه‌ریتانه‌ی مرۆڤ وه‌ك ئه‌ندامێك له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا وه‌ریان ده‌گرێت.»
گه‌ر ته‌ماشای ئه‌م پێناسەیە بكه‌ین زیاتر وه‌كو لایه‌نی رۆحی نا مادی ته‌ماشای كەلتور ده‌كات و ده‌یخاته قاڵبی بیروباوه‌ڕ و په‌یوه‌ستی ده‌كات به خه‌یاڵدان و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌رباره‌ی بابه‌تێك چ كۆمه‌ڵایه‌تی بێت یان ئایینی و هونه‌ری و ئه‌ده‌بی بێت. هه‌ربۆیه کەلتور و رۆشنگه‌ری، ده‌توانن له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی کەلتوری لێبورده‌ییه‌وه هزری په‌ڕگیری لای خه‌ڵك و هاونیشتیمانیان ببوغزێنن و له‌بری توندوتوتیژی، فه‌لسه‌فه‌ی ناتوندوتیژی ببێته په‌یڕه‌وی كارییان.
پێناسه‌ی كرۆبیر و كلاكهۆن: له‌لای ئه‌وان کەلتور له رێگه‌ی هێماكاناوه له‌چه‌ند شێوازێكی شاراوه یان ئاشكرای ره‌فتاری وه‌رگیراو یاخود گواستراوه پێكدێت. سه‌رباری ده‌ستكه‌وته دیاره‌كانی گروپه مرۆییه‌كان، ئه‌م شته دروستكراوانه له‌خۆ ده‌گرێت. ناوه‌ڕۆكی کەلتور له بیرۆكه سونه‌تییە‌كان و ته‌واوی به‌ها په‌یوه‌ندییداره‌كان پێكدێت به‌ڵام سیستمه کەلتورییه‌كانی له‌لایه‌كه‌وه به به‌رهه‌می ره‌فتار داده‌نرێت و له‌لایه‌كی دیكه‌ییشه‌وه مه‌رجه پێویسته‌كان ده‌نوێنێت.
ئه‌مانیش وا تەما‌شای کەلتور ده‌كه‌ن له‌ڕێگه‌ی هێما و كارێك و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، كەلتور جگه له‌وه‌ی ده‌گوازرێته‌وه به‌ڵكو ئاماده‌گیی هه‌یه وه‌ك بابه‌تێكی وه‌رگیراو یان ره‌فتارێكی وه‌رگیراو مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌ك بكه‌یت.
مادام کەلتور ده‌گوازرێته‌وه و وه‌رده‌گیرێت، كه‌واته خێزان رۆڵێكی گرنگ ده‌بێنێت له بڵاوكردنه‌وه‌ی كەلتوری ناتوندوتیژیی و ئاڕاسته‌كرنی منداڵه‌كانی بۆ لێبورده‌یی و دوركه‌وتنه‌وه له شه‌ڕه‌نگێزیی و په‌ڕگیریی و توندوتیژی. توێژینه‌وه زانستییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گرنگترین هۆكار تا گه‌نجه‌كانمان بێ‌زیان له توندوتیژیی و تیرۆر و په‌ڕگیری بێته‌وه، وابه‌ستەییانه به‌ماڵه‌وه و نه‌ریته خانه‌واده‌ییه‌كان، ئەمانە هۆكارن بۆئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان رقییان له په‌ڕگیری ببێته‌وە یان ببنه كه‌سێكی توند و په‌ڕگیر، بۆیه په‌روه‌رده‌ی خێزانی خاڵی ده‌ستپێك و سه‌ره‌تایه بۆ وه‌رگرتن و لاوه‌نانی هه‌ر ره‌فتارێك.
کەلتور و رۆشنگه‌ری، ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی کەلتوری لێبورده‌ییه‌وه هزری په‌ڕگیری لای خه‌ڵك و هاونیشتیمانیان ببوغزێنن
چه‌مكی لێبورده‌یی(Tolerance)
وشه‌ی لێبورده‌یی به‌مانای ئارامگرتن و لێبورده‌یی و ئاسانكاریی و به‌رگه‌گرتن دێت، به واتای به‌رگه‌گرتنی شتێكی زه‌ینی یان مادی ره‌تكراوه دێت. هه‌ندێك لە بیرمەندەکانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م له‌و باوه‌ڕه‌دابوون كه لێبورده‌یی به‌مانای پێدانی ئازادییه یان فه‌راهه‌مكردنیه‌تی، به‌و واتایه‌ی كه‌سێك ئاسانكاره و دیموكراسییه و هزری ئازاده، ئه‌م ئازادییه بۆ ئه‌وانی تریش به‌ڕه‌وا ده‌زانێت كه هزر و بیروباوه‌ڕ‌یان له‌ته‌ك ئه‌م جیاوازه.
له دیدی (جۆن ستیوارت میل)وه،تۆلێرانس به‌دیلی ئازادییه و له گرنگترین توخمه‌كانی رۆحی سه‌رده‌مه بۆ گواستنه‌وه له قۆناغی داخران و كۆیلایه‌تییه‌وه بۆ قۆناغی كرانه‌وه و ئازادی. له دیدی كریستن مۆریسه‌وه تۆلێرانس بریتییه له سیاسه‌تی به‌رگه‌گرتن و ئارامگرتن و قبوڵكردنی ره‌تكراوه‌كان.
له گرنگترین ریشه هزرییه‌كانی لێبورده‌یی بریتییه له لیبرالیزم، كه ئەویش فه‌لسه‌فه و رێچكه‌یه‌كی هزری گشتگیرە بۆ مرۆڤ و ژیانی مرۆڤایه‌تیی كه بنه‌ماكه‌ی ئازادیی و یه‌كسانیه، كه‌سی لیبڕاڵ، كه‌سێكی ئازاده و ئازادی بۆ ئه‌وانی دیكه‌ش په‌سه‌ند ده‌كات. هه‌روه‌ها تاكگه‌رایی یه‌كێكی دیكه‌یه له ریشه هزرییه‌كانی لێبورده‌یی. بواره‌كانی لێبورده‌یی زۆرن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی لێبورده‌یی سیاسی و ئایینی و بیروباوه‌ڕیی و كەلتوریی و ئاكاری، له گرنگترینیانه.
كه‌واته لێبورده‌یی په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی به ئازادی مرۆڤه‌وه هه‌یه، ئه‌و مرۆڤانه‌ی ناتوانن لێبورده بن، یان ئه‌و مرۆڤانه‌ی ناتوانن ئه‌وانی تر قبوڵ بكه‌ن یان به‌رگه‌ی شكست و ره‌تكردنه‌وه ناگرن، ئه‌وانه مرۆڤ گه‌لێكن كۆیله‌ی ده‌ستی تۆڵه و رق و كینه‌ن و ناتوانن له ناخی خۆیاندا ئازاد بن، مرۆڤ گه‌ر نه‌یتوانی له‌ناخی خۆیدا ئازاد بێت، ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانێت ئازادیی راسته‌قینه به‌ده‌ست بهێنێت.
گه‌ر مرۆڤ توانی ئه‌م ئازادییه ده‌ستەبه‌ر بكات، ئه‌وا ده‌توانێت له ته‌واوی كایه‌ی سیاسیی و ئایینی و تایەفی و نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنیكی لێبورده بێت، ئه‌وه‌شی ئه‌م رۆڵه ده‌گێڕێت ئه‌وا دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌ردەی رەسمی و نارەسمییە و هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و زانكۆ و قوتابخانه‌كانه، ئەوەش به‌چاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی لێبورده‌ییە له‌به‌رامبه‌ر په‌ڕگیریی و توندڕه‌وی. ئه‌م ناوه‌ندانه ئه‌ركیان په‌روه‌رده‌كردنی منداڵێكی باشه بۆ ئاینده‌ی كۆمه‌ڵگه و راهێنانیه‌تی بۆ ئه‌و ژیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كات، تاببێته هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی و باش و گونجاو له‌گه‌ڵ ره‌وشه نوێیه‌كان و هزرە پێشكه‌وتنخوازه‌كان بسازێت و له ئاینده‌دا بتوانێت سوودی بۆ كۆمه‌ڵگه هه‌بێت له پێشخستن و بردنه پێشه‌وه‌ی له‌ئاستی كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهاندا.
مرۆڤ گه‌ر نه‌یتوانی له‌ناخی خۆیدا ئازاد بێت،
ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانێت ئازادیی راسته‌قینه به‌ده‌ست بهێنێت