یەکێتی بیباتەوە کێ سوودمەند دەبێت؟

10:04 - 2024-09-29
هیوا محەمەد
1368 خوێندراوەتەوە

حزب کە پێکهاتەیەکیی رێکخراوەییە، هەزاران کەسی لە دامەزراوە حزبییەکاندا کار دەکەن و مووچەخۆرن، دەکرێت بە لاواز بوونی حزبەکە و پتەوبوونی، بە فراوانبوونی دەسەڵاتی و تەسک بوونەوەی، کاریگەریی ئەرێنی و نەرێنی لەسەر ئەو کەسانە دروست بکات، لەمانەوەیان لەسەر کارەکەیان یان نەمانەوەیان.
ئەگەر حزب دەسەڵاتی فراوان بێت دەتوانێت ئەو هەزاران کەسەی لە بوارەکانی راگەیاندن بە بڵاوکراوە و تیڤییەکان و ئێستگەکان، رێکخستن، شەهیدان و کۆمەڵایەتی، رێکخراوە دیموکراتییەکان، دارایی، سەربازیی و پێشمەرگە و زۆر جێگەی دیکە، ئەوا ئەم کارمەندانەش مانەوەیان و باشبوونی دۆخی ئابوورییان مسۆگەر تر دەبێت، پێچەوانەکەشی نەمانەوە و کەمبوونەوەی مووچە و دەرماڵە و پاداشتیان نامێنێت.
جگە لەمە، کاتێک حزب لە هەڵبژاردندا زۆرترین کورسی بەدەست دەهێنێت، واتا زۆرترین پشکی پلە و پۆستەکانی بەڕێوەبردنی وڵاتی بەردەکەوێت، لێرەشەوە دیسان هەزاران کەس دادەمەزرێنێت، چ لە ئەندامان و کادرانی خۆی، چ لە دۆست و کەسە بەتواناکانی کە لەخۆیەوە نزیکن، کەواتە لێرەوە هەموو ئەو جۆرە کەسانە سوود مەندی راستەوخۆ دەبن لە دەرچوونی یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا.
ئەوانەی ناڕاستەوخۆ سوودمەند دەبن
خەڵک چاوی لە دەستی حزبی حکومڕانە کە دەچێتە گەمەی هەڵبژاردنەوە و دەردەچێت و حکومڕانیی دەگرێتە دەست، ئیتر هەر هەنگاوێکی ئەو حزبە بۆ بەدیهێنانی بەڵێن و بەرنامەکانی پێش هەڵبژاردن، وادەکات زیاتر سوود بە خەڵک بەگشتی بگات و زیاتریش پێگەی فراوان ببێت و لای خەڵک خۆشەویست ببێت، بە جۆرێک بردنەوەی چەند خولێکی تریش مسۆگەر بکات.

 

پێدەچێت پێش یان پاش دەرچوونی ئەنجامی هەڵبژاردن، دۆخی هەرێم تێکبدەن، بۆ ئەوەی درێژە بە مانەوەی ئەم حکومڕانییە چەوتە بدەن 

 

ململانێ و تاوانبارکردنی یەکتر بۆ چوونە پێشەوەیە، بەڵام دەکرێت بە کردار بیسەلمێنیت کە راستییەکە چییە؟
بیسەلمێنە ئەوان راستیان نەکرد، چونکە هەڵبژاردن لە دیموکراسیدا هەلی زێڕینە دەبێت حزب لەدەستی نەدات.
دەرچوونی کاندیدەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک و نەینەواو و سەلاحەدین و دیالە و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان، وەک حزبێکی کوردستانی بە زۆرترین دەنگ، سەلمێنەری ئەوەیە کە لەناو خودی هەرێمیش هەمان ئەو زۆرینەیە بەدەستدەهێنێت، چونکە مشتێک نموونەی خەروارێکە.
بۆ پارتیییش هەروا، ئەو رێژەیەی بەدەستیان هێنا هەمان ئەو کەمکردنەوەیە لە هەرێم بەرۆکیان دەگرێت.
بەپێی مێژووی رابردوو، بە سوود وەرگرتن و پەنابردنە بەر دەستی دەرەکی لەلایەن پ.د.ک وە، پێدەچێت پێش یان پاش دەرچوونی ئەنجامی هەڵبژاردن، دۆخی هەرێم تێکبدەن، بۆ ئەوەی درێژە بە مانەوەی ئەم حکومڕانییە چەوتە بدەن و دواتر لەژێر گوشاری دەرەکیدا بە تەوافوق نەهێڵن ئەو تەوازنەی ی.ن.ک دەیەوێت لەڕێگەی دەنگەکانییەوە بە دەستی بهێنێت، بێتەدی.
لێرەوە دەڵێین هەموو ئەوانەی دەیانەوێت پارسەنگی هێز بگۆڕن و رەوتی چەوتی حکومڕانیی راستبکەنەوە، ئەوانەی دەیانەوێت چیدی هەواڵی مووچە نەبێتە موژدە، با دەنگ بدەن بەو لایەنەی کە دەتوانێت بەوە هەستێ و خواستەکانی خەڵک بێنێتە دی، ئەویش یەکێتیی نیشتامنیی کوردستانە.

وتارەکانی نوسەر