هەموو خێزانێک لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی منداڵەکانی بەرز و بەهێز پەروەردەبکات، کەسایەتی بۆ منداڵەکانی دروست بکات، چونکە گرنگترین سەرمایەی بۆ مرۆڤ کەسایەتی بەرز و ناوبانگی باشە و هەمووشتێکە بۆ مرۆڤ.
دایک و باوک چۆن پێویستە لەگەڵ منداڵەکانیان هاوڕێ بن، رۆژانە بەپێی تەمەنەکانیان کاتیان بۆ تەرخان بکەن، هەوڵبدات فێری رێزگرتن و مامەڵەکردن و گفتوگۆیان بکەن.
بۆ ئەوەی دایک و باوک ببنە هاوڕێی منداڵهكانیان، پێویستە پێکەوە گرنگی بەمنداڵ بدەن و پەروەردەیان و فێرکردنیان جیاواز نەبێت، هەمیشە یەک پەروەردە باشترە و داهاتووشی روونترە.
قۆناغی منداڵی گرنگتین قۆناغە لە ژیانی مرۆڤ، دروستبوونی کەسایەتی تاکە، ئەو کەسایەتیهش دەبێتە ناسنامهی کەسیەتی هەر تاکێکی ناو کۆمەڵگە، بۆیە هەر کات منداڵەکەت سەرکەوتنێکی بەدەستهێنا پاداشتی بکە، گرنگە نییە ئەو پاداشتە چەند سادەش بێت.
قسەکردن لەگەڵ منداڵەکەت گرنگه و لێی بپرسە چۆن کاتی بەسەربردووە لە قوتابخانە، ئەمرۆ چۆن بووی؟ چۆن بەسەرتبرد؟
بەجۆرێک فێری بکە باس لە رووداو و شتەگرنگهکانی ژیانی خۆی بکات. هەوڵ بدە بۆ گەیشتن بە حەز و خولیاکانی کار ئاسانی بۆ بکەیت. لەکاتی پشوودا گرنگی زیاتر بە منداڵەکەت بدە چالاکی بکە بە وێنەکێشان و وەرزش و کاتی لەگەڵ بەسەر ببە، چونکە کات تەرخانکردن بۆ منداڵ و گرنگی پێدان کاریگەری دەبێت لەسەر داهاتوویەکی روون.
لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە سۆز و داواکاری منداڵ دەبێت سنووری هەبێت، نابێت هەموو داواکاریەکانی بۆ جێبەجێ بکەیت، دەبێت فێربکرێت لە ژیاندا مەرج نییە هەرچیەکی بوێت بە ئاسانی بێتە بەردەستی. پەروەردەکردنی منداڵ بە گوێرەی تەمهن مامەڵهی لەگەڵ بکرێت، ئەگەر منداڵەکهت بچووکە حسابی کەسێکی گهورهتری بۆمهكه، ئەگهر دهتهوێت منداڵهكهت ببێته خاوهن كهسایهتی خۆی.