مام جەلال تاڵەبانی: ئەستێرە گەشاوەکەی وڵات

10:05 - 2025-01-26
د. موهەیمن ئاغا
121 خوێندراوەتەوە

لە مێژووی نوێی سیاسیی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، رەوانشاد مام جەلال تاڵەبانی وەک سیمبوڵێکی نیشتمانی بوو، کە توانایەکی تایبەتی هەبوو لە چارەسەرکردنی گرفتەکان و رووبەرووبوونەوەی ئاستەنگەکان.
 سەرۆک مام جەلال رێبەرێکی خاوەن ئەزموون بوو، رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لەسەر گۆڕەپانی سیاسیی کوردستان و عیراقیشدا، لە قۆناغە جیاوازەکانی ژیانیشیدا دەست و پەنجەی لەگەڵ گرفت و کێشەکاندا نەرم کردبوو. 

کارێزمای مام : 
مام جەلال تاڵەبانی، نەک تەنها رێبەرێکی کاریزماتیک بوو، بەڵکو دیپلۆماتکارێکی بە ئەزموون بوو، باشترین نموونەش بۆ ئەوە لە هەرێمی کوردستان و عیراقدا، توانی هاوسەنگیەکی باش دروست بکات، لە نێوان پێکهاتە و نەتەوەو ئاین و ئاینزاکان بە بێ جیاوازی . 

دیالۆگ و تێگەیشتن: 
مام جەلال باوەڕێکی زۆریی هەبوو بە دیالۆگ و گفتوگۆ، هەمیشەش رێگەی بەهەموان دەدا بۆ ئەوەی راو پێشنیار و رەخنەکانی خۆیان بخەنەڕوو . 

یەکگرتوویی وڵات: 
مام جەلال بڕوای تەواوی بە یەکگرتوویی گەلەکەی هەبوو، هەردەم لەو پێناوەشدا قوربانی بە حزبەکەی دەدا، بۆ ئەوەی مەسەلە نیشتمانییەکان لە دەست نەدرێت و تاکە ئامانجیشی ئازادی و سەربەخۆیی گەلەکەی بوو.

بە دەستهێنانی فیدراڵی: 
مام لە رێگەی یاسا و دەستوورەوە، لە عیراقی نوێدا توانی کوردستانی باشوور، بەرەو کەنارێکی ئارام ببات. 

کەرکوک وەک نموونە: 
رەوانشاد گرفتەکانی کەرکوکی زۆر بە جوانی نیشان کرد و بەردەوام هاوسەنگی لە نێوان پێکهاتەکانی شارەکەدا دەپاراست، بۆ ئەوەی جارێکی تر هیچ نەتەوەیەک زۆڵم و ستەم لە نەتەوەیەکی تر نەکات لە کەرکوک. 

پەیام و پێشنیار بۆ هەرێمی کوردستان: 
مام جەلال بە حەکیمی خۆی، توانی پێگەی نیشتمان لە جیهاندا بەرز بکاتەوە. 
ئەو دەستپێخەرییەی مام جەلال بۆ بە دەستهێنانی هەرێمێکی فیدراڵی، ئەو دەسکەوتەی بۆمانی بەجێهێشت . 

دیالۆگی نوێ: 
پێویستە بەرپرسانی هەریمی کوردستان، هەوڵ بۆ بە دیهێنانی ئامانجە بەدینەهاتووەکانی گەلەکەمان بدەن، هەروەها پێویستە هەستی نیشتمانیی زیندووبکرێتەوە. 

چالاککردنی یاسایی: 
لە رێگەی یاساوە کار بۆ بەدیهێنانی داهاتووییەکی نوێ بکرێت، هەروەها دەتوانریت دەست بخرێتە سەر کێشەکان، لە نێوان لایەنەکان و چارەسەری هەمیشەیی بۆ بدۆزرێتەوە.

وتارەکانی نوسەر