لە گەرمەی کێبڕکێی نێودەوڵەتی بۆ دەسەڵات لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، عیراق بووەتە مەیدانی هەوڵە نوێیەکان. بانگهێشتی روسیا بۆ عیراق، لەلایەن ئێرانەوە وەک هاوبەشێکی ستراتیژی، ئەوە دەردەخات کە هەوڵێکە بۆ بەرهەڵستیکردنی هەژموونی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، بەڵام بۆچی ئێستا روسیا؟
ئێران، بەهۆی گەمارۆ و قەیرانە ناوخۆییەکانییەوە، دەیەوێت هاوبەشێکی بەهێز ببینێت لە عیراقدا. روسیاش باشترین بژاردەیە بۆ ئەم پەیوەندییانە، چونکە تواناى سەربازی و ئەزموونی مەیدانی، تایبەتمەند بە شەڕە تێکەڵاوەکانی هەیە. بوونی پێگەیەکی چالاک لە سوریادا، کە دەبێتە دەروازەیەکی ستراتیژی بۆ عیراق و پەیوەندیی نزیک لەگەڵ گروپە چەکدارەکان و حزبە شیعەکان.
پێکدادانی ئەمریکا و روسیا لەسەر خاکی عیراق، دەبێتە هۆی، دووبارەبوونەوەی ململانێ و لەدەستدانی زیاتری سەروەری
روسیا رێگای نەرم و نیوە ڕەسمی هەڵدەبژێرێت، وەک:
• ناردنی راوێژکارانی سەربازی بۆ باشوور و رۆژاوا.
• پشتگیریی زانیاری و تاکتیکی بۆ گروپە چەکدارە نزیکەکان لە ئێرانەوە.
• بەرهەمهێنانی «بەرەیەکی بەرگری نوێ» لەناو سیاسەتمەدارانی عیراقدا.
ئەمریکا لە نێوان چاودێری و پاراستن
واشنتۆن بەبێ هێرشێکی راستەوخۆ، هەوڵ دەدات بەرگری بکات لە پێگەیەکی کۆن:
• بەکارهێنانی پشتگیریی سیاسی و دارایی بۆ لایەنە کوردی و سونییەکان.
• دروستکردنی حکومەتێکی «رزگارکەر» بە پشتگیریی نێودەوڵەتی.
• گوشار خستنە سەر هاوپەیمانە ناوچەییەکان بۆ بەستنی رێگای روسیا.
پێکدادانی ئەمریکا و روسیا لەسەر خاکی عیراق، دەبێتە هۆی، دووبارەبوونەوەی ململانێ و لەدەستدانی زیاتری سەروەری، قووڵبوونی دابەشبوونی ناوخۆیی و قەیران لە چارەسەرکردنی کێشەی گەندەڵی و لاوازیی ئیداری.
عیراق دوای ساڵانی پڕ رووداو و گۆشەگیری، لەسەر دەرگایەکی نوێدایە. هاتنی روسیا دەتوانێت گۆڕانکارییەکی گەورە بهێنێتە ئاراوە. پرسیاری سەرەکی ئەوەیە: ئایا سەرکردایەتیی عیراق دەتوانێت ئەم دەرفەتە بەکاربهێنێت بۆ پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان؟ یان وەک جارانی پێشوو دەبێتە قوربانیی هێزە دەرەکییەکان و هەژموونی نێودەوڵەتی؟ مێژوو پێشانی داوە کە یەکدەنگیی نیشتمانی، چارەنووس دیاری دەکات و گۆڕانکارییەکانیش لەمساڵەدا زۆرن و خێرا دەچەرخێن، دوور نییە عیراقیش ئەم گۆڕانکاریانە بیگرێتەوە و رووداوی سیاسی نوێ رووبدات.