سعودیە و ئیسرائیل، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان

11:00 - 2025-02-09
عەباس عەبدولڕەزاق
102 خوێندراوەتەوە

سعودیە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە چارەسەری کۆتایی، هەڵوەشانەوەی ئەو دوو دەوڵەتە بێت و لەگەڵیدا داوای دروستکردنی دەوڵەتی فەڵەستینی دەکات

لەدوای حەوتی ئۆکتۆبەر، ئەو هەوڵانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە درابوو بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک لە نێوان سعودیە و ئیسرائیل بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان، بەهۆی ئەوەی ئێران مەترسی لەوە هەبوو،  جەنگێکی وێرانکەر لە غەززە هەڵگیرسا و دواتر پڕیشکی بەر لوبنان و سوریا کەوت و ئەنجامەکەی ئەمڕۆی لێکەوتەوە بە سوودی ئیسرائیل.
لە کۆنگرەی(جیۆپۆلۆتیک)ی جیهانی بۆ ئاشتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، دیسانەوە دۆسێی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ریاز و تەلئەبیب، لەسەر مێزی گفتوگۆ وەکو سەرەکیترین هۆکاری ئاشتی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆی لەسەر کرا.

هەنگاونانی ئاشتی و چارەسەری  دوو دەوڵەت 
وا دیارە وتارەکەی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پێش دەستبەکاربوونی ترەمپ، ئاماژە بەوە دەکات، کاتی ئەوە هاتووە سعودیە و ئیسرائیل لەسەر مێزی گفتوگۆ ببینین. 
سعودیە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە چارەسەری کۆتایی، هەڵوەشانەوەی ئەو دوو دەوڵەتە بێت و لەگەڵیدا داوای دروستکردنی دەوڵەتی فەڵەستینی دەکات، ئەمە مەرجی سعودیەیە بۆ ئامادەبوونی لە دانوستانەکە و بۆ ئەم مەبەستە چەند جارێک بلینکن، سەردانی ریازی کردووە.
بلینکن، ئاماژەی بەوەداوە ٪80 بابەتەکانی نێوان سعودیە و ئیسرائیل، رێککەوتنی لەسەر کرابوو کە گوشارێکی زۆر دەکرا بۆ دروستکردنی دەوڵەتی فەلەستین، بەڵام رووداوی حەوتی ئۆکتۆبەر، هەموو هاوکێشەکانی گۆڕی.
ئێستا بارودۆخی جیۆپۆلیتیکی و ستراتیژی، ئەوەی دەوێت، دەبێت هەموو کێشەکان بەرەو چارەسەر بڕوات بۆ ئەوەی ئاشتی و ئارامی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەرقەرار بێت.
وەک دەبینین بارودۆخی لوبنان بەرەو ئارامی دەڕوات و تەنیا بەربەستێک کە ماوە ئەم ئاگربەستەی غەززە کۆتایی بە وێرانکاری بهێنێت، ئەگەرچی بۆ ماوەی 50 رۆژە و ناتوانێت چارەسەری کۆتایی بێت.
لەلایەن ئیسرائیلەوە دەبێت حوکمەتێک هەبێت رازی بێت بە ئاشتی بە هەر نرخێک بێت، بێگومان ئیسرائیل پێویستیی بە  ئاشتی هەیە لەگەڵ فەلەستین بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی، لەبەرئەوەی ئەوان درێژترین جەنگیان تاقیکردۆتەوە لە مێژووی خۆیاندا کە لە ساڵی1948 وە دەستیپێکرد و هێشتا جەنگی حەوتی تشرینی یەکەم بەردەوامە و تا ئێستا نەیتوانیوە بە شێوەیەکی بنبڕ ئاسایش بۆ خەڵکی ئیسرائیل بەدەستبهێنێت. 
لە لایەکی کەوە سعودیە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییان درووستکردووە بۆ چارەسەری کێشەی دوو دەوڵەت و کاردەکات بۆ ئەوەی دەوڵەتی فەڵەستین دابمەزرێنێت، دەوڵەتێک لە سنووری دیاریکراوی ساڵی 1967 ئەمیش مەرجی سەرەکییە بۆ ئەم دانوستانە. 
بەپێی سەرچاوەکان، واپێدەچێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بە تایبەتی لەکاتی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی  ترەمپدا بۆ سعودیە، پشتگیریی بەرچاوی هەبێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی دوو دەوڵەت بە بەراورد لەگەڵ بۆچوونەکانی لە سەرۆکایەتی پێشووی، هەروەها دەتوانن گوشارێکی زۆر بخەنە سەر نەتانیاهۆ کە ئەویش ئاماژەکانی دەرکەوتووە، وەک دانوستانەکانی کە لە کێشەی  غەزەوە روویدا.
 پێدەچێت سعودیە جەختی زیاتر بکات لە داواکەی خۆی  بۆ دانوستان،  ئەویش  دروستکردنی دەوڵەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینیە و رەتکردنەوەی هەر جۆرە سازشێکە لە یەمەن، یان لەگەڵ هەر گروپێکی چەکدار لە ناوچەکەدا.
لەئاستی نێودەوڵەتیدا گۆڕانکارییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو لەسەرەوەی رووداووە جیهانییەکانن، ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانکارییەکی تەواو لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لەگەڵ گەڕانەوەی ترەمپ.

وتارەکانی نوسەر