زۆرێكمان به‌رله‌وه‌ی له نزیكه‌وه بیبینین و هاموشۆی بكه‌ین، ناسیومانه، چونكه كه‌سایه‌تی و تێكه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیی زۆر تایبه‌ته، ئه‌و ته‌نیا له‌ده‌رگای سیاسه‌ت و خه‌باته‌وه نه‌هاتبووه مه‌یدانه‌وه، به‌ڵكو باگراوه‌ندو پاشخانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندتری هه‌بوو، دواتر كه هاوسه‌ره‌كه‌ی بووه هێماو لۆگۆی كوردایه‌تی، ئه‌و هه‌میشه له پشتییه‌وه وه‌ستابوو و بۆ ئێمه‌مانانیش بووه خوشك و دایكێكی میهره‌بان، بۆیه ده‌گوترێ ئه‌و خانمێكه پشتی مام جه‌لال و جه‌رگی برایم ئه‌حمه‌د و بینایی حه‌مزه عه‌بدوڵڵا -یه، ئه‌و شاژنێك بوو له‌سه‌ر عه‌رشی نه‌هامه‌تییه‌كانی شۆڕش و له‌ناو كۆشكی بێنازی پێشمه‌رگایه‌تی دانیشتبوو، دوور له جگه‌رگۆشه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌رێگا خۆڵه‌مێشییه‌كانی تێكۆشاندا ئه‌ڕۆیشتن و له قاوه‌خانه‌ی به‌رخۆداندا دوكه‌ڵی مه‌راقی كوردایه‌تی به‌با ده‌كرد، ئیتر وه‌كو ئه‌و گوڵه هێرۆیه‌ی ناوه‌كه‌ی هه‌ڵگرتبوو، گوڵی خۆرسك و ساده‌و ساكاری كوردایه‌تی بوو.
ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه ئه‌و ژنه بناسن ئه‌زانن هونه‌رو هونه‌رمه‌ندان، ئه‌ده‌ب و ئه‌دیبان، دنیای منداڵ و مافه‌كانیان، میدیا‌و میدیاكاران جێی بایەخی یه‌كه‌می ئه‌و بوون
شوێن پێی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له توله‌رێكانی شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تیدا، له هه‌وڵدان بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی مۆدێلێكی سیاسی و نوێخوازی كوردایه‌تی، وه‌ك خۆی سه‌نگین، به‌ڵام بێده‌نگن، له‌وانه‌یه كه‌م كه‌س بزانێت كه ئه‌و خاتوونه له‌شانه‌كانی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستاندا بووه‌و له‌سه‌ره‌تاكانی له‌دایك بوونیدا به‌شداربووه، ئیتر قۆناغه‌كانی دواتری ژیانی سیاسی هێرۆ خان به‌هه‌مانشێوه هێمن، به‌ڵام كاریگه‌رو پڕ مانابوون، تاگه‌یشته ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1979 په‌یوه‌ندی به شۆڕشی نوێ و هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه بكات و ئیتر بۆ ئه‌به‌د رووی كرده كوردایه‌تی و مام جه‌لال، دواتریش به‌ته‌ونی شۆڕش رێگای نۆكان و توژه‌ڵه‌و شێنێیان به‌سته‌وه به كۆشكی كۆماری له به‌غداو تیایدا مام جه‌لال بوو به‌شۆڕه‌سواری دیموكراسی و به‌حیكمه‌ت و پشودرێژی خۆی ته‌لیسمه‌كانی ئه‌و كۆشكه‌و كۆده‌كانی دیكتاتۆرییه‌تی شكاند‌و قۆناغێكی تازه‌ی سیاسی له‌عیراقدا نه‌خشاند، سه‌ره‌نجام مامی كوردایه‌تی بوو به‌یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆماری كورد و مامۆژنیش بوو به‌خانمی یه‌كه‌می كورد له هه‌موو عیراقدا.
ره‌نگه زیاده‌رۆیی نه‌بێت گه‌ر بڵێین مێژووی یه‌كێتی و تۆماری شۆڕشی نوێ بێ هێرۆخان ناته‌واوه، چونكه ساته‌كانی ئه‌و قۆناغه جیاوازانه گه‌ر تۆماركرابن ئەوە به‌شێكی به‌سه‌رشانی ئه‌وه‌وه ئه‌نجامدراوه، به‌شێك له حه‌كایه‌ته ده‌گمه‌نه‌كانی شۆڕش له‌رێگه‌ی هێرۆ خانه‌وه تۆمار‌و ئه‌رشیف كران، ئه‌و ساته‌وه‌خاتانه‌ی كه دووباره نابنه‌وه، ئه‌و كردنی به تۆمارێكی نه‌مرو نه‌وه‌كانی داهاتوو به‌هۆیه‌وه ده‌توانن به‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌كانی شۆڕشی نوێوه بڕوانن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پاڵپشتی به‌رده‌وامی مام بوو، دایك و خوشكێكی به‌رده‌وامی شۆڕشگێڕان و پێشمه‌رگه‌كان بوو، ئه‌و زۆرجار خۆی ده‌كرده قه‌ڵغان بۆ هاوڕێ و دۆستەکانی .
من بۆ یه‌كمجار له‌ساڵی 1989 له قاسمه‌ڕه‌ش له‌نزیكه‌وه هێرۆ خانم بینی و یه‌كترمان ناسی، دوای ئاسایی بوونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و ئاڵای شۆڕش له‌سه‌ر داوای مام جه‌لال له ره‌زایه‌وه له‌گه‌ڵ كاك ئه‌رسه‌لان بایز به‌ره‌و قاسمه‌ڕه‌ش كه‌وتینه‌ڕێ، له قاسمه‌ره‌ش به‌ره‌و خانوویەكی گڵ چووین كه به‌رهه‌یوانه‌كه‌ی به نایلۆن گیرابوو و ده‌ركه‌وت ئه‌وه كۆشكی شۆڕش و كوردایه‌تییه‌و ئیتر له‌وێ من بۆ یه‌كه‌م جار هێرۆ خانم به شه‌رواڵێك و كراسێكی خاكی و به‌قژێكی ره‌ش و تاڵ تاڵ سپیه‌وه بینی، ته‌وقه‌یه‌كی گه‌رمی له‌گه‌ڵ كردم، ئیتر له‌وێوه ئاشنایی و نزیكی من له‌گه‌ڵ هێرۆخان ده‌ستی پێكرد، تا ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵ دابێت، سه‌ختییه‌كانی ژیان و هه‌ڵبه‌زودابه‌زی دنیای سیاسه‌ت و ناكۆكییه‌كانی نه‌یانتوانی درز بكه‌نه ئه‌و په‌یوه‌ندییه، له‌هه‌ر وێستگه‌و هه‌لومه‌رجێكدا بوبێت ئیتر دڵسۆز و خه‌مخۆری یه‌كتر بووین و ئه‌و هه‌میشه هاوكار و پشتیوانی من بووه. ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌شمان هه‌میشه بۆ خێری یه‌كێتی و دۆست و هه‌ڤاڵان بوو، به‌یه‌كه‌وە زۆر كێشه‌و ناخۆشی و ناكۆكیمان چاره‌سه‌ر كرد، هێرۆ خان له ناخی خۆیدا به‌ر له‌وه‌ی سیاسی بێت شتی تره، ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه ئه‌و ژنه بناسن ئه‌زانن هونه‌رو هونه‌رمه‌ندان، ئه‌ده‌ب و ئه‌دیبان، دنیای منداڵ و مافه‌كانیان، میدیا‌و میدیاكاران جێی بایەخی یه‌كه‌می ئه‌و بوون، ئه‌یویست سیاسه‌ت بخاته خزمه‌تی پڕۆژه‌یه‌كی كه‌لتوری بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كوردایه‌تی ته‌نیا ناسنامه‌یه‌كی سیاسی نه‌بێت و بواره‌كانی تریش پێشبكه‌ون.
كه‌سایه‌تیی هێرۆخان تایبه‌ته، زۆربه‌ی ژیانی له‌گه‌ڵ مام جه‌لال به‌سه‌ربرد، به‌ڵام مام جه‌لال نه‌یتوانی كه‌سایه‌تی و خه‌سڵه‌ته‌كانی قووت بدات، ئه‌و له پرۆژەی سیاسی‌دا كتومت كۆپی مام بوو، به‌ڵام له‌شتی تر ناسنامه‌ی خۆی هه‌بوو، بۆیه هه‌میشه هه‌ندێ شتی ده‌كرد ته‌نیا له‌خۆی ده‌وه‌شایه‌وه.
دوای هه‌ڵبژاردنی 2009 و پاشه‌كشه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی، من به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستن بووم، رۆژێك خۆی و كاك دلێری سه‌ید مه‌جید هاتنه لام، وتی هاتووم گه‌ر پێت ئاسایی بێت ئه‌مه‌وێ به‌رپرسیارێتیی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی وه‌ربگرم، ئه‌مه بۆ من مایه‌ی پرسیار بوو، چۆن كه‌سێك دوای شكست بیر له‌وه بكاته‌وه به‌رپرسیارێتی وه‌ربگرێت، به‌تایبه‌تی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، كه گۆڕان توانی ده‌نگی زۆر بهێنێت و كاك نه‌وشیروان خۆیشی له‌كایه‌كه‌دا بوو، به‌ڵام ئه‌و پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت و له‌و وێستگه‌یه‌ش به ره‌فتارو كرداره‌كانی ئەو، په‌یوه‌ندیمان زۆر له‌جاران باشتر بوو، زوو زوو یه‌كتریمان ده‌بینی و پرس و راوێژمان بە یەک ده‌كرد، دوای ئه‌و قۆناغه و له‌كۆنگره‌ی سێیه‌میش به راسته‌وخۆ هاته ناو كاری حزبایه‌تی و یه‌كه‌م ده‌نگی كۆنگره‌ی به‌ده‌ستهێناو بوو به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.
هێرۆ خان ژنێكی سه‌رڕاست و ئازا‌و بێمنه‌ت بوو، به‌جه‌سته لاواز‌و باریك بوو، به‌ڵام له‌ناخ و جه‌وهه‌ردا قایم و پته‌و و وه‌كو دارحه‌یزه‌ران به‌رز، ژنێكی قسه له‌ڕوو و نادیپلۆماسی بوو، ئه‌وه‌ی له‌دڵی بوو نه‌یده‌شارده‌وه، نه‌ك هه‌ر بۆچوون و رایه‌كانی پێ نه‌ده‌شاردرایه‌وه، بگره له‌په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تیشدا دانی به‌خۆیدا نه‌ده‌گرت و هه‌ندێ شتی قوت نه‌ده‌دایه‌وه. خه‌سڵه‌تێكی تری یه‌كجار تایبه‌تی هه‌بوو، كه بێده‌نگییه‌كه‌ی بوو، ئه‌و زۆر كه‌مدو و بێ ده‌نگ بوو، به‌ڵام بێده‌نگییه‌کەی به‌قه‌د هاواری زۆر كه‌سی تر كاریگه‌ر و بیستراو بوو. هه‌میشه بێده‌نگی ئه‌و جۆرێك بوو له قسه‌كردن كه به‌رامبه‌ره‌كانی به‌روونی لێی تێده‌گه‌یشتن.
به‌هۆی دۆخی تایبه‌تی و ته‌ندروستییه‌كه‌ی، ماوه‌یه‌كه من له‌دیدار و هاموشۆی ئه‌و بێبه‌شم، به‌ڵام هه‌میشه بیری ده‌كه‌م وه‌ك چۆن بیری ئه‌ڵوه‌ن و دایكم و حه‌مید ئه‌كبه‌ری هاوڕێم ده‌كه‌م كه له‌شه‌هیدبونییه‌وه بۆ ساتێكیش له‌یادم نه‌چووه، ئێستاش كه به‌ده‌باشان ره‌ت ده‌بم، به‌ده‌ستی راستم روو ده‌كه‌مه ماڵی مامجه‌لال و دوعای خێر بۆ هێرۆ خان و به‌ده‌ستی چه‌پیشم روو ده‌كه‌مه مه‌زاری مام و فاتیحا بۆ گیانی مام جه‌لال ده‌خوێنم. هێرۆخان هاوڕێ و خوشك و پشتیوانێكی بە هێزی هاوڕێکانی بووه، هه‌میشه بیری ده‌كه‌م، چونكه دابڕانی بۆ ئێمه‌مانان كه‌لێنێكی گه‌وره‌یه.
ئه‌مه ته‌نیا چه‌ند دێرێكی وه‌فادارییه بۆ هێرخانی هاوڕێم، ئه‌گه‌ر په‌یكه‌رتاش بومایه ره‌نگه له‌جیاتی ئه‌م چه‌ند وشه‌یه هه‌وڵم بدابوایه په‌یكه‌رێكی بۆ دابتاشم، چونكه ئه‌و مرۆڤانه شایسته‌ی ئەوەن یادو یادگارییان بەرز رابگرین.
*ئەندامی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك)