هاوڕێیان.. هادیشمان لە کیسچوو

06:40 - 2025-06-27
عیماد ئەحمەد
53 خوێندراوەتەوە

بەڕێزان کەسوکار و هاوسەنگەر و هاوڕێیانی تێکۆشەری دێرین و نووسەر و وەرگێڕ کاک هادی غوڵام

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی ژیانئاوایی کاک ( هادی غوڵام )ی براو هاوڕێم  پێگەیشت.

کاک هادی کادرێکی دیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو،  خۆشەوسیت و تێکۆشەری ناوچەی گەرمەسێر بوو.. هەر بۆیە بە لەدەستدانی زۆر دڵ تەنگ و نیگەران بووین.

داخەکەم.... هادیشمان بەدڵ شکاوی دایە شەقەیباڵ و فڕینی ئەفسووناوی و سەفەری ئەبەدیی خۆی کرد.

خانەقینەکەم .. دەزانم چەند غەمباری، بەداخەوە زەمەنیش رۆژانە غەمبارترت دەکات.
رۆژانە هەر گوڵە و لە باخەکانت دەوەرێ، هەر دارەخورمایە و رەگی دەسووتێ.

هادی غوڵامیی تێکۆشەر و رۆشنبیر و دبلۆماتکار و وەرزشکاری شارەکەم سەری نایەوە و بوو بە میوانی هەتاهەتایی سەلام عەبدولرەزاق و ئیبراهیم عەرەب و محەمەد سایەخان و ئیبراهیم باجەلان و مامۆستا موحسین،  کادرانی دیار و بەناوبانگی یەکێتیی لاوانی خانەقینی سەرەتای حەفتاکانی سەدەی رابردوو.

 بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و تەواوی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەین و هاوبەشی ماتەمیانین.

لە خوای گەورە داواکارین گیانی پاکی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری هەموو لایەکمان بدات. 

عیماد ئەحمەد
٢٧/٦/٢٠٢٥

وتارەکانی نوسەر