هەگبە پڕەکەی دیداری یەکێتی

09:46 - 2025-03-10
حەسەن بارام
36 خوێندراوەتەوە

دیداری یەکێتی، لە هەوڵ و کۆششێکی بەردەوام و ماندو و نەناسانەدایە، بە ئامانجی ئەنجامدانی زۆرترین دیدار و گفتوگۆ، بۆ ئەوەی یەکێتی بەردەوام لە کایەی حوکمڕانی و حزبایەتیدا پیاچوونەوە بە خۆیدا بکات

یەکێتی وەک هێزێکی داهێنەر، لە رابردوودا و لە ئێستاشدا، لەسەر هەردوو ئاستی بەڕێوەبردن و ژیانی حزبی، هەمیشە بەدوای میکانیزم وئامرازی نوێ و سەردەمانەدا بووە،  بۆ پێشخستن و خزمەتکردن و باشتر بەڕێوەبردن و زیاتر خۆڕێکخستنەوە وخۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکاری و دۆخە نوێکاندا .
بۆیە دیداری یەکێتی یەکێکە لە نوێترین  مینبەرەکان، بۆ کۆکردنەوەی راوبۆچون و پێشنیار و رەخنە و راسپاردەکان، لەڕێگای گوێگرتن لە را و سەرنجی زۆرترین کەسانی پسپۆڕ و کەسایەتی و کادیر، لە بوارەکانی فەرمانڕەوایەتی و ئەکادیمی و حزبی و بوار و کایە جیاجیاکاندا، تاکو لێرەوە بتوانرێت کەم و کوڕی و ئاڵەنگارییەکان دەستنیشان بکرێن و هاوکات چارەسەریشیان بۆ بدۆزرێتەوە .
لەئێستادا کاروانی دووەم دیداری یەکێتی، شار بە شار و ئۆرگان بە ئۆرگان،  لە هەوڵ و کۆششێکی بەردەوام و ماندو و نەناسانەدایە، بە ئامانجی ئەنجامدانی زۆرترین دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم چین و توێژەکاندا، بۆ ئەوەی یەکێتی بەبەردەوام لە کایەی حوکمڕانی و حزبایەتیدا پیاچوونەوە بەخۆیدا بکات و هاوکات بیرۆکە و ئەلتەرناتیڤی دروستی بەردەست بێت، بۆ خۆڕێکخستنەوە و گونجاندن و پێشکەشکردنی خزمەت و دیاریکردنی ئەرکی زیاتر .
ئێستا یەکێتییەکان چاویان لەماجەرا و مشتومڕ و گفتوگۆ و راسپاردە و پێشنیارەکانی نێو دیدارە، راستە دیداری یەکەم، یەکەم ئەزموون و هەوڵی نوێ بوو، بەڵام بووە سەرەتا و هەنگاوێکی نوێ، بۆ گوێگرتن لە زۆرترین خەڵک لە چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگای کوردی، بێگومان بۆ  دووەم دیدار، هەم یەکێتی و هەمیش خەڵک چاوەڕوانی راسپاردە و پێشنیاری نوێتر و زیاترن، ئەمەی یەکێتی و دیدارەکەی دەیکات، جۆرێکی نوێیە لە گەڕانەوە بۆ ناو خەڵک و وەرگرتنی  پێشنیار و رەخنە لە خوارەوە بۆ سەرەوە، بەمەش سەرۆک و سەرکردایەتی یەکێتی زیاتر بەرچاو روون دەبێت، لەوەی لە خوارەوە چی دەگوزەرێت و چی پێویستە بۆ ئەم قۆناغە .
ئێستا، دیدار لە درێژەی کاروانەکەیدایە و سات دوای سات، دەگاتە زۆربەی شار و ناوەندەکان و تا دێت هەگبەکەی دیدار پڕ دەبێت لە راوسەرنج و پێشنیار و رەخنە و راسپاردەی گونجاوی هەنوکەیی و سەردەمیانە، ئێمە لەم راستییە دڵنیاین و ئومێدی زۆرمان خستۆتە سەر ئەم هەنگاوە مۆدێڕنەی یەکێتی، ئەو کاتەش، دیدار بە تەواوەتی دەگاتە دوا ئامانجی خۆی، هەگبە پڕەکەی بگاتە سەر مێزی سەرۆک و سەرکردایەتی یەکێتی و شەن و کەوی تەواوی ناوەڕۆکەکەی بکرێت، ئەمەش بێگومان بە ئامانجی پراکتیزەکردن و خستنە بواری جێبەجێکردنی کاکڵەی ئەو پرۆژە و راسپاردە شیاو و گونجاوانەی، کە بەرهەمی رەنجی دووەم دیداری یەکێتی دەبن.

وتارەکانی نوسەر