رۆڵی ئەکادیمیا لە وەبەرهێنانی داتا و زانیاریدا

10:11 - 2025-04-29
رێبین محەمەد سەعید
112 خوێندراوەتەوە

ژیان بەردەوامە، ململانێ بەردەوامە، گەشەکردن بۆ فریاکەوتنی ململانێکان گەرموگوڕتربوون، دەرفەتەکان هەرچەند زۆربن، قۆستنەوەی خێرا و وردیان گرنگترە. 
رەنگە لە رابردوودا، هێندەی ئێستا زانست تەنگی بە مرۆڤ هەڵنەچنیبێت و ململانێیکان و ئاڵەنگارییەکانی نێوان سروشت و ژینگە و مرۆڤی نەگەیاندبێتە لووتکە. 
پێداویستییەکانی مرۆڤ زۆر بوون، پاڵەپەستۆیان لەسەر زەوی زیادیکردووە، ئەوەی لەنێوان ئەمریکا و ئۆکرانیادا هەیە، نزیک بوو هەردوو سەرۆکی وڵات، لەبەردەم رۆژنامەنووساندا پێکدا هەڵبڕژێن و شەڕە قسەیان دەستپێکرد، لە دەرەنجامی دۆزینەوەی زانستییە و ئەنجامگیریی توێژینەوەی ئەکادیمییەکانی زانکۆ و ئەکادیمیاکانە. 
چونکە ئەوان گریمانەیان کردووە، پێداویستی ئەم وڵاتانە لە داهاتوودا بە کانزاکان زۆر دەبن و جوگرافیای کانزاکانیشیان دەستنیشان کردووە. 
بە ئەگەری زۆرەوە ئەو ململانێیەی ئەمڕۆ لەنێوان ترەمپ و زیڵنسکی هەیە، بۆ ئەوە نییە لە ماوەی سەرۆکایەتی ئەم دوو کەسەدا، دەستکەوتەکانی بچننەوە، رەنگە بۆ نەوەکانی داهاتوو گرەنتی بکەن، ئەمە پێی دەوترێت، لە بەرژەوەندیی گشتی و نیشتمانیدا، شەڕ دەکەن، دەرەنجامگیری و رێ رۆشنکەرەوەی توێژینەوەکان. 
لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، کوشت و بڕ و هێز جووڵاندن و گرژی، تا ئاستی شەڕێکی دیکەی جیهانی، ترسی بڵاوکردۆتەوە، بەهەمانشێوە، لەسەر وزەی ئەتۆمی ئێران، ئەمریکا و ئێران، ململانێی توندیان هەیە، رەنگە رووی ئاشکرا و دیاری باسی چەکی ئەتۆمی بێت، رووکاری نهێنی و شاردراوەی بەرهەمێهانی وزە، ململانێی ئابووری گەشەکردنی وڵاتەکەیە، بەرهەمەکەی ئێران بۆ تەندروستی و وزە و چەند بواری دیکە بەرکاردەهێنرێت، تەنها رووی چەکەکەی زەق کراوەتەوە، بۆ رای گشتی. 
لە جوگرافیایەکی بچووک و دابەشکراو و ماف خوراو، جینۆسایدکراودا، گەلێکی دیکەمان هەیە، بەرداش و هاڕدراوی شەڕ و ململانێی و جووڵە ئابووری و سەربازی و هەواڵگیرییەکانە، لە مێژووی رابردوویدا، قەڵەمیان بە چڕی لە بواری بەرگریی ئەدەبیدا کاریکردووە، بۆ سەردەمێک قەڵەمی بەرگری، چەکێکی بەهێز بووە بۆ تاودانی خەبات و بەرەنگاربوونەوەی نەتەوەیی. 
ئێستا، چەکی بەرگریکردن لە نەتەوەکەمان، بە بیری جۆراو جۆری دژە نەتەوەیی بەناوی جیا جیا، قەڵەمەکانی بەرگریی لاوازکردووە، کاریگەریی نەهێشتووە، لەگەڵ ئەوەشدا، قەڵەمی بەرگری کەمتربوونەتەوە، چوونکە لە جیهانی ماددی و سەرمایەداریدا، درۆن و دژە درۆن هێزی بەرگرین. 
مامەڵەی بازرگانی و ئابوورییەکان، هەواڵگیری نیشتمانی، هێزی دەوڵەت و نەتەوەکانن بۆ ئەوەی خەبات بکەن. 
ئێستا کاتی ئەوەیە ئەکادیمیاکانی کورد، زانکۆ و مامۆستایانی زانکۆکان، لەژێر کاریگەریی ئەم راستییانەی جیهاندان، دەست بەکارکردن بکەن و لە جیهان دانەبڕێن. 
گەل ساز بکەن و بارگاوی بکەن بۆ وەبەرهێنان، لە هەواڵگری و سەربازی مۆدێرن، تەکنۆلۆژیای سەربازی و سەربازیی جۆری خواستراو بۆ ئەم سەردەمە.
شەڕی ئابووریی و وزە، بازرگانی و وەبەرهێنان، تەندروستی، مرۆڤێک تەواو گونجاو بێت لەگەڵ سەردەم توانای ئاڵەنگارییەکانی ئەم تەنگەژەیەی هەبێت، توانای کارکردنی لە ژێر گوشاری دەروونی و جەستەییدا هەبێت.
زانکۆکان، پێویستە داتا بەرهەمبهێنن، بیری رەخنەیی و دروستکردنی ناوەڕۆکی بەسوود، توانایی مرۆیی هەرێم بەرهەمبهێنن، ئەگەرنا، ئەو هاوکارییە داراییەی بە زانکۆکان دەدرێت، وەک ئەوەیە حکومەتی هەرێم ئاردی لە رووباری سیروان کردبێت. 

سەردەمی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا وا دەخوازێت پشت بە داتا ببسترێت بۆ زانیارییەکان


وتارەکانی نوسەر