له زۆرێك لە وڵاتانی دنیادا، گه‌شتیاری بۆ‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهاتی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت، زۆرجار له‌سه‌ر ئاستی تاك سوودێكی زۆری لێ بینراوه. ئه‌م بابه‌ته چەندین لایەنی کۆمەڵایەتی و مرۆڤانی هەیە، ئەمەش وایکردووە کۆمەڵناسی لقێکی تایبەت بۆ توێژینه‌وه‌كانی تەرخان بکات به‌ناوی كۆمه‌ڵناسی گه‌شتیارییه‌وه. برەودان بە گەشتیاری، بە یەکێک لە ئامرازە گرنگەکان دادەنرێت بۆ گەشەپێدانی گەشتیاری هاوچەرخ، کە ئامانجی زیادکردنی داهاتی راستەقینەی سەرتاسەری و نیشتمانییە، هەروەها گەیشتنه بە گەشەپێدانی کەلتوری هەمەلایەنەی سەرجەم پێکهاتە سروشتی و مرۆیی و ماددییەکانی وڵات. لێرەوە گەشتیاری بە پێویستییەک بۆ گەشەپێدانی بەردەوامی ئەقڵانی دادەنرێت کە وڵاتان بە تایبەتی وڵاتانی گه‌شه‌سێن لە بازاڕی گەشتیاری نێودەوڵەتییدا بتوانن رووبەڕووی کێبڕکێ ببنەوە. گه‌شتیاریی بریتییه له بزاوتنی مرۆڤ له جێگه‌یه‌كه‌وه بۆ جێگه‌یه‌كی تر، یان له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر، به مه‌به‌ستی کات بەسەربردن و گەڕان و دۆزینەوە، هه‌روه‌ها مانه‌وه تێیدا كاتییه و به جێبه‌جێكردنی مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه، گه‌شته‌كه كۆتایی دێت.
کاریگەرییەکانی
گه‌شتیاری چه‌ندین كاریگه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، هاوكات په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوان كەلتوری كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شتیارییدا هه‌یه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه گه‌شتیاری هۆكارێكی كارتێكه‌ره بۆسه‌ر كۆمه‌ڵگه و دابونه‌ریته‌كانی، هه‌ربۆیه هه‌ریه‌كه‌یان كار له‌وی تر ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ك چۆن هه‌ندێك ره‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاستی رۆشنبیری دانیشتووانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر رێژه‌ی گه‌شتیار هه‌یه، به‌و ئه‌ندازه‌ش گه‌شتیار و گه‌شتیاریی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بونیاتی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان هه‌یه.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی گه‌شتیاری جیهانی (UNWTO): گەشتیاری چالاکیی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی ئاسایی خۆیان گەشت دەکەن و نیشتەجێده‌بن، بەجۆرێک کە مانەوەیان بۆ ماوەیەک بێت کە لە ساڵێک زیاتر نەبێت، چ بۆ کات بەسەربردن، یان کار یان مەبەستی تر.
له هه‌رێمی كوردستاندا، زۆرجار کۆمەڵگە بچووکەکان یان ناوچه گه‌شتیارییه‌كان داهاتی پێویست و هەلی کار و خزمەتگوزاری و ئاسانکارییان نییە، هه‌رچه‌نده دابینکردنی ئەم پێداویستیانە هەمیشە بۆ حکومەتەکان ئاسان نییە، به‌ڵام هه‌وڵدان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پیداویستییه‌كانی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان و بره‌ودان به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری گه‌شتیاریی و به پیشه‌سازیكردنی گه‌شتیاری ده‌بێتە كاری له پێشینه‌ی حكومه‌ت بێت.
له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه گه‌شتیاری كاریگه‌ریی هه‌یه له گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تییدا و ده‌توانرێت بوترێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتیش واقیعێکی وجودییە، هەروەها دیاردەیەکی گشتی و تایبەتمەندییەکی بنەڕەتییە كه كۆمه‌ڵگه‌كانی پێ جیاده‌كرێته‌وه.
ئەحمەد زاید لە کتێبی (دەوڵەت لە جیهانی سێهەمدا: روانگەیەکی کۆمەڵناسی) پێی وایە هۆکارەکانی دواکەوتویی وڵاتانی گه‌شه‌سێن، بە پێی تیۆری نوێگەری، فاکتەری ناوخۆیین کە لە بوونیاتی کۆمەڵایەتی و کەلتوریدا هه‌ن. هاوكات بونیاتی کۆمەڵایەتی یه‌كێك له كێشه‌كانی نه‌بوونی فره‌چه‌شنییه، بەوپێیەی پلەبەندی هه‌ڕه‌می کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای رەگەز و رەچەڵەک دامەزراوە نەک لەسەر پێگە و چینایەتی کۆمەڵایەتی. لە روانگەی تیۆری مۆدێرنیزاسیۆنەوە، کەلتوری نەریتی وەک بەربەستێک لەبەردەم گەشەسەندنی کۆمەڵایەتیدا وەستاوە، کە لێرەدا بە واتای جێگرتنەوەی کەلتوری مۆدێرن دێت. ئا لێره‌وه تێده‌گه‌ین كه هه‌ندێك نه‌ریتی كۆن و بڕێك له ره‌فتار كه له كەلتوره‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه و هه‌ندێك بیروباوه‌ڕی هه‌ڵه ده‌رباره‌ی گه‌شتیاریی و گه‌شتیار، ئاسته‌نگن له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتن و نوێبوونه‌وه‌دا.
گرنگترین سوودەکانی گەشتیاری له‌رووی کۆمەڵایەتییه‌وه بریتین لە کەمکردنەوەی رێژەی هەژاری، کەمکردنەوەی دابەشبوونی خێزان، رەخساندنی هەلی کار، فرۆشتنی بەرهەمی ناوخۆیی و خێزانە بەرهەمدارەکان، کەمکردنەوەی کۆچکردن بۆ شارە گەورەکان، پاراستنی کەلتوری کۆمەڵایەتی، دابینکردنی پەروەردەیەکی باشتر، بەهێزکردنی کۆمەڵگه‌کان بە زانیاری و لێهاتوویی بەڕێوەبردنی چالاکییە گەشتیارییەکان و پێشکەشکردنی هەندێک لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان کە هەموو کۆمەڵگایەک پێویستی پێیەتی.
سوود له‌م سه‌رچاوانه بینراوه:
- نشوی حسین ریاض السیاحة والتغیرات الاجتماعیة بالقریة المصریة) دراسة میدانیة بقریة تونس محافظة الفیوم (دراسة في علم الاجتماع الریفی.
- د. حمــلاوي حمیــد ، مقاربة سوسیولوجیة لقطاع السیاحة في الجزائر من منظور الامن الاجتماعي.
*مامۆستای زانكۆی سلێمانی
گرنگترین سوودەکانی گەشتیاری له‌رووی کۆمەڵایەتییه‌وه بریتین لە کەمکردنەوەی رێژەی هەژاری