قەرز بەشێوەیەکی گشتی، گوژمەیەکی نەختینەییە، لایەنی یەکەم بەمەرجی نرخی سوود و کاتی دانەوەی دیاریکراو، ده‌یدات بە لایەنی دووەم، لایەنی دووەم پابەندی یاسایی و دارایی و ژمێریاریی دەبێت.
زیاتر له ده ساڵه، هه‌ندێ لە وڵاتان و بانك و دامه‌زراوه‌ی دارایی جیهانی، قەرز دەدەن به‌شێواز و مه‌رجی تایبه‌ت، كه زۆربه‌ی جار بارگرانی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر وڵاتانی وه‌رگر دروست ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌م قه‌رزانه ده‌بنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر سه‌روه‌ریی وڵات و دۆشینی كه‌رته ئابوورییه‌كانیان به‌گشتی و سه‌روه‌ت و سامانه ستراتیژییه‌كان، وه‌ك نه‌وت و كانزاكان به‌تایبه‌تی، هه‌ر بۆیه ئێستا قه‌رز ته‌نها چه‌كێكی ئابووری و دارایی نییه، به‌ڵكو چه‌كێكی سیاسییه و زۆرێك له وڵاتان و دامه‌زراوه داراییه‌كانی جیهان بەکاری دەهێنن.
مەرجەکانی قەرز
به‌شێك له شاره‌زایان، پێیانوایه، قەرز و وەبەرهێنان و بازرگانی ده‌ره‌كی جۆرەکانی هاوكاری و یارمەتین. ئەمە لەوانەیە له قۆناغێكدا راست بێت، بەڵام هەندێک جار قەرز و وەبەرهێنانی بیانی مەرجیان هەیە. بۆ نموونه وڵاتێک قەرز دەکات بۆ بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری، رێگاوبان، پرد و به‌نداو، كاره‌با، ته‌ندروستی و فێركردن، جگه له گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی قه‌رز و سووده‌كه‌ی، مه‌رجی ئه‌وه‌ی كه پێویسته کرێکارانی وڵاتی بەخشەر، زۆرترین کار لە بیناسازی و بوارەکانی تردا بەدەست بهێنن، سه‌ره‌رای به‌كارهینانی كه‌ره‌سته خاوه‌كان و هۆكاره‌كانی تر.
ئەو قه‌رزانه، زۆربه‌ی كات به‌و وڵاتانه ده‌درێت كه نقوم بوون له گه‌نده‌ڵی و لاوازیی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه، لەم دۆخەشدا زیان بە دەوڵەتی وەرگر دەگەیەنێت نەک یارمەتی بدات، لەبەرئەوە هەندێک جۆری قه‌رزی دەرەکی وەک جۆرێک لە دیپلۆماسی تەڵەی قەرز دادەنرێت، به‌تایبه‌تی كاتێك وڵاتی وه‌رگر، نه‌توانێت له‌ماوه‌ی دیاریكراودا قه‌رزه‌كه بداته‌وه، وڵاتی قه‌رزده‌ر به به‌رنامه و پلان، سه‌روه‌ریی سیاسی و ئابووریی ئه‌و وڵاته ده‌خاته‌ژێر ركێفی خۆیه‌وه، ئه‌م شێوازەش زیاتر چین په‌یڕه‌وی ده‌كات.
نیگەرانیی وڵاتانی ئاسیا
بۆ نموونە، قەرزه‌كانی چین له‌سه‌ر ئه‌فریقا 132 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه، کە دەکاتە %20ی قەرزی گشتی ئەفریقا و %70ی کامیرۆن، %72ی کینیا، %66ی کۆنگۆ و 80 % جیبۆتی، ئەنگۆلا-ش بەتەنیا لە ماوەی 20 ساڵدا نزیکەی 25 ملیار دۆلار قەرزی لە چین وەرگرتووە و بڕیاره چوار ملیار دۆلار قەرزی نوێ وەربگرێت، کە راستەوخۆ لە رێگەی نەوتەوە دەدرێتەوە.
ئەمریکا و ئەوروپا رەخنە لە چین دەگرن، بۆ سوود وەرگرتن لە تەڵەی قەرز لە ئاسیادا و زۆرێک لە وڵاتانی ئاسیاش نیگەرانن لە پشتبەستن بە قەرزی وڵاتان بەتایبەتی چین، شرۆڤەکارانی خۆرئاوا ئەم ستراتیژە، بە هۆکاری سەرەکیی فراوانکردنی کاریگەریی چین لە رێگەی تەڵەی قەرزەوە دادەنێن.
قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی
هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی (پشتێنه و رێگا) كه چین سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، بڕیاره به‌كه‌نداوی عه‌ره‌ب و پاشان به خاكی عیراقدا بڕوات و بێئەوەی هیچ شار و شارۆچكه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه، بگاته توركیا و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌وروپا، ئه‌گه‌ر سه‌ر بگرێت قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی جیهانی له‌م رێگایه‌وه بێوێنه ده‌بێت، قه‌باره‌ی تێچوونه‌كان ته‌نها له‌سه‌ر عیراق نزیكبووه‌ته‌وه له 20 ملیار دۆلار، بڕیاره له 2028دا ته‌واو ببێت.
هه‌ر چۆنێك بێت ئه‌م شێوازه‌ی قه‌رزپێدان به وڵاتانی هه‌ژار و كه‌مگه‌شه‌سه‌ندوو، ئه‌گه‌ر نه‌توانرێت له‌كاتی خۆیدا بدرێتەوە، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه تووشی ته‌ڵه‌ی قه‌رز ده‌بن، كه مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ئابووری و دارایی و هه‌ندێجار سه‌روه‌ریی وڵاته‌كەش ده‌بێت.
قەرز دەبێتە هۆی بارگرانی بۆ وڵاتان