له 8ی ئه‌یلوولی ساڵی 2024 سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاوی بۆ شاری هه‌ولێر دانا، له‌میانه‌ی ئه‌و كاره‌دا ئاماژه به‌وه درا، تا نزیكه‌ی 30 ساڵی دیكه، كێشه‌ی كه‌مئاوی به یه‌كجاری له هه‌ولێر چاره‌ده‌كرێت، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌كرا، ده‌ست به پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی راكێشانی ئاو له زێی بچووكه‌وه بۆ سنووری قوشته‌په و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری كراوه، پارێزگاری هه‌ولێرش، له‌باره‌ی وشكه ساڵیی و كێشه‌ی ئاو له هه‌ولێر رایگه‌یاندووه كه ئه‌مساڵ گرفتی كه‌می بارانبارین له ساڵانی رابردوو زۆر خراپتره، پار ئه‌م كاتانه نزیكه‌ی 550 ملم باران باریبوو، ئه‌مساڵ ته‌نیا 140 ملم باران باریوه، واته 400 ملم جیاوازی له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوودا هه‌یه، به‌مه‌ش ئه‌مساڵ له رووی ئاوه‌وه هاوینێكی زۆر سه‌خت رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه.
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا راشیگه‌یاند، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشییه، پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاو بۆ هه‌ولێر زۆر به خێرایی كاری تێدا ده‌كرێت، هێڵی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه، له سه‌ره‌تای مانگی 7ی ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌بێت. ئه‌و هێڵه‌ش له (تووڕه‌ق)ه‌وه ده‌ست پێده‌كات، تا ده‌گاته گه‌ڕه‌كه‌كانی (سه‌ركارێز، قه‌ته‌وی، مامزاوا، رۆشنبیری، فه‌رمانبه‌ران و گه‌ڕه‌كی ژیان) كه كێشه‌ی ٪70ی كه‌مئاویی هه‌ولێر له‌و گه‌ڕه‌كانه‌دایه. پارێزگاری هه‌ولێر وتیشی: له كۆتایی ئه‌مساڵدا هه‌موو هێڵه‌كانی پڕۆژه‌كه ته‌واو ده‌بن و كێشه‌ی كه‌مئاوی به شێوه‌ی دوورمه‌ودا چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
لێره‌وه ده‌بێت پرسیار له‌وه بكه‌ین ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ئاو دووباره به‌و شێوه تراژیدییه‌ی جاران سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه، ئه‌وكات حكومه‌ت و پارێزگاری هه‌ولێر چ وه‌ڵامێكیان ده‌بێت؟! چونكه نابێت ئێمه ئه‌وه له‌یاد بكه‌ین، كه كێشه‌ی بێ ئاوی گرفتێكی جیهانییه و عیراق و كوردستان و شاری هه‌ولێریش به‌شێكن له‌م ژینگه‌یه، بێگومان گه‌وره‌بوونی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوان و لێدانی هه‌زاران بیری ئاو به یاسایی و نایاسایی، فشارێكی یه‌كجار زۆر له‌سه‌ر ئاوی ژێرزه‌وی له هه‌رێمی كوردستان درووستكردووه. ئه‌وه به‌واتای ئه‌وه دێت، كه ئاوی ژێر زه‌وی یه‌كجار زۆر به‌كاردێت، كه ئه‌مه‌ش رۆژ له دوای رۆژ ده‌بێته هۆی دابه‌زینی زیاتری ئاستی ئاوی ژێرزه‌وی.
هه‌ڵبه‌ته شاره‌زایان پێیانوایه: كێشه‌ی ئاو به تایبه‌ت له شاری هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ریدا، یه‌كێكه له كاره‌ساته گه‌وره‌كانی شێوازی ناڕێكی ئیداره‌دانی ئاوه، كه خۆی له هه‌ڵپرووكاندنی ئاوی ژێرزه‌وی ده‌بینێته‌وه. به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه زانستییه‌كان و ئه‌زموونی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، رۆچوونی زه‌وی له عیراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه له ماوه‌ی ساڵه‌كانی داهاتوودا زیاتر ده‌بێت. به پێیی راپۆرتێك، كه له ساڵی 2019 له‌لایه‌ن زانكۆكانی ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه، رێژه‌ی رۆچوونی زه‌وی له ناوه‌ڕاستی عیراق 10ملم له سالێكدایه! كه‌واته هه‌رێمی كوردستان و شاری هه‌ولێریش له‌به‌رده‌م مه‌ترسی كاره‌ساته ژینگه‌یه‌كاندان، كه كه‌مئاوی یه‌كێكه له‌و قه‌یرانانه.