له‌جیاتی بیركردنه‌وه‌ی تاكلایه‌نه‌و هه‌ر حزبه‌و له ماڵی خۆیه‌وه، كاتی ئه‌وه‌یه نه‌خشه‌ڕێیه‌كی به‌كۆمه‌ڵ Collective Roadmap بۆ كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابنرێت. خۆی له بنه‌ڕه‌تدا، تا حكومه‌ت و په‌رله‌مان خۆیان، وه‌ك دوو دامه‌زراوه‌ی ره‌سمی وه‌ستابن، ئاسایی نییه كه ئه‌م بابه‌ته به پارته سیاسییه‌كان بسپێردرێت، به‌ڵام كاتێك حكومه‌تمان كاربه‌ڕێكه‌ر بێت و له‌م قه‌یرانه‌دا به گرژییش مامه‌ڵه بكات و په‌رله‌مانیش كارا نه‌بێت و په‌رله‌مانتاران نه‌توانن به‌شداریی له‌تاوتوێكردنی پرسه نیشتمانی و سیاسییه‌كاندا بكه‌ن، ئه‌وا به سروشتی حاڵ روو له هێزه سیاسییه‌كان ده‌نرێت. ئه‌وان، له‌م ماوه‌یه‌دا، لانیكه‌م، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كیش بێت، له‌سه‌ریانه كه ناكۆ‌كیی لاوه‌كی بخه‌نه لاوه، هه‌ر هێزه‌و به تێزی خۆیه‌وه له‌ناو ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا به‌شداربێت كه نه‌خشه‌ڕێگاكه‌ی لێوه داده‌نرێت، ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه‌ش بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ئیلزامی بێت و كاری پێ بكات، به‌تایبه‌تی كه حكومه‌ت، له‌رووی مه‌عنه‌وی و یاساییه‌وه، ناتوانێت له جیاتی ته‌واوی گه‌لی كوردستان، بڕیاری گه‌وره‌و نیشتمانی بدات.
خاڵی ده‌ستپێك له‌م پرۆسه‌یه‌دا، ئه‌وه‌یه كه پێش هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌ست له‌و تێڕوانینه هه‌ڵبگیرێت كه ئه‌م قه‌یرانه به پیلان و(نیازی خراپ)ی به‌غداوه بپێچرێته‌وه‌و به‌بۆنه‌ی پێچانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه‌شه‌وه به چه‌ندین كه‌یسی تره‌وه، بنه‌مای كرده‌یی و میكانیزمی گونجاو له‌بار ببرێت. ئێستا كاتی ته‌فسیرو ته‌حلیلی ئه‌وه نییه - چ جای به لۆژیكی پیلانگێڕی - ئاخۆ به‌غدا، به بڕیاری راگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، چیی له ژێر سه‌ردایه!؟، یان لێدانی قه‌وانی ئه‌وه‌ی كه به‌غدا داگیركه‌ره‌و دوژمنه له‌كاتێكدا كه به‌ڕێزان سه‌رۆك كۆمار‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه كه هه‌ردووكیان كوردن، هه‌ر ئێستا له‌ده‌ره‌وه نوێنه‌رایه‌تیی عیراق ده‌كه‌ن له كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا !.
پێویسته یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌بێت. هێشتا به‌شێكی زۆری لایه‌نه عیراقییه‌كان ئیعتیبارێكی زیاتر بۆ حزبه‌كه‌ی مام جه‌لال داده‌نێن
ئێستا ته‌نانه‌ت كاتی ئه‌وه‌ش نییه كه له به‌غدا كام هێزو كام كاراكته‌ر ره‌فتاری دوژمنكارانه ده‌نوێنێت و له پشت بڕینی مووچه‌وه‌یه. هه‌موو ئه‌م حیكایه‌تانه له میدیای كوردیدا، چاره‌سه‌ر ئاڵۆز ده‌كه‌ن و رێگای راستی سیاسه‌تكردنمان لێ ونده‌كه‌ن. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه، جگه له سیاسه‌تمه‌داری شاره‌زا و پشوودرێژو عه‌قڵمه‌ندی ناو هێزه سیاسییه‌كانمان، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی پسپۆری ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ش، بهێنرێنه ناو چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناوخۆیی پێشوه‌خته‌وه له هه‌رێم بۆ دانانی ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگا به‌كۆمه‌ڵه‌ی كه پێشنیاری ده‌كه‌ین، كه‌سانی ته‌كنۆكرات و شاره‌زای پرسه ته‌كنیكی و هونه‌رییه‌كانیشیان تێدا بێت و هه‌ر له میدیاكانه‌وه شیكاریمان بۆ نه‌كه‌ن. له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرنگتر، نیه‌تێكی راسته‌قینه له هه‌رێم خۆیه‌وه هه‌بێت كه هه‌رچی ئیلتیزاماتی ئیداری و دارایی و یاسایی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌رێم وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن تا له‌وه زیاتر پاساوێكی دیاریكراو بۆ درێژه‌كێشانی بڕیاره‌كه‌ی به‌غدا نه‌مێنێته‌وه، ده‌كرێ ته‌واوی باڵوێزخانه‌و كونسڵگه‌رییه‌كانیش له‌و رێكارانه ئاگادار بكرێن كه بۆ نیشادانی پراكتیكییانه‌ی ئه‌ستۆپاكیی هه‌رێمن له‌م قه‌یرانه‌دا.
به‌مانایه‌كی روونتر، ئێستا كاتی به‌فیڕۆدانی كات نییه، كاتی ده‌ركردنی به‌یاننامه‌و راگه‌یه‌نراوی گرژ‌و نابه‌رپرسانه نییه كه هێنده‌ی تر نێوانی به‌غداو هه‌رێم ئاڵۆز ده‌كه‌ن و به‌دحاڵیبوون و گومانی زۆرتر ده‌خه‌نه سه‌ر كه‌یسه‌كه. كات كاتی پێشكه‌شكردنی باشترین ئه‌دایه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بڕینی مووچه، ئه‌وه‌ش نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای رێكه‌وتنه‌كان و بریاره‌كانی دادگای فیدراڵی و یاسا‌و ده‌ستوور كه بیروڕای جیاوازیان تێده‌كه‌وێت و ده‌بنه هۆی ناكۆكی، به‌ڵكو له پێش ئه‌وانه، له‌سه‌ر بنه‌مای بڕینی (بیانوو)ی به‌غدا. ئه‌گه‌ر لایه‌نی كوردی به‌م روحییه‌ته‌وه له‌م قه‌یرانه نه‌چێته پێش، ئه‌وا بێگومان فشاری گوزه‌ران و ژیان له‌ناو دانیشتوانی هه‌رێمدا زیاد ده‌كات، له‌گه‌ڵ دواكه‌وتنی زیاتری ناردنی مووچه‌شدا ئاڵۆزی نوێ له شه‌قامی كوردیدا دێته ئاراوه‌و به‌غداش باشتر ده‌یقۆزێته‌وه.
له‌م بواره‌دا پێویسته یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌بێت. هێشتا به‌شێكی زۆری لایه‌نه عیراقییه‌كان ئیعتیبارێكی زیاتر بۆ حزبه‌كه‌ی مام جه‌لال داده‌نێن و كه‌متر گومانیان له‌وه‌یه كه لایه‌نگری دروستكردنی گرژی و ئاڵۆزی بێت. یه‌كێتی ده‌توانێت پێش هه‌ر لایه‌ك تێزێكی چاره‌سه‌ری تایبه‌ت بباته ناو ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌وه كه پێشنیاری ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی كه له‌م رووه‌وه، هه‌ندێ ره‌خنه‌ی هاتۆته‌سه‌رو داوای لێده‌كرێت كه كاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌بێت، به‌تایبه‌تی له هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و هه‌ڵهێنانی هه‌ندێ هه‌نگاوی كرداری له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌غداش له‌به‌رامبه‌ردا بێته پیشه‌وه‌و ده‌رگای چاره‌سه‌ر به‌داخراوی نه‌مێنێته‌وه.