له هه‌موو حاڵێكدا، ته‌نها یه‌ك هاووڵاتیش له عیراقدا نادۆزیته‌وه، كه گرنگی به سه‌قامگیریی وڵات و پێكه‌وه‌ژیانی هاووڵاتیان بدات، به‌و قه‌یران و گرژییانه دڵخۆش بێت كه رووده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی له نێوان هێزه سیاسییه‌كانی عیراقدا، چ جای له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه!.
ئه‌و گرژییانه‌ی كه ئێستا، به‌بۆنه‌ی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵه‌وه، سه‌رله‌نوێ له نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستاندا رووده‌ده‌ن، نه‌مانی متمانه به مه‌رجه‌كانی به‌رده‌وامبوونی سیستمی فیدراڵی له عیراق و ئه‌و به‌رپرسیارێتییانه‌ش ده‌هێننه‌وه ئاراوه كه ده‌كه‌ونه ئه‌ستۆی هه‌ردوولا.
راسته ئێمه ئه‌وه ده‌زانین كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوه‌تی پابه‌ندی ناردنی داهاته نه‌وتی و نانه‌وتییه‌كان نییه بۆ به‌غدا، ئێمه خۆشمان لێره له هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر ئه‌م كه‌موكوڕییه، ره‌خنه له گه‌وره به‌رپرسان ده‌گرین، بگره هه‌ندێجار زیاده‌ڕۆیی ده‌كه‌ین له‌و تانانه‌ی كه لێیان ده‌ده‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا به‌غداش ته‌واو به‌رپرسیارێتیی ده‌ركردنی هه‌ر بڕیارێكی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ كه ببێته هۆی قه‌یرانباركردنی دۆخ و هه‌ڵوێسته‌كان، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ دیالۆگی نیشتمانی و كارگێڕی و هونه‌ریی راست و دروست به‌رێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان، خراپتر له‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه به‌غدا ده‌ست بگرێت به سزادانێكی به‌كۆمه‌ڵی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه، ئه‌وه‌ش به عه‌قڵییه‌تی دروستكردنی گوشار له‌سه‌ر هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندی بكات!.
لێره‌دا هه‌میشه كێشه له‌وه‌دایه كه بێیت و به بڕو بیانووی سیاسی، یان كارگێڕییه‌وه، نه‌ك به لۆژیكی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، سڵ له ئازاردانی هاووڵاتی و سزادانی نه‌كه‌یته‌وه. به‌غدا ده‌توانێت به هه‌ر ئامرازێك، كه گونجاو و یاسایی بێت، سزای به‌رپرسانی هه‌رێم بدات ئه‌گه‌ر هه‌ر پێشێلكارییه‌كی كارگێڕی رووبدات، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌ی نییه سزای هاووڵاتی بدات، له‌مه‌دا نه بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی، نه ده‌قه‌كانی ده‌ستوری عیراقیش، پاڵپشتیی ناكه‌ن.
لێره‌شدا پێویست ناكات ئه‌وه دووباره بكه‌ینه‌وه كه ئێمه دوو ساڵ زیاتره هاوار ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین: سزای ئه‌وانه مه‌ده‌ن كه هیچ گوناهێكیان نییه له‌وه‌ی كه رووده‌دات. له‌م رووه‌وه، شه‌قامی كوردی زیاتر له جارێك به رووی حكومه‌تی هه‌رێمدا ته‌قییه‌وه و خۆپیشاندانی زۆریشی ئه‌نجامدا بۆ گه‌یاندنی په‌یامێكی روون، كه ئه‌مه‌یه: نا بۆ گرژی و ئاڵۆزیی زیاتر له‌گه‌ڵ به‌غداو به سیاسیكردنی مافی هاووڵاتیانی فه‌رمانبه‌ر، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه له‌سه‌ر حكومه‌تی به‌غداشه كه نه‌كه‌وێته ناو هه‌مان داوه‌وه، به‌تایبه‌ت كه ئێمه له‌به‌رده‌م جه‌ژنی قوربانی پیرۆزداین و خه‌ڵك لێره چاویان له‌وه‌یه پێویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان دابین بكه‌ن.
• ئه‌م وتاره له یه‌ككاتدا له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و رۆژنامه‌ی (الزمان)ی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوده‌بێته‌وه.