یه‌كێك له وته‌زا جوان و له‌هه‌مانكاتدا پڕ په‌نده‌كانی رێبه‌ری روحی و سیاسیی وڵاتی هیندستان، مه‌هاتما گاندی (1869-1948ز) له‌باره‌ی یه‌كڕیزیی گه‌ل و وڵاته‌وه ئه‌وه‌یه كه، هه‌ر به گریمانه نا، به‌ڵكو به تێپه‌ڕین به‌ناو زۆر ئه‌زموونی سه‌خت و پڕوكێنه‌ری ژیانی سیاسی، دێت و ده‌ڵێت: «هیچ هێزێك نییه مه‌زنتر بێت له هێزی یه‌كێتیی نێوان نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه یه‌كڕیز به رووی ئاڵه‌نگارییه‌كاندا، ده‌وه‌ستێته‌وه«. له بواری فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیش‌دا، ئه‌فڵاتۆن-ی فه‌یله‌سوفی یۆنانی(427-347پ.ز) به ساده‌یی، به‌ڵام به هێز و ماناوه، له‌سه‌ر هه‌مان پرس، بیرمان ده‌خاته‌وه كه «یه‌كیبوون، هێزه، په‌رته‌وازه‌ییش لاوازی و له‌رزۆكییه«.
ئه‌مڕۆ ئه‌م راستییه، هێنده زه‌ق و باو و ئه‌زموونكراوه، بۆته به‌ڵگه‌نه‌ویست. له ناو ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا به سه‌دان شیعر و هۆنراوه و چیرۆك هه‌ن كه تایبه‌تن به ره‌خنه و تانه‌دان له په‌رته‌وازه‌یی و دووبه‌ره‌كی و خۆخۆری، به سه‌دانیش هه‌ن كه ته‌رخانن بۆ ستایشكردنی یه‌كێتی و یه‌كڕیزی و یه‌كده‌ستی و برایه‌تی.
له ئه‌زموونی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دابه‌شكراو و په‌رته‌وازه‌ی وه‌ك كورددا، ئه‌م بیمارییه روحی و فكری و سیاسییه كه بریتییه له دووبه‌ره‌كی و خۆخۆری، بۆته سه‌نته‌ری بیركردنه‌وه‌ی سیاسیی ره‌خنه‌یی له ئاست كایه‌ی سیاسی‌دا، چ له قۆناغی بنده‌ستی و چ له ده‌ورانی سه‌رده‌ستیی به‌شێكی باشووری كوردستان و وا نزیكه‌ی ده‌یە و نیوێكیشه رۆژئاوای كوردستانیش.
ئه‌م دۆزه، هه‌موو كات چاوه‌ڕوانكراوه كه كراوه و به‌رده‌وام بێت، چونكه هه‌م یه‌كڕیزیی سیاسمان نییه، هه‌م دابه‌شبوون و په‌رته‌وازه‌یی درێژه‌یان هه‌یه. نیگه‌رانیی قووڵ ئه‌وه‌یه، ئه‌و كه‌له‌پوره ده‌وڵه‌مه‌نده له ئه‌ده‌بیاتی ره‌خنه‌یی كورد له ئاست ئه‌م دۆزه‌دا، تا ئێستا نه‌یتوانیوه بژارده‌كانی لێكترازان و دابڕان و به‌ریه‌ككه‌وتنی نێوان گروپه سیاسی و كۆمه‌ڵگه‌ییه‌كانمان كۆتایی پێ بهێنێت، یان لانیكه‌م له كۆمه‌ڵێك وێستگه‌ی مێژوویی زۆر هه‌ستیاردا، له‌كاتی هه‌ندێ به‌ربه‌ره‌كانیی چاره‌نووسسازدا له‌گه‌ڵ ئه‌ویتری ده‌ره- نه‌ته‌وه، كه تیایاندا هه‌لومه‌رجی وڵات و هاووڵاتیانمان ده‌كه‌وێته به‌ر ره‌حمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیی هه‌مه‌لایه‌نه، جڵه‌ویان بكات، یان جۆرێك له سڵه‌مینه‌وه بۆ هێز و گروپه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانمان دروستبكات و دابه‌شبوون و لێكدابڕان و نه‌سازان بكاته رستێك تابۆی سیاسی.
له‌ده‌ره‌وه‌ی غیابی كاریگه‌ریی كه‌له‌پورێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی ره‌خنه‌ی سیاسیی له‌م پرسه‌دا، ئێمه له ئه‌ده‌بیات و په‌یڕه‌و پرۆگرامی هیچ پارت و رێكخراوێكی كوردستانیشماندا نابینین كه بانگه‌وازێكی دیاریكراو بۆ ستایشكردنی دووبه‌ره‌كی و دابه‌شبوون هه‌بن. كرۆكی دیسكۆرسی زۆربه‌یان، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌ر هه‌موویان، شتێكی تر نییه جگه له نمایشكردنی ویستێكی فكری و سیاسیی روون و بێ ته‌مومژ بۆ یه‌كڕیزیی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی، بگره ئه‌وان له زۆر بۆنه‌ی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییدا، له‌سه‌ر ئه‌م دۆزه، تایپێك له ئاڵوگۆڕی ره‌خنه و تانه‌ی سیاسی له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتردا په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و یه‌كدی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
زۆر كه‌س و لایه‌ن، وا له‌و تێزه گه‌یشتبوون كه بریتی بێت له هه‌وڵێكی نوێی رێككه‌وتنی دووقۆڵیی نێوان ته‌نها یه‌كێتی و پارتی و په‌راوێزخستنی هێزه‌كانی تر بێت، ئه‌مه‌ش له راستیدا هه‌م تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌یه، هه‌م ناواقعی
له‌ولاوه، چۆنیش له دیباجه‌ی كارنامه‌ی كابینه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان، په‌یڕه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌زگا ره‌سمی و ده‌وڵه‌تییه‌كانمان وردببینه‌وه، هه‌مان دڵگه‌رمی و پێداگری له‌سه‌ر گرنگیی یه‌كڕیزیی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی به‌دیده‌كه‌یت، واته هیچ مادده و بڕگه و خاڵ و رسته‌یه‌ك له‌ناو كۆگوتاری سیاسیی كورددا نییه كه دژی یه‌كبوون، سازان، هاوپه‌یمانی و هاوچاره‌نووسی بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی هه‌موو جارێك زیانی سیاسی، ئابووری، ئیداری، بگره كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیی یه‌كجار گه‌وره‌مان لێده‌دات، نائاماده‌بوونی خودی ئه‌م كۆگوتارییه‌یه له مه‌یدان و له‌سه‌ر زه‌مینی واقعدا، له ژیانی كرده‌یی و ره‌فتاری ده‌سته‌جه‌معیدا.
له‌م ماوه‌یه، هه‌موو ئاگاداربووین كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له روانگه‌ی متمانه‌ی قووڵی خۆی به بایه‌خ و جه‌دوای سیاسیی هه‌ر یه‌كڕیزییه‌كی نیشتمانی، لانیكه‌م له ناوچه كوردستانییه‌كاندا، وه‌ك هه‌موو جارێك، تێزێكی پێشكه‌ش به رای گشتی و هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان كرد كه له‌و سه‌رزه‌مینه چاره‌نووسسازه‌دا، یه‌كبین. له‌م رووه‌شه‌وه، ده‌سكه‌وته حزبی و تایبه‌تییه‌كانی خۆی نه‌كرده پێوه‌ر بۆ هه‌ڵوێستوه‌رگرتن و بژارده سیاسییه‌كانی، به‌ڵكو چاوی له‌سه‌ر رێكخستن و ده‌ركه‌وتنی كورد بوو وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و قانونی، كه ئیتر هه‌موو پێكهاته سیاسییه‌كانی تری عیراق له‌و ناوچانه‌دا رێزی لێ بگرن و هیچ نه‌بێت وه‌ك رابردوو، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان، ئیش له‌سه‌ر دووبه‌ره‌كی و دابه‌شبوونه‌كانی نه‌كه‌ن.
زۆر كه‌س و لایه‌ن، وا له‌و تێزه گه‌یشتبوون كه بریتی بێت له هه‌وڵێكی نوێی رێككه‌وتنی دوو قۆڵیی نێوان ته‌نها یه‌كێتی و پارتی و په‌راوێزخستنی هێزه‌كانی تر بێت، ئه‌مه‌ش له راستیدا هه‌م تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌یه، هه‌م ناواقعی، چونكه به ئاشكرا دیاره كه زیانه‌كانی دابه‌شبوونی سیاسی له ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووتری عیراق و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی ناوچه كوردستانییه‌كاندا، ته‌نها په‌یوه‌ندیی به دووبه‌ره‌كیی نێوان ئه‌م دوو هێزه كوردستانییه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو زاده‌ی جۆرێك له ده‌مارگیری سیاسی و لیستی جیاوازی هه‌موو هێزه كوردستانییه‌كان بوو، بۆیه بانگه‌وازه‌كه‌ی یه‌كێتی، به روونی بیڵێن، هه‌ر بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌بوو، به‌ڵكو رووی له ته‌واوی هێزه كوردستانییه‌كان بوو، به‌و پێیه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان، له‌كۆتاییدا، خاوه‌ن سه‌نگی سیاسیی خۆیانن، هه‌ریه‌كه‌یان وزه‌یه‌كی نیشتمانین و تاوانه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، وه‌ك هه‌موو جارێك، ده‌نگی ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان بچێته خزمه‌تی نوێنه‌رانی سیاسیی پێكهاته‌كانی تره‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدا كورد خۆی، له‌و ناوچانه‌دا، پێكهاته‌ی ره‌سه‌ن و سه‌ره‌كییه و مافی خۆیه‌تی كه به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتی، سه‌نگیی راسته‌قینه‌ی سیاسیی خۆی بۆ هه‌مووان بسه‌لمێنێت.