29
كاك دكتۆر منداڵێكمان هه‌یه ته‌مه‌نی (5) ساڵه و پێشتر هیچ كێشه‌یه‌كی له قسه‌كردن نه‌بوو، ئێستا ئه‌وه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه زمانی ده‌یگرێت و زۆر به زه‌حمه‌ت قسه ده‌كات و شه‌و له ته‌نیشت ئێمه‌وه نه‌بێت ناخه‌وێت، زۆر ده‌ترسم تووشی ئۆتیزم بوو بێت، چونكه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر منداڵ قسه‌ی بیر بچێته‌وه، ئه‌وا نیشانه‌ی ئۆتیزمه، تكایه رێنمایمان بكه، چی بكه‌ین و چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین؟
به‌ڕێزه‌كه‌م، ئه‌م بۆچوونه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه و زمانگیران و قسه له‌بیرچوونه‌وه زۆر هۆكاری هه‌یه، بۆ نموونه كاتێك منداڵی تازه له‌دایك ده‌بێت، ئه‌وا هه‌ندێك منداڵ له ئه‌نجامی بوونی غیره و چكۆسی له منداڵه تازه له‌دایك بووه‌كه هه‌ندێك له قسه‌كانیان بیر ده‌چێته‌وه یان تووشی زمانگیران ده‌بن، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر منداڵ له ئه‌نجامی بینینی شتی ترسناكه‌وه له ئایپات یان ته‌له‌فیزیۆن یان باوك و دایكی به دكتۆر یان به پۆلیس یان به دز و جنۆكه و شتی تر بیترسێنن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی له‌بیرچوونه‌وه‌ی زمان یان زمانگیران، یان كاتێك له ناو خێزان شه‌ڕ و ئاژاوه و ناخۆشی هه‌بێت ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه منداڵ تووشی ئه‌و حاڵه‌ته ببێت، به‌ڵام ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیی به ئۆتیزمه‌وه نییه .
ئۆتیزم نییە
به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه یه‌كه‌م ئه‌و حاڵه‌ته‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت له ته‌مه‌نی پێش پێنج ساڵی رووده‌دات، واته ئه‌و منداڵانه تا ته‌مه‌نی سێ ساڵی هیچ كێشه‌یه‌كیان له قسه‌كردن نییه، به‌ڵام كه ته‌مه‌نیان ده‌بێت به سێ ساڵ ئینجا قسه‌كانیان بیر ده‌چێته‌وه و تووشی ئۆتیزم ده‌بن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه كاتێك منداڵ تووشی ئۆتیزم ده‌بێت ئه‌وه یه‌كێك له نیشانه سه‌ره‌كییه‌كانی گۆشه‌گیرییه و تێكه‌ڵ به كه‌س نابێت، به‌ڵام تۆ نووسیوته كه ئێستا له ژووره‌كه‌ی خۆی ناخه‌وێت و له ته‌نیش ئێمه‌وه ده‌خه‌وێت، ئه‌مه نیشانه‌یه كه ترساوه، بۆیه ناوێرێت له ژووره‌كه‌ی خۆی بخه‌وێت، هه‌روه‌ها نیشانه‌شه كه هیچ په‌یوه‌ندیی به ئۆتیزمه‌وه نییه، چونكه منداڵی ئۆتیزم كێشه‌ی نییه له ژووری خۆی به ته‌نیا بخه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نییه و هه‌ر مانای ئۆتیزم ته‌نیاییه و گرنگی به كه‌سانی تر نادات و زۆربه‌ی كات حه‌ز ده‌كات به ته‌نیا بێت.
منداڵەکەتان ترساوە
كه‌واته به هه‌موو پێوه‌ره‌كان منداڵه‌كه‌ی ئێوه ترساوه و پێویسته به دوای هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ كردن بگه‌ڕێن و بزانن كام له‌و هۆكارانه بووونیان هه‌یه، ئینجا ده‌بێت له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن كه ئه‌و هۆكاره نه‌هێڵن، ده‌توانن پرسیاری لێبكه‌ن ئایا خه‌وی ناخۆش ده‌بینێت، ئه‌گه‌ر وتی به‌ڵێ پرسیارێكی تری لێبكه‌ن ئه‌و خه‌وه چییه، ئایا كه‌سێكی دیاریكراو هه‌یه بێته خه‌ونی و ئه‌و لێی بترسێت، یان له خه‌ویدا ئاژه‌ڵێكی دیاریكراو هه‌یه بۆ نموونه پشیله یان سه‌گ بێته خه‌ونی، یان هیچ كات شه‌و به‌ده‌م گریانه‌وه خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه، كابووس و خه‌وی ترسناكی هه‌یه؟ واته كاتێك به‌گریانه‌وه خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه یه‌كسه‌ر پرسیاری لێبكه‌ن بزانن خه‌وی به چییه‌وه بینیه‌وه و بۆ ده‌گریا، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خه‌وی ترسناك ده‌بینن و به‌گریانه‌وه به‌خه‌به‌ر دێنه‌وه، ئه‌وا هه‌موو خه‌وه‌كه‌یان له بیره‌و ئێوه‌ش هه‌وڵبده‌ن بزانن خه‌وی به چییه‌وه بینیوه، كه‌واته ده‌بێت ئێوه به دوای هۆكاره‌كه‌یدا بگه‌ڕێن، بزانن هیچ كه‌س له منداڵانی هاوڕێی نه‌یان ترساندووه یان باسی چیرۆكی ترسناكیان بۆ نه‌كردووه، یان بزانن منداڵه‌كه‌تان شتی ترسناكی نه‌بینیوه، یان له كۆڵان یان ناوماڵ پشیله یان سه‌گێك په‌لاماری نه‌داوه، یان منداڵێك هه‌ڕه‌شه‌ی لێ نه‌كردووه، یان منداڵه‌كانی هاوڕێی له باخچه نه‌یان ترساندووه، یان یه‌كێك له داده‌كانی له باخچه لێی نه‌داوه یان هه‌ڕه‌شه‌ی لێ نه‌كردووه .
هۆکاری ئەو ترسە بدۆزنەوە
به كوردی و به كورتی ده‌بێت ئێوه به دوای ئه‌و هۆكاره‌دا بگه‌ڕێن كه منداڵه‌كه‌تانی تووشی ئه‌و ترسه كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ شتێك به بێ هۆكار نییه، دڵنیا بن منداڵه‌كه‌ی ئێوه ترساوه، به‌ڵام ئه‌و شته‌ی لێی ترساوه دیار نییه، ئینجا دوای ئه‌وه‌ی كه هۆكاره‌كه‌تان زانی ئه‌وه چاره‌سه‌ركردنی ئاسانه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له‌ملاوئه‌ولا گوێی له قسه‌ی كه‌سێك بوو بێت كه مایه‌ی ترس بووه، ئه‌وا نابێت ئه‌و كه‌سه جارێكی تر ئه‌و شته ترسناكه بۆ ئه‌و منداڵه باس بكات، یان ئه‌گه‌ر له ئاژه‌ڵێك ترسا بوو، ئه‌وا ده‌بێت به چه‌ند هه‌نگاوێك ورده ورده ئه‌و ئاژه‌ڵه بۆ نموونه پشیله له‌منداڵه‌كه نزیك بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ترسه‌ی نه‌مێنێت و بگاته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌و پشیلەیە مایه‌ی ترس نییه، بۆ نموونه یه‌كه‌مجار ته‌نها وێنه‌ی پشیله‌كه‌ی پیشان ده‌درێت، دوای ئه‌وه وێنه‌ی ڤیدیۆیی پشیله‌ی زیندووی پیشان ده‌درێت، دوای ئه‌وه له دووره‌وه منداڵه ترساوه‌كه سه‌یری پشیله‌یه‌ك ده‌كات، دوای ئه‌وه پشیله‌كه له منداڵه‌كه نزیك ده‌كرێته‌وه و منداڵه‌كه له باوه‌شی ده‌گرێت و نوقڵ یان شیرینی یان یارییه‌ك به منداڵه‌كه ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی بینینی پشیله‌كه له ناو مێشكی منداڵه‌كه‌دا په‌یوه‌ست بكرێت به شتێكی خۆشه‌وه، دواتر منداڵێك یاری له‌گه‌ڵ پشیله‌یه‌ك ده‌كات و منداڵه ترساوه‌كه‌ش سه‌یری ده‌كات، ده‌كرێت له كۆتایی منداڵه‌كه خۆی كاتێك له باوه‌شی دایكیدایه یان باوكی ده‌ست له پشتی پشیله‌كه بدات و دایك و باوكی ئه‌وه‌ی بۆ باس بكه‌ن ئه‌ها پشه‌كه چه‌ند فه‌قیره، حه‌قی كه‌سی نییه و منداڵیشی خۆش ده‌وێت.
پێشنیازی من ئەمەیە
پێشنیازی من بۆ ئێوه ئه‌وه‌یه له به‌یانی زووتر نییه بیخه‌نه باخچه‌ی منداڵان، له‌لایه‌ك تێكه‌ڵ به منداڵانی تر ده‌بێت و له رێگای سه‌رنجدان و لاسایكردنه‌وه‌وه فێری زۆر شتی باش ده‌بێت له پێشه‌وه‌ی هه‌مووشیان فێربوونی زمانه، ده‌بێت له‌و باخچه‌یه منداڵه‌كه‌تان هه‌ست به ئاسایش و دڵنه‌وایی و خۆشه‌ویستی و رێزگرتن بكات، ئیتر ورده ورده ئه‌و شته‌ی له‌بیر ده‌چێته‌وه كه لێی ترساوه، به‌ڵام لێره به‌دواوه نابێت ئه‌و منداڵه به ئاره‌زووی خۆی سه‌یری جۆره‌ها ڤیدیۆی ترسناك و ناپه‌روه‌رده‌یی بكات، به‌ڵكو ده‌بێت به پێی خشته‌یه‌كی زانستی رێگای پێبدرێت كه سه‌یری ڤیدیۆ بكات، نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك منداڵی (2) بۆ (3) ساڵ سه‌یری ئایپاد بكات و دوای ئه‌و ته‌مه‌نه‌ش به خشته‌ی تایبه‌ت رێگای پێده‌درێت كه یاری و ئایپاد بكات، كه‌واته هیچ پێویست به ترس ناكات و دڵنیابه كه دوای ماوه‌یه‌كی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه حاڵه‌تی ئاسایی خۆی و ئه‌و كێشه‌ی نامێنێت.
ئەگەر منداڵەکەتان ترسا، پێش هەموو شتێک هۆکاری ترسانەکە بدۆزنەوە