له بوونی مرۆڤه‌وه كۆچ هه‌یه، به‌ڵام چه‌ندین هۆكاری سیاسیی و ئابووریی و كه‌لتوری رۆڵییان هه‌یه له بره‌وپێدانی و فراوانترکردنی. گه‌ر وه‌كو راستییه‌كی سۆسیۆلۆژی ته‌ماشای بكه‌ین، ئه‌وا كۆچ هه‌م زیانی هه‌یه و هه‌م سوود، به‌ڵام ئه‌و كۆچه بێ بنه‌ما و وێرانكه‌ره‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، زیاتر زیانی هه‌یه، هاوكات نه‌بوونی پلانێكی دروست، كێشه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كردووه، چونكه كۆچ هه‌میشه ده‌سته‌یه‌ك زانا و بلیمه‌ت و لێهاتوو له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات كه قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان ئه‌سته‌مه.
كۆچكردن دیارده‌یه‌كی دێرینه، مرۆڤ له هه‌موو چاخه‌كانی مێژوودا، له‌به‌ر چه‌ندین هۆكاری جیاواز، له جێگه‌یه‌كه‌وه بۆ جێگه‌یه‌كى دیکە كۆچی كردووه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی گۆڕینی نه‌خشه‌ی جیهان و دابه‌شبوونی دانیشتوان و گۆڕینى دیمۆگرافی
مێژووی کۆچ
مێژووی کۆچ وابەستەیە بە مێژووی مرۆڤەوە، هەرکاتێک گرفت و ئاستەنگێک بۆ مرۆڤ دروست بووبێت، یەکێک لەو هەڵبژاردنانەی بیری لێکردۆتەوە، بەجێهێشتنی ئەو شوێنەیە کە تێیدا دەژی. لە دێر زەمانەوە کۆچ هەیە، کۆچکردنی بژاردەکانی کۆمەڵگەش بێبەریی نەبوون لەم دیاردەیە، هەر لە ئایینەکانەوە تەماشای بکە، زۆربەی پەیامبەرەکان کۆچییانکردووە. تەماشای مێژووی شارستانییەتی مرۆڤایەتی بکە، زانا و دانا و ئەدیب و نووسەر و هونەرمەندەکان بەخێرایی هەستییان بە گرفتەکانی ئەو کۆمەڵگەیە کردووە کە تێیدا ژیاون و بیریان لە کۆچ کردۆتەوە، تا ئێرە شتەکە ئاساییە، بەڵام ئەوکاتە دەبێتە نا ئاسیی، کە دەسەڵات خەمساردبێت بەرامبەر بە لەدەستدانی ئەم بڕیارانە و لە بەرامبەریشدا دەوڵەتێکی تر و سەرزەمینێکی دیکە، شێرگیرانە کاربکات بۆ راکێشانی زاناکان و دەوڵەتی گچگەش لە ئاست ئەم کارەساتەدا دەستەوسان بێت.
له‌وكاته‌وەی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی له‌پێناوی پاروویه‌ك نان و شوێنێكی ئارام ده‌ستی به ژیانكردن كردووه، دیاردەی کۆچکردن سەریهەڵداوە، هه‌ر له‌و کاتەوە زانا و خوێنده‌وارەکان کۆچییانکردووە. كۆچكردن دیارده‌یه‌كی دێرینه، مرۆڤ له هه‌موو چاخه‌كانی مێژوودا، له‌به‌ر چه‌ندین هۆكاری جیاواز، له جێگه‌یه‌كه‌وه بۆ جێگه‌یه‌كی دیکە كۆچی كردووه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی گۆڕینی نه‌خشه‌ی جیهان و دابه‌شبوونی دانیشتوان و گۆڕینی دیمۆگرافی. هه‌زاره‌ها ساڵه كۆچ هه‌یه، زۆربه‌ی ئه‌نترۆپۆلۆژیسته‌كان ره‌چه‌ڵه‌كی گروپه مرۆییه‌كان ده‌گێڕنه‌وه بۆسه‌ر شارستانییه‌تی میزۆپۆتامیا و شام و كیشوه‌ری ئاسیا، ته‌نانه‌ت ئه‌و گروپگه‌له‌ی ناوزه‌د كراون به هیندییه سووره‌كان، ریشه‌كه‌یان ده‌گەڕێتەوە بۆ ئاسیا، ئه‌م جووڵه و كۆچه‌ش به جوڵه‌یه‌كی نه‌ستی و نائاگایی وه‌سفکراوە.
له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، كۆچ یه‌كێكه له راستییه جێگیره‌كان، له سه‌ره‌تاوه و به‌ر له دروستبوونی سنووریی سیاسیی، كۆچ هه‌بووه. هه‌ندێكیان ساڵانه و کاتی بوون له‌لایه‌ن ده‌شته‌كییه‌كانه‌وه بۆ لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکەیان ئه‌نجامیانداوه، هەندێکی دیکەیان بەهۆی كاره‌ساتی سروشتییەوە بووه و گه‌ڕاون بۆ جێگه‌یه‌كی ئارام. زاناكان به چه‌ندین به‌ڵگه‌ی جیناتیكی و زمانه‌وانی و ئاركۆلۆجی، سه‌ره‌تای كۆچی جیهانی ده‌گێڕنه‌وه بۆ (5000-6000) ساڵ پ.ز، له ناوچه‌كانی ئه‌فریقا سەریهەڵداوە. ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئەم کۆچە یه‌كه‌مین كۆچی مرۆڤی هۆشمه‌ند بووه، له ئه‌فریقاوه بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌وروبه‌ری دورگه‌ی عه‌ره‌بی، هەروەها له هیندستان و باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیاوه بۆ باکوور و باشووری ئه‌وروپا، پاشان به‌ره‌و ئه‌مریكای باشوور و باکوور رێچکەی بەستووە.
سه‌ده‌ی (4-7)زایین، له ئه‌وروپا به‌سه‌ده‌ی كۆچی نه‌ته‌وه‌كان ناسراوه، چونكه هۆزه‌كانی (هه‌نس، گۆس، فرانكس) زه‌وی نوێیان دۆزیە‌وه و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وەییان تێدا دروستكردووە و خۆیان بنیادناوە.
روانگەی ئایینی
ئەگەر روانگەی ئایینی بۆ کۆچکردن بخەینەڕوو، ئەوا دەیگێڕنەوە بۆ مێژوویی كۆچی حه‌زره‌تی (ئیبراهیم) له‌گه‌ڵ سارا‌ی خێزانی بۆ میسر، ئەو کۆچە لە گێڕانەوە ئاینییەکاندا به كۆچێكی ئێجگار دێرین هه‌ژمار ده‌كرێت. هاوکات سه‌رچاوه‌كان باسی كۆچكردنی حەزرەتی (ئیبراهیم) ده‌كه‌ن له رێگه‌ی حه‌ڕانه‌وه له ئوره‌وه بۆ هەبرون، چونکە هەریەک لە سه‌رچاوه ئاینییەکان و ته‌وراتیش هاوڕان ئه‌م كۆچه ده‌كرێت له‌سه‌روبه‌ندی ساڵی (1850)پ.ز روویدابێت. دواتر پێغەمبەر (یه‌عقوب) و خانه‌وادەكه‌ی به‌ره‌و میسر کۆچییان کرد، بە پێچەوانەی ئەمانەوە پێغەمبەر (مو‌سا) میسری به‌جێهێشت و كۆچی كرد، ئەمانە بە کۆچکردن لە ئایینەکاندا هەژمار دەکرێن. دواهەمینیان کۆچی پغەمبەر (محەمەد)ە، جێگەی باسە له مێژووی ئیسلامدا، كۆچ به واتای كۆڕه‌وه‌كانی پێغه‌مبه‌ر دێت كه له مەکەوە چووە بۆ مەدینە. لە راستیدا دوای (13) ساڵ پێغه‌مبه‌رایه‌تی، به‌نهێنی و له ساڵی(622) زایینی به‌ره‌و مه‌دینه كۆچ ده‌كات، له‌و ده‌مه‌وه ئه‌و ساڵه وه‌كو رۆژژمێرێك جێگیر دەکرێت.
شارستانی یۆنانیی و ئیسلامی
گەر تەماشای مێژووی شارستانێت بکەین لە زۆربەی سەردەمەکاندا بەشێوەیەکی گشتی کۆچکردن وەکو دیاردەیەک ئامادەیی هەبووە، هاوکات زانا و لێهاتووە زانستییەکان و بیرمەند و هونەرمەند و نووسەر و مێژوونووسەکان، زۆرتر هەستییان بە نامۆبوون کردووە لەگەڵ کۆمەڵگەکەیان و بیرییان لە کۆچ کردۆتەوە. مێژووی ئه‌م دیارده‌یه بۆ سه‌رده‌می زێڕینی گریكه‌كان و به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می (به‌تلیمۆسی یه‌كه‌م)دا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه زۆربه‌ی زاناكان و ئه‌دیبه‌كان، یۆنانیان به‌جێهێشت و روویان كرده ئه‌سكه‌نده‌رییه، چونكه ئه‌سكه‌نده‌رییه بایه‌خیكی زۆری به زانا و زانست ده‌دا. زاناكان له‌و باوه‌ڕه‌دابوون، دەتوانن له چاره‌سەر‌كردنی كێشه‌كانی رۆژانه و باشتركردنی وڵات و ده‌ركه‌وتن و گه‌شه‌كردنی به‌شداربن. له‌به‌رئه‌وه به‌رده‌وام په‌یڕه‌وی سیاسه‌تێكی كه‌مه‌ندكێشكردنیان دەر‌كرد بۆ راكێشانی باشترین زانا و كه‌سه لێهاتووه‌كان.
له سه‌رده‌می شارستانییه‌تی ئیسلامی‌دا، به‌غدا بووه ناوچه‌یه‌كی گرنگ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی زانایانی جیهان، له هه‌موو وڵاتانی دنیا‌وه روویان لە بەغدا ده‌كرد، چونکە كۆشكی خه‌لیفه و میره‌كان ببووه جێگه‌ی دیدار و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی زاناكان. به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می ره‌شید و مه‌ئمووندا، زانست پێگه‌یه‌كی باڵای هه‌بوو لەلایان. له دەوڵەتی عوسمانی‌دا، له داگیركردنی میسره‌وه كۆچی عه‌قڵه‌كان ده‌ستیپێكرد، بۆ نموونه له ساڵی (1517)دا، ژماره‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره له پیشه‌وه‌ره‌كانی میسر كۆچییان بۆ قوسته‌نتینه كرد. به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته جیاكاریی و ره‌گه‌زییه‌ی عوسمانییه‌كان له وڵاته عه‌ربیه‌كاندا په‌یڕه‌ویان ده‌كرد، بووه هۆی چه‌وساندنەوە‌ی زاناكان.
سەردەمێکی پرشنگدار لە مێژووی یۆنان هاتە پێشەوە، ناوزەد کراوە بە سەردەمی هێلنستی، ئەو سەردەمەی کە فەلسەفە و کەلتوری یۆنانی چووە دەرەوەی یۆنان ئەویش لە رێگەی داگیرکارییەکانی ئەسکەندەرەوە بووە، ئەم قۆناغە سەرەتایەکی گرنگ بوو بۆ کۆچی عەقڵەکان، چونکە ده‌رگای جیهان به‌ڕووی زاناكاندا كرایه و پانتایه‌كی گه‌وره‌یان بۆ فه‌راهه‌م بوو، تا بتوانن مه‌عریفه‌یان زیاد بكه‌ن و زیاتر ره‌گه‌زی مرۆیی و جیهانی ئاژه‌ڵ و رووه‌كه‌كان بناسن، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ئه‌و رێسا میتۆدییه زانستییه‌ی كه ئه‌رستۆ بۆی دانابوون. دوای داگیركردنی میسر له‌لایه‌ن ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی و له سه‌ده‌ی به‌تالیمه‌كانی (3000)ساڵ پ.ز، ژمارەیه‌كی ئێجگار زۆر له عه‌قڵمه‌ند و پزیشكه یۆنانییه‌كان كۆچیان كرد بۆ میسر و ئه‌سكه‌نده‌رییه، له هه‌موویان به‌ناوبانگتر (هیرۆفیلۆس) بوو، ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بوو توێكاری ئه‌نجامدابوو و گه‌یشتبووه ئه‌و راستییه‌ی كه خوێنبه‌ره‌كان خوێنی تێدایه نه‌ك هه‌وا، دڵ به‌رپرسه له لێدانی خوێنبه‌ره‌كان. ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بوو سووڕی خوێنی دۆزییه‌وه، پاشان لێدانی دڵی به‌كارهێنا بۆ ده‌ستنیشانكرنی نه‌خۆشی.
سەردەمی کۆڵۆنیالیزم و جیهانگیریی
لە سەردەمی کۆڵۆنیالیزمدا، فۆڕمێکی نوێی کۆچی عەقڵەکان هاتە ئاراوە، ئەمجارەیان ئیمپراتۆرییه‌كان وەک شانشینی بەریتانیا و وڵاتە داگیرکەرەکانی وەک ئیسپانیا و هۆڵەندا و پورتوگال، خەڵکەکانی خۆیان دەناردە ئەو ناوچانەی داگیرییان دەکردن. لەم کۆچکردنە چەندین زانا و بیرمەند و هونەرمەندی دەگرتەوە، هەروەک چۆن ئیتالییەکان هاووڵاتییه‌كانی خۆیان ده‌نارده جه‌زائیر. دواتر قه‌باره‌ی كۆچ له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزدەهە‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا روو له‌زیادبوون بوو، بۆ نموونه له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا نزیكه‌ی (50000) خه‌ڵك به‌ره‌و ئوسترالیا كۆچییان كرد. هه‌روه‌ها كۆچی چینییه‌كان به‌ناوبانگه له ساڵی (1915 - 1960) نزیكه‌ی (3) ملیۆن چینی كۆچیان كرد و روویان له ئه‌نده‌نوسیا و مالیزیا و هیند و فلیپین كرد.
کۆچ لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمەوە و بەتایبەت دوای سەرهەڵدانی جیهانگیری، رووی لە زیادبوون کردووە، بەتایبەتی کۆچی مرۆڤ لە وڵاتانەی باشوورەوە بۆ وڵاتانی باکوور و خۆرئاوا بەتایبەت ئەمریکا، جگەلەوەش کۆچکردن لە تەواوی دنیادا روو لە زیادبوون بووە. وەک لە خشتەكه‌دا هاتووه و ئەوەمان بۆ رووندەکاتەوە.
*مامۆستای زانكۆی سلێمانی