پێنج بنەما بۆ شۆفێریی سەلامەتخوازانە
ئایا شۆفێر دەیەوێت شارەزایی ئۆتۆمبێل لێخوڕینی خۆی باشتربكات و ببێتە شۆفێرێكی سەلامەتتر؟ پیادەكردنی ئەم پێنج بنەمایە ئەوە دەستەبەردەكات:
1 -لە ئاڕاستەكردندا ئامانج بەرز رابگیرێت:
بۆ زیادكردنی ئامادەباشی، فروانكردنی مەودای بینین پێویستە. واتە شۆفێر لانیكەم بڕوانێتە 15 چركە پێش خۆی، لەسەر رێگە بۆ مەترسی بگەڕێت، بە وردی رەوتی هاتوچۆ بپشكنێت و تەنیا نەڕوانێتە بەردەمی خۆی. بە ئاگاداربوون لە مەترسییە دوورەكانی سەر رێگە، هەر خۆ لە پێكدادان بەدوورناگیرێت، بەڵكو شۆفێرانی پشتەوەش ئاگاداردەكرێنەوە تا خێرایی خاوبكەنەوە.
2 - وێنە گشتییەكە بەدەست بهێنرێت:
شۆفێر دەبێت «بەردەوام ئاگاداری دەوروبەری خۆی بێت». چونكە شۆفێرانی سەرقاڵ، وەك شۆفێری سەرخۆش، مەترسیدارن و شۆفێرانی نائارام و تووڕەش بەشێكی گەورەی هاتوچۆی رۆژانە پێكدەهێنن. بۆیە دەبێت شۆفێر بە تێبینیكردنی هەڵسوكەوتی شۆفێرانی تر لە رووداوە گەورەكان دووربكەوێتەوە. بەدەستهێنانی وێنە گشتییەكە مانای ئەوەیە، شۆفێر رۆڵی خۆی بگێڕیت بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەكەی لە كاتێكدا كە 100پێ لە چركەیەكدا دەجوڵێت.
3 - چاوەكان بەردەوام بجوڵێن:
سێیەم بنەمای سەلامەتیی هاتوچۆ ئەوەیە كە شۆفێران هۆشداربن، پێش ئەوەی لەش هەرەس بهێنێت و شۆفێر دووبارە خەو بیباتەوە، لێرەدا خواردنەوە وزەبەخش و وریاكەرەوەكان تەنها تا ئاستێكی دیاریكراو كاریگەرن. پێویستە شۆفێر وریابێت بەرامبەر بە ماندووبوون و بێهۆشی تێپەڕێنێ و بەردەوام دەوروبەری خۆی بپشكنێت، هەمیشە تەماشای ئاوێنەكان بكات، پێش گۆڕینی سایدەكان ناوچە كوێرەكان بپشكنێ و تەنیا تەماشای ناوچەیەك نەكات.
4 - رێگەی دەربازبوون بە كراوەیی بهێڵرێتەوە:
چوارەم بنەما، پاراستنی مەودای سەلامەتی و دووركەوتنەوەیە لەو دۆخانەی رێگرن لە دەربازبوون. ئەم بنەمایە دڵنیایی ئەوە دەدات بە شۆفێر كە دەرفەتی هەیە بۆ مانۆری دەربازبوون، ئەگەر شۆفێرەكەی پێشەوەی لەناكاو ئیستۆپ بگرێت، یان مەترسیی چاوەڕواننەكراو سەرهەڵبدات.
5- دڵنیابوون لە بینراوبوون:
پێنجەم بنەما جەخت لەسەر پەیوەندی روون لەگەڵ شۆفێرانی دیكە دەكاتەوە. پێویستە شۆفێر هێمای پێچكردنەوە، لایتی ئیستۆپ و پێشەوە بەكاربهێنێت. هەندێكجار ئاماژەیەك پێویستە بۆ سەرنجڕاكێشانی ئەوانی دیكەو دووركەوتنەوە لە بەهەڵەتێگەیشتن. شۆفێر دەبێت دڵنیابێت كە شۆفێرانی تر دەیبینن و پێشبینی جووڵە و نیازی دەكەن و هەرگیز نابێت گریمانەی ئەوە بكات كە بینراوە و جووڵە و نیازی بەلای شۆفێرانی دیكەوە روونە.
شارەزای بواری هاتوچۆ