داعش لە عیراقەوە خۆی بۆ هێرش بۆ سەر بەریتانیا ئامادە دەکات

11:34 - 2023-06-30
عیراق
270 جار خوێندراوەتەوە

هەڤاڵ هاوار

عەبدولوەهاب ساعدی، سەرۆکی دژەتیرۆری عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، دەستگیرکردن و کوشتنی چەند چەکدارێکی گروپی تیرۆریستی داعشی راگەیاند.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەوەشی ئاشکرا کرد، ژمارەیەک چەکداری داعش پلانیان داڕشتووە بۆ ئەوەی چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە دەرەوەی عیراق بکەن.

هەروەها وتیشی، تیرۆریستانی داعش پلانەکەیان بە جۆرێک بووە، تاکو لە شوێنێکی گشتی لە بەریتانیا و بە سوود بینن لە ئەندامەکانیانی خۆیان لەو وڵاتەدا، هێرش بکەنە سەر هاووڵاتیان.

عەبدولوەهاب ساعدی باسی لەوەشکرد، وێنەی بەڵگەنامەکانیان بۆ بەریتانییەکان ناردووە و لە مەترسییەکانی ئەو پلانە ئاگاداریان کردوونەتەوە.

سەرچاوە: خبرگزاری ایسنا

بابەتە پەیوەندیدارەکان