پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سلێمانی، هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی هەڤاڵ و تێکۆشەر (قادر عەزیز)ی کرد.
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی، بەگرنگی و بایەخەوە ئاماژەی دا بەمێژووی سیاسی و تێکۆشانی هەڤاڵ قادر عەزی زو ئومێدی خواست وەک هەمیشە بەئەزموون و بۆچوونەکانی بەشدارییەکی کاراتر بکات لە بەرەوپێشبردن و بوژانەوەی یەکێتی.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان