پ . ی . د . فاروق قهرهداغی
فیمینیزم و دەروونناسی ئەدەب ــ وەرزەکانی ساڵ هەمیشە رۆڵێکی باڵایان هەبووە لە هۆنینەوەی کوردیمان چ لە سەرەتای گێڕانەوە وەک قۆناغ بەپێی مێژووی ئەدەبی فۆلکلۆری کوردی و ئەنجا ئەدەبی نووسراو لە کەشکۆڵی «میرزاد دیوەخانی «خودا پێداوەکاندا ، هەمیشە (بەهار سمبولی سەرنج بووە. پایز لاپەڕەیەک بووە لە دیاردەی غەم دەروون ئاڵۆزی لای شاعیرانمان.
ئەم سەردەمەش کەلتور و هونەری تابلۆ و شیعری نوێ جۆرە پاڵەپەستۆیەکی مێژوویان پێکهێناوە دەتوانین عەمیدی ئە دەبی عەرەبی سەردەم دکتۆر جابر عصفور یەکەم کەس بوو کە وێنەو شیعری پێکەوە بەستەوە لە رێگای وەرگێڕان بەرهەمێکی دانسقە وەک بیرم بێت ساڵێ 1985 بوو کۆمەڵێک خوێندکاری بەشی کوردی صلاح الدین بووین چووین، بەڕێوەبەڕێتی گشتی دراساتی کوردی ئەو کات رەوانشاد دکتۆر ئیحسان فوئاد بەڕێوەبەری گشتی بوو چەند دەقیقەیەک یەک دوو پرسیارم ئاڕاستەکرد دووقۆڵی دەڕۆیشتین فەرمووی کوڕی چاک سەرنجی « وێنەو چامە» کەت سەرنجی راکێشام فەرموویانە یەکەم سەرچاوە لە ئەدەبی عەرەبیدا جابر عصفور کە بەرهەمی (قصیده وصوره) دا گەر دەستت کەوت بیخوێنەوە. لێرەوە خاتوونێک هەستێکی ناسک تابلۆ بەدیدی سەردەم ریالیست بەبێ هیچ دەمامکێ بە پەڕەمووچەکەی وێنە دەکێشێت و بەپێنووسە پڕ لە میهرەکەی شیعر دەچڕێت. لە بەرهەمێکیدا لەژێر ناوی «Zewa» زیوا بەدیاری بەدەستم گەیشت.
پاش دیدی تایبەتیم بۆ تابلۆکان مێژەرێکی تایبەتی فیمینیستی و بزافە دەروونییەکەی شیعرم لا گەڵاڵە بوو( 34 )کۆپلە بەرامبەر وێنە سرک سرک رەنگاڵە بێ پەچەی شەرمی کەلتوری چەسپاندن خۆ دەنوێنێت یەکەم: تابلۆ یەکەم وێنە دەستپێک بەم شێوەیە. گوڵی زەرد باوەشی گرتۆتەوە بۆ ( 16) وشە تا ئەندێشە پڕ کات کاژێری ئەندێشە بەرەو پەیوەندیەکی سەیر خوێنەر دەبات هاوینز. سەرەتای کۆپلەکەیە بەڵام تابلۆ گەرمەی بەهارە وشە تاوی بیر بواری چاوەڕوانی بە خامۆشی تابلۆکە نیشان دەدات:
هاوین لەکام رێگاوه بۆلام دێت
تا گەرمیت له دوورەوه بچێژم
چ رێگایەکی دووری بێ کۆتاییت
تا چاوەڕوانیت دەستپێبکەم
رەنگە داواکراو. دەرەوەی کوردستان بێت نەیتوانیوە بەهار دێنی شاعیر بچێت. بروسکەی وشەی پڕ هەست وەک چەخماخەی کات. خستویەتە. هاوینی گەرم. گەرمییەک دوولایەنەیە. لایەکی گەرمی پێشوازی. ئەزیزێکی بەرەو باوەش لایەکەی تر هاوینە. لەدامێنی رۆژیا ئەوین دەتکێت. لەدوو وشەدا هەست بەنامۆیی خودێکی ئاوات پچڕاو دەکەم کە دەڵێت : «
چ رێگایەکی دووری بێ کۆتاییت» ئەم هەواڵە شیعرە پەیامیشە پردی پەیوەندی نێوان نزیکە لێیان بەڵام ئەمی مێینە دەیەوێت هەمیشە میهرەبانییەکەی لەدەست نەدات. لەو دیو هەرگیزەوە تابلۆیەک دەبینین «چاوەڕوانی. میلی سەعاتی ئاواتە. بەڵام لەوەناچێت ئەو کاژێرە وا بە ئاسانی لەدایک بێت ـ»
وەرز. تابلۆ شیعرییەکان. بازنەی تێپەڕاندووە چۆتە گوێزانەوەگەردوونییەکە بە وشە «تۆ»جۆرێک لە راچەڵەکینی مێژوویی یادەوەری لەژێر دەسماڵی بیرەوەری بەلەرزەی بیری خۆدەنوێنێت تۆ؟ لەکام ئیوارەی پایزی تەمەنما دێی تاله سەحەری هەمان رۆژەوه چاوەڕوان بم تۆ؟ لەگەڵ شنەی كام شەماڵی ئێوارانی سەرچنار و دەباشان دێی تا لەسێبەری دار ئەرخەوانی خەیاڵما بە تاسەوه بۆت بڕوانم! کات. دووبەیتی رۆشتووە. وەرزی گەڵاکانی وەریون ئاوات تا شیعر حەزکات پەژموودەیە کەچی موتوربەیەکی سەیر کە دەبینین لە نێوان بێ دارو بێ لق و زەردەپەڕدا سەمایەکی سەیر بەچاوی پێنووس دەکات و پەیامی جوگرافیای دەمیش لەساتەوەختدا سەرچنار و دەباشان بەرەو زەواجی میسیار بە شاهید دەگرێت.
وشە سەیرەکان. دەروونە شپرزەکە. ئەڵقەکانی ئەندێشەی پچڕاو هەر هەمووی جۆرێکن لە فەنتازیای شێوازگەری خودو گێڕانەوە. لە ئەندێشەی مێژوویی «تالەسێبەری دار ئەرخەوانی خەیاڵم دا»»بەتاسەوە بۆت بڕوانم «! لاپەڕە 36 پەیامی پەیوەندی رابردوویەکی نزیکی وشە بەڵام وەک مێژوو دوورە. هەڵبژاردن هەستپێدەکەین لە وشەی کام «which» لە زمانی ئینگلیزیدا بۆ هەڵبژاردنی بەرجەستەیە کەچی لای ئەم شاعیرە بڕوا بەخۆ بوونە. گەڕانەوەیە لەنادیارەوە بۆ باوەشی بوون. جۆلانیکە بە ئاوڕیشمی یادەوەری چنراوە. ئەنجا «بۆنی هەناسە»لەم کۆپلەیەدا پێکەوە دەنوێنێ ئەندێشەی نییە. بەڵکو بیرخستنەوەی بەریەک کەوتنە بەگێڕانەوەدا پێوەری دەروونی سنووری ئەندێشە لە لاپەڕە( 38 )دا پەیامی شیعر دەروونناسی خودی تۆراوە ئاشتبوونەوەیە لەگەڵ یادەوەرییەکان بەڵام مێژووی گێڕانەوە تەمی خەمی خود هاڵاوی پپرتەوازیغەی لێهەڵدەستێت:
تۆ لە كوێی.!
ئیستا پەرداخێ ئاوی سەبووریم بدەیته دەست و
ببیته پەرژین
بۆ خەونەکانمان تۆ له كۆیت؟
پرسیارکردن لە ئازیزێک تێڕوانی یادەوەری شنەی یاد، تابلۆی شیعر قورس خۆی دەنوێنێت. وشە رۆنان لە یادەوەری ئەم کیژۆڵەیەدا نزیکە کانگای زانستی فۆلکلۆرەوە بەڵام تابڵێی پڕ لەچەشەو فۆمی کاریگەری لەسەر خوێنەر بەجێ دەهێڵێت با وردی کەینەوە لەم ریزبەندیەدا: ئێستا کاتە پەرداخ ــــــ کەل و پەلە سەبووری ـــ خۆزگەی ناخی پەستاوتە بە یاد ب ـ دەبێتە ـــــ ب ـ تۆی مەعشوق ب ـــ تۆ ببیتە ـــــ گۆڕانی دۆخە پەرژین. تەنها لەباخات و گوڵ پارێزی جوانە. هەرچەندە. لای رۆمانسیەکان و سوریالیزمی لە ئەدەب و هونەردا سینگی مێینە کە تازە وەک گوڵی هەنار هەڵدەتۆقێ شاعیران بۆ هەر دوو بدی چاویان دەکەنە پەرژین دەستیان دەکەنە چەک پێنووس ی شاعیر بۆ پارێزگاری.
بەڵام لێرە پەرژینەکە ( تەنها شانۆی خۆزگەیە. مەعنەویا کە نە بدیەو نە پەرژینەکەش بە (چرپە) داخراوە. کۆ تاکو دێ کۆپلەکە. تیژڕەوەوە هەڵسڵەمینەوەیە ئەندێشەی شاعیر هیچی لێ بەرهەم نەهاتووە. بۆیە پرسیاری گومان بەناڵەوە دەڵێت :
«تۆ لە کوێی؟ تەواو کەری کۆپلەکە لەلاپەڕە ( 39) دا بێ تابلۆیە تەنها وێنەکە زەینییە. هەست بینینە. ئیرۆبیک سرکەو لەژێر پەردەدا.
ئیرۆبیک سرکەو لەژێر پەردەدا. هەڵمەت دەبات. ناگاتە ئورگاتیزمی وشە. شەپۆلی هەست موتە بەس کرداری نییە:
تۆ لە كوێی؟
لەكانیاوی ده می پڕ گوڵاوت
شەرابی نوێ بوونەوه بنۆشم تۆ لە كوێی؟
لەم دۆزەخی بێتۆیەدا
هەست به سووتان و زوخاو
فەنابوونی خۆم دەکەم.
شیکاری جوغرافیای دەق لەم پەیڤینە شیعرەدا : کانیاوی ـــــــ سروشتی بەهار دەمی پڕ گوڵاو ــــــ ئیروتێکی دوور لە ئورگالیزم شەرابی نوێ ــــ ئاواتێ بە پلەبەندی لەخۆ چوون بوون ـــــ پێگەیشتنی معشوقە بنۆشم ــــ تەسەلای دەروون؟ دۆخ ــــــ زەمەنی شەپۆلی هەست بێ تۆیی ـــــ دابڕانی سۆزو دڵداری سووتان ــــــ توانەوەی عەشقی پاک زوخاو ــــــ دابڕانی بێ ئاواتی فەنابوون ـــــ یەکگرتنەوە لەگەڵ بەرامبەر پەردەی کۆتایی خوێندنەوەکەم لەسێبەری تابلۆیەکدایە. جەستە هێمایە. بۆ فڕین بەرەو تێربوون سروشتی پیاوی رۆژهەڵاتی. هەمیشە زۆرینە چاو دەبڕنە «باخی سینگ «بەو مەرجەی تورت وەکو هەرمێ رەق وەکو سێو «بۆن خۆش « وەک بەهێ کەلەوێ تێربوون نەخشە. پشتی تابلۆ جۆرێک لەنێری دەخاتە بەر بیلبیلەی چاو»لەسەکۆی پشتەوە» «هەنسک»ئەندێشەو وێنە وەکو «تەم» جۆرێک لەتەلیسمی وردە ئیرۆتیک رادەکێشێت. هەرچەندە کێشەی دوور لە وەرزشی مێینەی کورد. لەشی جوان و کەوانی پێک پێک دەدات بەڵام هەندێک خواکردە. گونجان و تەنا سوق هەمووی رێکخراوە. بەس بەرکەوتنی دەوێت بەنازی:
فریشتە ئاسا.
که من تۆم هه بێ!
منەتم به ژیان نییه
چی ده بێ!
با كاتژمێر بوەستێ و
خۆریش لێم تاربێ
هەمیشە مرۆڤ نامۆ بیردەکاتەوە، بەلای منەوە نامۆیی پردی پەڕینەوەیە بۆ حەقیقەت لەگومانەوە گوزەر دەکات.
شاعیر وابزانم خاتوو شادان عەلی لەگومانی. شیعرو هونەر پەڕیوەتەوە گەیشتۆتە ئەوبەری بەندەری لەگەڵ ئەو بوون بووه.
شادان عەلی لە کاتی ئیمزاکردنی کتێبەکەیدا