له عه‌ره‌بییه‌وه: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
كۆرماك مه‌كارسی رۆماننووس و شانۆنامه‌نووس و سیناریستێكی گه‌وره‌ی ئه‌مریكییه و له‌دایكبووی (20/7/1933)یه له رۆدئایلاند له ئه‌مریكا و ناوی راسته‌قینه‌ی چارڵز مه‌كارسییه و له ته‌مه‌نێكی دره‌نگدا ناوبانگی په‌یدا كرد به هۆی رۆمانه ره‌مزییه‌كانییه‌وه وه‌كو"ئه‌سپه زۆرجوانه‌كان" و "رێگا"
مه‌كارسی خاوه‌نی 12 رۆمانه و به یه‌كێك له نووسه‌ره به‌ناوبانگ و كاریگه‌ره‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت له جیهاندا و ره‌خنه‌گران گۆڕه‌ری رێڕه‌وی ئه‌ده‌ب باسیان ده‌كرد، خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ناوبانگیش بوو جگه له خه‌ڵاتی نۆبڵ.
ئه‌م نووسه‌ره له گۆشه‌گیریدا ژیانی به‌سه‌ربرد و خۆی له كۆتوبه‌نده مادییه‌كان ئازاد كرد بوو به‌جۆرێك زۆربه‌ی ژیانی له نێو مۆتێله نا ئاساییه‌كاندا به‌سه‌ربرد وپێی باش بوو له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ میدیاكاندا خۆی دووره‌په‌رێزبگرێت. (13/6/2023) كۆچی دوایی كرد و مردنه‌كه‌ی بووه مایه‌ی هه‌ستكردن و لێدوانی زۆرێك له نووسه‌ر و كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان و ئاماژه‌یان به له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تییه‌كی گرنگ و مه‌زنی ئه‌ده‌بی له جیهاندا.
ئه‌مه‌ی لێره‌دا ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ین هه‌ندێك چاوپێكه‌وتنی مه‌كارسییه له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای نووسین و ته‌مه‌نیدا له‌ته‌كیدا كراوه و سه‌رله‌نوێ دۆزارونه‌ته‌وه و به سامانێكی ئه‌ده‌بی گه‌وره هه‌ژمار ده‌كرێن نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر پێگه‌و گه‌وره‌یی كه‌سایه‌تی نووسه‌ره‌كه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م نووسه‌ره خۆی دووره‌په‌رێز گرتووه و خۆی لاداوه له گفت‌و گۆ و چاوپێكه‌وتنه‌كان.
به‌درێژایی (90) ساڵی ته‌مه‌نی خۆی ته‌نها چه‌ند جارێكی زۆر كه‌م وه‌ڵامی چاوپێكه‌وتنه‌كانی داوه‌ته‌وه له‌وانه چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ گۆڤاری نیویۆرك تایمز له ساڵی 1992 دا و چاوپێكه‌وتنێكی دیكه‌له‌گه‌ڵ خاتوو ئۆپرا وێنفری له ساڵی 2007 دا له‌و چاوپێكه‌وتنانه‌دا له روانگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی چه‌ند چیرۆكێك سه‌باره‌ت به كه‌سانێكی دیكه وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه هاوكات ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری كاركردنی ئه‌م نووسه‌ره‌ن ده‌ڵێن:
کتێبەکانی کرانە فیلم
زۆر له‌مێژه به‌ره‌نگاری ئه‌وه‌ی كردووه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا شیكار بۆ نووسین له‌لای ئه‌م بكرێت، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ژیانیدا (پێش وه‌رگرتنی هه‌ر دووخه‌ڵاتی پۆڵیتزه‌ر و خه‌ڵاتی كتێبی نیشتمانی پێش ئه‌وه‌ی كتێبه‌كانی بكرێنه فیلم و ببێته ناوێكی ناسراو ته‌نانه‌ت له‌لای ئه‌وانه‌ش كه هه‌رگیز هیچ كتێبێكی ئه‌میان نه‌خوێندۆته‌وه) چه‌ند شتێكی سه‌باره‌ت به‌خۆی و كاره‌كه‌ی ئاشكرا كردووه.
له نێوان ساڵانی (1968-1980) دا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه (10) چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ رۆژنامه بچووكه ناوخۆییه‌كانی ناوچه‌كانی لیكسینگتۆن و كه‌نتاكی و رۆژهه‌ڵاتی تێنسی كردووه كه لێی ده‌ژیا و هاوڕێی تێیدا هه‌بووه و به‌وردی باسی هۆكاره ئه‌ده‌بییه كاریگه‌ره‌كان و په‌یڕه‌وی تایبه‌تی خۆی له نووسیندا و ته‌نانه‌ت خووه‌كانی له خوێندنه‌وه‌دا و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و خانووه‌ی تێیدا ده‌ژیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و پێشتر مه‌زرای شیره‌مه‌نی بووه كردووه.
مه‌كارسی ده‌ڵێت: نووسین كرده‌یه‌كی زۆره‌ملێییه نه‌ك كرده‌یه‌كی هه‌سته‌وه‌رانه بێت، كاتێك داوای لێكرا ئامۆژگاری پێشكه‌ش به نووسه‌رانی لاو بكات وتی (بخوێنه‌ره‌وه) ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه له ئه‌رشیفدا نێژران و چوونه خانه‌كانی له بیرچوونه‌وه‌وه، دواتر هه‌ردوو كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی دییان سی لووس و زاكاری توربین ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه‌یان دۆزییه‌وه و له گۆڤاری كۆرماك مه‌كارسیدا بڵاویان كرده‌وه.
به‌پێی بۆچوونی لێكۆڵه‌ران ئه‌وه‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه جیا ده‌كاته‌وه له‌و كاته كه‌مانه‌ی دواتر تێیدا به‌ئاشكرا دواوه ئه‌وه‌یه په‌یامنێره‌كان هاوڕێتیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ نووسه‌ردا و پێده‌چێت ئه‌م په‌یامنێرانه وایان له مه‌كارسی كردبێت زیاتر ئاسووده بێت له‌وانی تر، به‌پێی بۆچوونی توربین ده‌ڵێت" پێده‌چێت زیاتر ئیسراحه‌ت بووبێت و زۆرتر ئاماده‌ی كرانه‌وه بووبێت. ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا دۆزینه‌وه‌ی دۆخێكی ده‌گمه‌نه بۆ كه‌سێكی وه‌كو ئه‌و."
كه‌سێكی شیك بوو
چاوپێكه‌وتنه‌كان وێنه‌ی نووسه‌رێكی لاو ده‌كێشێت زۆر جدییه له كاره‌كه‌یدا، به‌ڵام هه‌رگیز چروكی ناكات له خۆبه‌ختكردندا هه‌روه‌ها دابونه‌ریته باوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌نوێنێت یه‌كێك له‌و وتارانه‌ی له كۆتایی شه‌سته‌كاندا بڵاو بووه‌وه باس له هاوسه‌ره‌كه‌ی مه‌كارسی ده‌كات ئه‌و كاته "ئان دی لیسل" "كچێكی شۆخی ئینگلیزی" یه.
مه‌كارسی كه‌سێكی شیك بووه و زۆر له فێلباز چووه، به رۆح سووكییه‌كه‌ی توانای گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكێكی باشی هه‌بووه و هه‌رگیز گریمانه‌ی پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆخۆی نه‌كردووه، كه نه‌كرێت ده‌ستكاری بكرێت وه‌كو هه‌ندێك له نووسه‌ران پێده‌چوو خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی له‌و جۆره بن.
له راستیدا هه‌ر وه‌كو زۆربه‌مان به‌ته‌واوه‌تی مه‌كارسی ده‌ڵێت زۆرترین كارێك حه‌ز بكات بیكات مانه‌وه‌یه له‌نێو جێگادا، ده‌ڵێت" هه‌ندێك كات ده‌ستم به‌كتێب و ئامێره‌كانی چاپكردنه‌كه‌م ده‌گات و بۆ ماوه‌ی رۆژێك یان ته‌نانه‌ت چه‌ند رۆژێك به ته‌واوه‌تی له نێو جێگادا ده‌مێنمه‌وه"
مامۆستا و لێكۆڵه‌ری بواری ئه‌رشیف توربین گه‌ڕاوه له‌ناو ئه‌رشیفدا به‌دوای واتای ناوی مه‌كارسیدا كه ناوێكی نائاساییه. له كۆتاییدا له هه‌ندێك ئه‌رشیفدا ناوی كورماك به‌واتای ناوی پاشایه‌كی ئێرله‌ندی كۆن هاتووه وه‌ك ئاماژه‌ی پێداوه، كاتێك ئه‌م گه‌ڕانه‌ی توربین هه‌ندێك ئه‌نجامی لێكه‌وته‌وه په‌یوه‌ندی كرد به‌خاتوو لووسه‌وه ئه‌ویش لێكۆڵه‌ری بواری كاره‌كانی مه‌كارسییه خاتوو لووس كۆمه‌ڵه‌یه‌كی بچووك وتاری هه‌بوو له میانه‌ی چه‌ند سه‌ردانێكیدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی تینیسی كۆیكردونه‌ته‌وه. ئه‌و ده‌مه‌ی له هه‌موو شتێك ده‌گه‌ڕا ته‌نانه‌ت له نێو درزی لاپه‌ڕه‌كاندا به‌دوای ئاسه‌واری مه‌كارسیدا، دواتر هه‌ردوو لێكۆله‌ره‌كه پێكه‌وه هه‌ستیان كرد ئه‌وه‌نده‌یان بابه‌ت له‌به‌رده‌ستدایه به‌شی بڵاوكردنه‌وه ده‌كات، ئه‌م ئه‌نجامه‌ی لێكۆڵه‌ران ئه‌و ده‌مه بوو مه‌كارسی له‌خۆئاماده‌كردندا بوو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆمانی "گه‌شتكه‌ر" و رۆمانی"ستیلا ماریس" كه به‌یه‌كه‌م بڵاوكراوه‌كانی هه‌ژمار ده‌كرێن له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆمانی"رێگا" له ساڵی 2006 له گه‌وره‌ترین كتێبه پڕفرۆشه‌كان بووه، بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی پۆڵیتزه‌ر.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو رۆمانه‌كه‌یدا مه‌كارسی ئاماده‌ی هیچ چاوپێكه‌وتنێك نه‌بوو بۆیه له‌جیاتی چاوپێكه‌وتن لێره‌دا ئاوڕێك له ژیانی رابردووی مه‌كارسی ده‌دینه‌وه.
*له نووسیندا:
مه‌كارسی وه‌سفی نووسین به‌كارێكی زۆره‌ملێی ده‌كات، له ساڵی 1973 به‌مارسا بێردی په‌یامنێرێكی گوت: حه‌ز له باسكردنی بیرۆكه‌كانی یاخود ته‌نانه‌ت نووسینه‌وه‌یان ناكات تاوه‌كو دڵنیا نه‌بێت ده‌یه‌وێت چی‌یان لێبكات.
ده‌ڵێت:"كاتێك شتێك ده‌نووسیت وا باشتره زۆر به‌باشی بیكوژیت" ،"وازی لێبهێنه با پانتایی و سه‌دای خۆی به‌رێت، چونكه هه‌رگیز نازانیت له‌وانه‌یه ئه‌مه بگۆڕدرێت بۆ بابه‌تێك"
ده‌ڵێت: ئه‌و هه‌ر له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی بۆ نووسین وشه‌كان به‌لێشاو دێنه‌خواری، ده‌سته‌كانی بیر ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه كرده‌یه‌كی هه‌سته‌وه‌رانه نییه، تا ئه‌و ده‌مه‌ی سنورێكم بۆ راده‌ی چوونه‌ناو شێوازه‌كانییه‌وه دۆزییه‌وه.
ناتوانم چۆنێتی داهێنانی رۆمان روون بكه‌مه‌وه
ئه‌و ده‌مه‌ی په‌یامنێره‌كه لێی پرسی سه‌باره‌ت به چه‌ند رێگایه‌ك بۆ هاوكاریكردنی بیرۆكه‌یه‌ك بۆ گه‌شه‌كردن و ئه‌گه‌ر مه‌كارسی ئامۆژگارییه‌كی هه‌بێت.
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ناتوانم چۆنێتی داهێنانی رۆمان روون بكه‌مه‌وه ئه‌وه له مۆسیقای جاز ده‌چێت ژه‌نیاره‌كان له كاتی ژه‌نیندا داهێنان ده‌كه‌ن و له‌وانه‌یه ته‌نها ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارده‌كه‌ن له‌وه تێبگه‌ن" له‌و سه‌رده‌مه‌دا مه‌كارسی چه‌ند رۆمانێكی بڵاو كردبووه‌وه كه ببووه جێگای ره‌زامه‌ندی ره‌خنه‌گران، به‌ڵام هێشا هیچ سه‌ركه‌وتنێكی بازرگانی به‌ده‌ست نه‌هێنا بوو، به‌ڵام هه‌وڵی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بازرگانییه‌ی نه‌ده‌دا وه‌كو خۆی به رۆژنامه‌نووسه‌كانی راگه‌یاند بوو.
مه‌كارسی رایگه‌یاندووه:
پێموایه ده‌توانم كتێبێكی بازرگانی له نزیكه‌ی 30 رۆژدا بنووسم به‌درێژایی ده ساڵی رابردوو نووسه‌ر بووم بۆیه ده‌توانم ببمه خاوه‌نی 120 سه‌د و بیست كتێب و بێگومان یه‌كێكیان ده‌بێته یه‌كێك له‌پڕفرۆشترین كتێبه‌كان، به‌ڵام من بایه‌خم به‌كتێبه‌كانی سێكس و پاره نه‌داوه، ته‌نها مه‌به‌ستم خۆشبه‌ختی بووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"زۆر كات هه‌ستم به پانیك كردووه له‌و شێوازه‌ی خه‌ڵكی پێی ده‌ژین، بۆ خۆم له ره‌چه‌ڵه‌كه‌وه زۆرخۆپه‌رستم و ده‌مه‌وێت چێژ له ژیان ببینم و هه‌میشه كاتێكی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌م.
*له‌خوێندنه‌وه دا:
مه‌كارسی ده‌ڵێت: خوێندنه‌وه به‌شێكی گرنگه له نووسین، له ساڵی 1969 كاتێك پرسیاری لێكرا سه‌باره‌ت به‌ئامۆژگاری بۆ ئه‌و نووسه‌رانه‌ی خاوه‌ن خه‌ونی گه‌شه‌كردنن له وه‌ڵامدا وتی"پێم وایه ئامۆژگاری كرده‌یی خوێندنه‌وه ده‌بێت"،"پێویسته ئه‌وه‌ی به ئه‌نجام گه‌یشتووه بیزانیت و لێی تێبگه‌یت" هه‌روه‌ها وتی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی كارییان تێكرد نووسه‌رانی به جه‌رگیان تێدا بوو وه‌كو: فیۆدۆر دۆستۆیڤسكی و لیۆ تۆلستۆی و ولیه‌م فۆكنه‌ر و جیمس جۆیس و هێرمان مێڵفڵ، له وتارێكدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1971 و له‌ژێر ناونیشانی"مه‌كارسی یه‌كێك له نووسه‌ره لاوه زۆر به‌ناوبانگه‌كان" بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: ئه‌و زیاتر له 1500 كتێبی هه‌یه له كۆمه‌ڵه كتێبه‌كه‌یدا پێكهاتووه له‌تێكه‌ڵه‌یه‌ك له نێوان رۆمانه سه‌رده‌مییه‌كان تا ده‌گاته كۆكراوه‌ی كاری شانۆنامه‌نووسه‌كانی یۆنان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی بایه‌خی پێنه‌داوه كتێبه خراپه‌كانه.
له ساڵی 1975 ده‌ڵێت" كتێبه خراپه‌كان ناخوێنمه‌وه، ناتوانم له رووی جه‌سته‌ییه‌وه چاوم بگێڕم به‌نێو لاپه‌ڕه‌كانیدا"
*له ژیانی تایبه‌تیدا:
له ساڵی 1971 مه‌كارسی ده‌ڵێت: ئامانجم ئه‌وه‌یه به‌ته‌واوه‌تی سه‌ربه‌خۆبم ئه‌گه‌ر بتوانم، ئاشێكی بچكۆله‌م هه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنانی كاره‌با، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك ته‌نازول هه‌یه پێویسته بكرێت. له‌لایه‌كه‌وه ئیش ده‌كه‌یت له سه‌عات هه‌شتی به‌یانییه‌وه بۆ سه‌عات پێنجی ئێواره حه‌زت لێی نییه له‌ناوه‌ڕاستی ژیانێكی پڕاوپڕ ده‌ستكردا و له‌لایه‌كی تره‌وه ژینی تۆبه‌كارێكی زاهیدت هه‌یه، نامه‌وێت به ته‌واوه‌تی له كۆمه‌ڵگا دابڕێم و پێویسته كۆمه‌ڵێك ته‌نازول بكه‌م"
خاتوو لووس ئه‌و لێكۆڵه‌ره‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كانی دۆزییه‌وه ده‌ڵێت: ئاره‌زوومه‌ندی مه‌كارسی پشتی به‌شه‌رمه‌زاری نه‌به‌ستبوو، هاوسه‌ری پێشووی خاتوو(دی لیسێڵ) ده‌ڵێت: مه‌كارسی به‌ئاسانی هاوڕێیه‌تی به‌ستووه و به‌خته‌وه‌ر بووه به تێكه‌ڵاویكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی نه‌ناسراودا كاتێك خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی گه‌شتیان كردووه بۆ ئه‌وروپا و مه‌كسیك. وتاره كۆنه‌كان به كه‌سێكی بێوه‌ی و سه‌رنجڕاكێش وه‌سفیان كردووه، خاتوو لووس ده‌ڵێت: مه‌كارسی داوای له‌خاتوو دی لێسڵ كردووه ورده‌كاری ژیانی هاوسه‌رێتی هاوبه‌شیان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌س دابه‌ش نه‌كات و هه‌روه‌ها داوای له هاوڕێكانی كردووه كه‌سیان باسی ئه‌و نه‌كه‌ن بۆ هیچ كه‌سێك.
چاوپێكه‌وتنه‌كان له‌جیاتی پیاوێك ئاره‌زووی ژیان به‌شێوه‌یه‌كی گۆشه‌گیرانه بكات وێنه‌ی نووسه‌رێكیان ده‌رخستووه ده‌خوازێت وه‌كو كه‌سێكی ئاسایی بمێنێته‌وه ته‌نانه‌ت له دوای گه‌شه كردنی ناوبانگه گشتییه‌كه‌شی.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی 1971 ده‌ڵێت: رۆژێك له رۆژان ماڵه‌كه مه‌زرای شیره‌مه‌نی بوو و له‌یه‌ك نهۆم پێكهاتبوو، ده‌كه‌وته نزیك رێگایه‌كی چه‌وڕێژكراو به دووری نیو میل له نیشانه‌كانی شارستانییه‌كه‌ی دیكه له لیكۆد ئه‌دیتشن به‌درێژایی رێگای لویزفێڵ) رێژه‌یه‌كی كه‌م له دانیشتوانی بلۆنت ده‌زانن كه كه‌س له مه‌زرا كۆنه‌كه ناژی و كه‌م كه‌س ده‌زانێت خاوه‌نی مه‌زراكه به‌ده‌ستی خۆی و به‌نزیكه‌ی وشه به وشه دوو له رۆمانه زۆر نایابه‌كانی له باشووره‌وه ده‌رچووه دروستكردووه له‌و كاته‌وه‌ی ولیه‌م فۆكنه‌ر له لووتكه‌ی گه‌شه‌كردنیدابووه،ئه‌مه‌ش به ته‌واوه‌تی هاوشێوه‌ی ویسته‌كه‌ی مه‌كارسی بوو، ده‌ڵێت: (مایه‌ی به‌خته‌وه‌ریمه كه كه‌س نا زانێت من لێره‌م، چێژ له ئاشكرا نه‌كردنی شوناسی خۆم ده‌بینم).
سه‌رچاوه:
www.takweenkw.com