تیمێكی نێودەوڵەتی زانایان خەریكی بەرهەمهێنانی مۆزێكی دەستكاریكراوی بۆماوەیین بەناوی (مۆزی سۆپەر) كە چەندین مادەی خۆراكی تێدایە، بەتایبەت ڤیتامین A.
تیمێكی توێژینەوەی تاقیگەی نیشتمانی بۆ توێژینەوەی كشتوكاڵ لە وڵاتانی ئەفریقا بەهاوكاری (جەیمس دەیل) زانای كشتوكاڵی ئوستراڵی ئەگەری بەرهەمهێنانی مۆزی دەستكاریكراویان هێناوەتە ئاراوە كە پڕە لە مادەی خۆراكی بۆ رووبەڕووبوونەوەی بەدخۆراكی.
زۆرێك لە وڵاتانی هەژار بەتایبەت ئەفریقا و باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا بەدەست كەمی بەرچاوی ڤیتامین A یەوە دەناڵێنن، كە ئەوەش دەبێتەهۆی وەستانی گەشەی منداڵ و كوێربوون و لاوازی بەرگری بەرامبەر نەخۆشییە كوشندەكانی كە پێشتر چارەسەریان بۆ دۆزراوەتەوە وەك سورێژە و سكچوون.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی پێشبینی كردووە 190 ملیۆن منداڵ پێش چوونە خوێندگە گرفتی كەمی ڤیتامین A یان هەیە، هەروەها بەدخۆراكی هۆكاری مردنی 6% منداڵانی ئەفریقایە.
سەرچاوە: سكای نیوز