ئینگلتەرا پاڵەوانی ئەوروپایە

10:34 - 2023-07-10
وەرزش
119 جار خوێندراوەتەوە

بەبەشداریی 16 هەڵبژاردە، پاڵەوانێتیی تۆپی پێی هەڵبژاردەكانی ئەوروپا لە جۆرجیاو رۆمانیا دەستیپێكردو ئێوارەی رۆژی شەممەی رابردوو دوایاریی پاڵەوانێتییەكەش كرا.
ئەم پاڵەوانێتییە رۆژی 21/7 دەستیپێكرد، بۆ ئەو یاریزانانە بوو كەتەمەنیان لە 21 ساڵ تێپەڕی نەكردووە، یارییەكانیش رۆمانیاو جۆرجیا بە هاوبەشی میواندارییان كرد، 16 هەڵبژاردەكە سەرەتا بەسەر 4 گروپدا دابەشكرابوون، یەكەم و دووەمی هەر چوار گروپەكە گەیشتنە قۆناغی 8 هەڵبژاردە كە ئەم هەڵبژاردانە بوون:
*گروپی یەكەم 
(جۆرجیا، پورتوگال).
*گروپی دووەم
(ئیسپانیا، ئۆكرانیا).
*گروپی سێیەم
(ئینگلتەرا، ئیسرائیل).
*گروپی چوارەم
(فەرەنسا، سویسرا).
ئەنجامی یارییەكانی قۆناغی 8 هەڵبژاردەش بەمشێوەیە بوو:
*جۆرجیا×ئیسرائیل(0-0)(3-4).
*ئیسپانیا×سویسرا    (2-1).
*ئینگلتەرا×پورتوگال  (1-0).
*ئۆكرانیا×فەرەنسا    (3-1).
چوار براوەكەش بۆ دوو یاریی پێشكۆتایی سەركەوتن و ئەنجامی یارییەكانی سێیەم قۆناغیش بەمشێوەیە بوو:
*ئینگلتەرا×ئیسرائیل(3-0).
*ئیسپانیا×ئۆكرانیا  (5-1).
بەم دوو ئەنجامەش هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئینگلتەرا بۆ یاریی كۆتایی سەركەوتن و ئەم یارییەش شەوی شەممەی رابردوو كراو تیایدا ئینگلتەرا توانی(1-0) یارییەكە  بباتەوە و بوو بە پاڵەوانی ئەم پاڵەوانێتییە گرنگەی ئەوروپا.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان