سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: «حکومەتی عیراق بڕیاریداوە بۆ ئەمساڵ نرخی کڕینەوەی گەنمی جووتیاران بەرز بکاتەوە و بۆ هەر تۆنێک گەنم، بڕی 750 هەزار دینار بە جووتیاران دەدات».
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە: کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران بەو نرخە، بڕیارێکی دڵخۆشکەرە هەم بۆ جووتیاران هەمیش بۆ تەواوی خەڵکی عیراق، چونکە دەبێتە هۆی ئەمبارکردنی گەنمێکی زۆر کە بە خۆراکێکی سەرەکی و ستراتیژیی دادەنرێت و وڵات لە برسێتی و گرانیی بەدوور دەگرێت.