لە نێوان توێژینەوە جیاوازەكاندا ئەنجامێكی ناكۆك هەیە سەبارەت بەوەی كە ئایا هەنگوین كێش زیاد دەكات یان كەمی دەكاتەوە. بەڵام بە شێوەیەكی سادە دەتوانین بڵێین هیچ خۆراكێك نییە كە كێش زیاد بكات یان كەمی بكاتەوە، هەروەها بۆ دووركەوتنەوە لە زیادبوونی كێش، دەتوانرێت بەكارهێنانی كالۆری كەم بكرێتەوە، بە كەمكردنەوەی كالۆری رۆژانە لە نێوان 500 بۆ 1000 پەیوەندی بە دابەزاندنی كێشەوە هەیە بە رێژەی 0.5 بۆ ١ كیلۆگرام لە هەفتەیەكدا ئەگەر بتەوێت كێشت زیاد بكەیت، دەتوانیت بە شێوەیەكی تەندروست زیادی بكەیت، بە ڕێژەی 0.5 كیلۆگرام لە هەفتەیەكدا، كاتێك رۆژانە 500 كالۆری بۆ خۆراك زیاد دەكەیت. پێویستە ئاماژە بەوە بكرێت كە هەنگوین خۆراكێكە بڕێكی زۆر كاربۆهیدرات و كالۆری تێدایە، بە گشتی بڕی ئەو خۆراكەی كە دەبێت بخورێت بەندە بە ئامانجە خوازراوەكانتەوە.
دیانا ئەحمەد
سەچاوە: الموضوع