13 حزبی كوردستانی داوا دەکەن لیستێكی كوردستانی لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان پێكبهێرێن.
بەپێی راگەیەنراوی 13 حزبی كوردستانییەکە، ئەمڕۆ 19-7-2023، 13 حزبی كوردستانی لە بارەگای حزبی شیوعی كوردستان کۆبوونەوە و داوای پێكهێنانی لیستێكی فراوانی كوردستانیان کرد لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا.
ئەو حزبانە داواش لە سەرجەم حزبە كوردستانییەكان دەكەن، چ ئەوانەی لە كۆبوونەوەكە بەشدار بوون یاخود ئەوانەشی كە بەشدار نەبوون بە زووترین كات لیستی كوردستانی پێكبهێنن بۆ ئەوەی كورد بتوانێت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت و مافەكانی خەڵكی كوردستان بپارێزرێن.