״دۆخی عیراق پێویستی بە گفتوگۆ و رێكەوتنە״

10:04 - 2022-05-11
عیراق
470 جار خوێندراوەتەوە

هەولێر، تەها عەبدوڵڵا

سۆزان مەنسور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لەگەڵ ئەوەی چەندین دەستپێشخەریی هەیە بۆ گەیشتن بە رێكەوتنی لایەنە سیاسییەكان و كۆتاییهێنان بەم بارودۆخە چەقبەستووە، بەڵام بۆ ئەوەی بگەن بە ئەنجامێكی یەكلاكەرەوە، پێویستە پێكهاتەكان سازش بۆ یەكتر بكەن.

وتیشی: ئێمە گەشبینین بەوەی لەكۆتاییدا هەر دەبێت رێكەوتن بكرێ، بۆ ئەوەی هەرچی زووە حكومەت پێكبهێنرێ، تەنانەت كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانیش پەیوەستە بە دۆخە سیاسییەكەوە.
لەلایەكی دیكەوە، واسق ئەلجابری شرۆڤەكاری سیاسی بە PUKmediaی راگەیاندووە: ماوەی دەستپێشخەرییە سیاسییەكان لەنێوان لایەنەكاندا كۆتاییان هاتووە و ئیتر پێویستمان بە گفتوگۆی راستەوخۆ هەیە بۆ چارەسەری ئەو بنبەستە سیاسییەی كە عیراقی پێدا تێپەڕدەبێت.

#بەغدا

بابەتە پەیوەندیدارەکان