ئەو دوورگەیەی مۆبایل تێیدا قەدەغەیە

10:56 - 2023-07-23
دووتوێ
323 جار خوێندراوەتەوە

مۆبایل و کۆمپیوتەر و ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ژاوەژاوێكی زۆر بۆ مێشکی مرۆڤ دروست دەکەن بەڕادەیەک کۆنتاکت و بەریەککەوتنی کەمکردۆتەوە و هەندێکجار چاو و دڵ و دەروون فریای لەزەت وەرگرتن لە دیمەنە جوانەکانی سروشت نابینێت، بۆیە لەهەنگاوێکی نموونەییدا قائیمقام و ئەنجومەنی  دوورگەی ئۆلکۆ تامیۆ -ی فینلەندا بڕیاریانداوە هەر گەشتیارێک بچێتە سنووری ئەو دوورگەیەوە دەبێت مۆبایلی پێ نەبێت یان لەکاتی هاتنیدا لای ئیدارە دایبنێت، مەبەست لەو رێوشوێنە تازەیە پشوویەکی ئارامی گەشتیارانە بەبێ ئامێرە ئەلێکترۆنییەکان و چێژوەرگرتنە لە بینینی دیمەنە جوان و دڵڕفێنەکانی ئەو سروشتەی بەبێ مۆبایل و ئایپاد باشتر رۆدەچێتە ناو ناخی گەشتیار و ئارامتر و جوانتر خۆی دەنوێنێت، ئەو دوورگەیە دەکەوێتە سەر سنووری فینلەندا و رووسیا، لەوێ سروشت جوانییەکانی خۆی دەنوێنێ و ساڵانە نزیکەی 20 هەزار گەشتیار روو لەو دوورگەیە دەکەن، ئەوە یەکەمین شارە لەسەر ئاستی جیهان بڕیارێکی لەمجۆرەی دابێت.

سەرچاوە: Reise Reporter

 

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان