تا ساڵی 2030 ژمارەیەك پیشە نامێنێت

11:50 - 2023-07-30
دووتوێ
415 جار خوێندراوەتەوە

ئا: فەرید دڵشاد


لەگەڵ پێشكەوتنی تەكنەلۆجیا بەو خێراییە زۆرەی كە هەیە، بەتایبەتی زیرەکی دەستکرد، زۆرێك لەو پیشانەی هەیە نامێنێ یان بەسەر دەچێ و دەگۆڕێ بە پیشەی تر، هەربۆیە زۆر گرنگە بزانێت لە داهاتوودا چ پیشەیەك هەڵدەبژێریت و ئەزموونی تێدا پەیدا دەكەیت، بۆ ئەوەی شارەزا بیت لێی، لێرەدا ئەو پیشانە دەخەینەڕوو كە تاكو 2030  وەك هەلی كار نامێنن.

نووسینگەی گەشتیاری
بۆ بەسەربردنی پشووی هاوینە ئێستا دەتوانی لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بەبێ‌ ئەوەی بروشەرت لەبەر دەستدا بێت ئەو شوێنە ببینی كە گەشتی بۆ دەكەیت، جگەلەوەی دەتوانیت تكتی ئۆتۆمبێل و ڤیزا و ئۆتێل حیجز بكەیت. هەرچەندە نووسینگەكانی گەشتیاری تائێستا ماون، بەڵام ئەم پیشەیە بەرەو نەمان دەچێت.

كاشێر
بەهۆی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان  و كارتی بانكی و كەمبوونەوەی مامەڵەكردن بە پارەی نەختینە و سەرهەڵدانی دراوی ئەلیكترۆنی وادەكات كاشێری بەرەو لەناوچوون بچێت بەتایبەتی لە چێشتخانە و ماركێتەكاندا چەندین خزمەتگوزاری بۆ پێدانی پارە بەردەست دەبن، چیتر كاشێری دەبێت بە پیشەیەكی رابردوو.

كارمەندی كتێبخانە
لەگەڵ ئەوەی خوێندنەوەی كتێبی كاغەزی كەمبۆتەوە هاوكات زۆرێك لە كتێبخانەكان بوون بە ئەلیكترۆنی، خوێنەر بۆ دەسكەوتنی كتێب چیتر روو ناكاتە كتێبخانەكان بەڵكو لای خۆیەوە لە رێگەی كۆمپیوتەر و تابلێت و مۆبایلەكەیەوە دەتوانێت سوود لە كتێب وەربگرێت.
شێفی خواردنە خێراكان
بەهۆی بوونی هەندێك ئامێری چێشتلێنانەوە، شێفی خواردنە خێراكان خەریكە پیشەكانیان لەدەستدەدەن بەتایبەتی خاوەن چێشتخانەكان دەیانەوێت تێچووییەكی کەمیان هەبێت، جگەلەوە رۆبۆتەكانی چێشتلێنان گەورەترین مەترسین لەسەر شێفەکان.

پۆستە و گەیاندن
هەرچەندە ئێستا كۆمپانیاكان بەردەستن بۆ گواستنەوەی و گەیاندنی پۆستە، بەڵام پیشەی پۆستەچی بەرەو لەناوچوون دەچێت، چونكە گەیاندنی نامە و پەیامەكان چیتر لە رێگەی كاغەزە نابێت بەڵكو بە ئەلیكترۆنی دەنێردرێت، هاوكات وەرگرتنی پارەی ئاو و كارەبا و غاز لەڕێگەی پریپەیدەوە دەبێت نەك كەسێك لە دەرگای ماڵەكەت بدات.

بەرگدروو
بەهۆی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیاوە، ئێستا پیشەی بەرگدروو بەرەوكەمبوونەوە دەچێت، كارگەكانی قوماش لە رێگەی ئامێرەكانەوە كاری دوورینی جلوبەرگ دەكەن، رەنگە كارگەكە تەنها چەند كەسێكی پێویست بێت بۆ چاودێریكردنی ئامێرەكانی دوورین.

تەباعی چاپخانە
 ئێستا ئامێرەكانی چاپكردن خۆیان كاری چاپكردنی رۆژنامە و كتێب دەكەن  تەنانەن ئامێرەكان كاغەزەكان دەبڕن و سەفتەی دەكەن، چیتر پیشەی تەباعی چاپخانە خواستی لەسەر نابێت.
ناوبژیوانی
ئەگەر دەتەوێت لە رێگەی وەرزشەوە پیشەیەكت دەستكەوێت، بیر لەناوبژیوانی مەكەرەوە، چونكە ئێستا بەهۆی تەكنەلۆژیاوە پیشەی ناوبژیوانی مەترسی لەسەرە بەتایبەت بەم دواییانە سیستمی ڤار لە یارییەكاندا بەكارهێنرا كە تەنانە هەڵەی كەمترە لە ناوبژیوان.

زەڕەنگەری
ئەم پیشەیە بەهۆی گۆڕینی ئامێرەكانەوە لەناو ناچێت، بەڵكو بەهۆی گۆڕانكارییە كۆمەڵایەتییەكانەوە لەناو دەچێت، چونكە گەنجانی ئێستا كەمتر بیر لە كڕینی زێڕ و وەبەرهێنان تیادا دەكەنەوە و زێڕ بۆتە دواخەمی ژیانیان، بەهۆیەوە سەدان دوكانی زەڕەنگەر داخراون.
داربڕین
بەمەبەستی پاراستنی ژینگە و سەوزكردنی، پیشەی داربڕین بەرەو كەمبوونەوە چووە و كۆمانیاكان بیر لەوە دەكەوە لە جێگەی بەكارهێنانی دار لە بەرهەمەكانیان مادەی تر بەكاربهێنن، هەربۆیە پیشەی داربڕین كەمیكردووە.

راوەماسی
بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی دەریاكان و توندكردنەوەی رێكارەكانی راوكردنی ماسی، پیشەی راوەماسی بەرەو كەمبوونەوە دەچێت، هەروەها كۆمپانیاكان ئامێری پێشكەوتوو و رۆبۆت بە كاردەهێنن لە جیاتی مرۆڤ.

سەرچاوە: arageek

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان