تاکسی فڕیو لە خەیاڵەوە بوو بە راستی

11:53 - 2023-07-30
دووتوێ
241 جار خوێندراوەتەوە

ئا: کلو جەمال

ئەوەی پێشتر وەک خەیاڵ باسی لێوە دەکرا سەبارەت بە تاکسی فڕیو بۆ دەربازبوون لە جەنجاڵیی شەقامەکان، لەلایەن کۆمپانیایەکی  ئەڵمانییەوە بووە راستی و بەرهەمەکەی بە چەند وڵاتێک دەفرۆشێت.
کۆمپانیای لیلیۆمی ئەڵمانی ئەزموونێکی خۆی لەبارەی پڕۆژە نوێکەیەوە لە ئیسپانیا تاقیکردەوە سەبارەت بە زانینی ئەوەی ئاخۆ دەتوانێت خزمەتگوزاریی گواستنەوەی ئاسمانی لە شێوەی تاکسیدا بەرجەستە بکات؟ 
لەوبارەیەشەوە بەنیازە ئەو خزمەتگوزارییە لە هەریەک لە چین، سویسرا، ئیتالیا و خودی ئەڵمانیا بخاتە بواری جێبەجێکردنی ئەزموونییەوە.

هەر لەو رووەشەوە کۆمپانیای «هێلی ئیسترن»ی چینی لە گرنگترین ئەو کۆمپانیایانەیە کە گرنگی بەم پڕۆژە نوێیە دەدات و ئامانجیشی ئەوەیە لەو رێگەیەوە سیستمێکی گواستنەوەی ئاسمانی هاوڕێی ژینگە دەستەبەر بکات و تاڕادەیەک هۆکارەکانی پەخشکردنەوەی گەرما لەلایەن ئۆتۆمبێلە باوەکانەوە کەم بکاتەوە.
ئەم تاکسیە فڕیوە، جێگای شەش نەفەری تێدا دەبێتەوە جگە لە فڕۆکەوانە ئەلیکترۆنییەکەی کە بە سیستمی ئەلیکترۆنییە و دەتوانرێت لە دوورەوە بجووڵێنرێت، جگە لەوەش تاکسییەکە توانای بەرگەگرتنی پلەی گەرمای بەرزی هەیە بۆ هەڵکردن لەگەڵ کەشوهەوای گەرمی هاویندا.

سەرچاوە: یورو نیوز

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان