گەرمای ئەمساڵی ئەوروپا پڕوکێنەرە

11:57 - 2023-07-30
دووتوێ
233 جار خوێندراوەتەوە

بەو پێیەی خاکی هەموو ئەوروپا شێدارە و لە وەرزی هاویندا و لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما هەڵمی لێ بەرزدەبێتەوە و پلەی گەرماکەی زیاتر دەکات دەخوێندرێتەوە 40 پلەی سەدی شارێکی ئەوروپی وەک 50 پلەی هەرێمی کوردستانە کە خاکەکەی وشکە و شێدار نییە.
گۆڕانی کەشوهەوا ئەمساڵ وایکردووە ئەوروپا بەرزترین پلەی گەرما بەخۆوە ببینێ و خەڵک هەراسان بکات، باشوری ئیتالیا لە هەندێ ناوچەدا گەیشتۆتە 50 پلەو ئەڵمانیا سەرو 40 یۆنان 44 پلە و فەرەنسا و ئیسپانیا 45 پلە، ئەمانە بۆ ئەو وڵاتانە زۆرن و خەڵک لەگەڵ ئەو کەشە رانەهاتووە و پێداویستییەکانی فێنک کردنەوەشیان وەک پێویست بەردەست نین، ئەو بارە هاووڵاتیانی هەراسان کردووە و ژمارەیەکی زۆر لە پیروپەککەوتە و نەخۆشەکان مەترسی مردنیان لەسەرە، پایەتەختی وڵاتان بەتایبەتی لەو گەڕەکانەی بەهۆی بیناو باڵەخانەی گەورەوە پانتایی سەوزاییان کەمە کەوتوونەتە بەر هەڕەشەی مردن، نیوەی دانیشتوانی پاریس واتە زیاتر لە شەس ملیۆن کەس بەتەواوی بێزاربوون و وەزعیان تێکچووە، بەتایبەتیش پیرەکان و ئەوانەی سەروو 65 ساڵن، بەپێی توێژینەوەیەکی ئینستیتۆی ناوچەی پاریس لەکۆی دانیشتوانی پاریس3.7 ملیۆن کەس واتە یەک لەسەر سێیان بەهۆی گەرماوە هەڕەشەی مردنیان لەسەرە، بەتایبەتیش تراژیدیای 20  ساڵ لەمەوبەریان بیردەکەوێتەوە کە بەهۆی گەرماوە لە ئەوروپا 70 هەزار کەس و تەنها لە پاریس 15 هەزار مردن، ئیتالیا زەنگی مەترسی لە 23 شار لێداوە و هاووڵاتیانی ئاگادارکردۆتە لە روودانی کارەساتی مرۆیی، یۆنانیش ترسی ئەوەی هەیە سەرتاپای دارستانەکانی گڕ بگرن و وڵات ببێتە خۆڵەمێش.
سەرچاوە: Tagesschau 

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان