32 ساڵە لە دارستان دەژی

11:58 - 2023-07-30
دووتوێ
301 جار خوێندراوەتەوە

«فرایندمۆنت سۆیتمان» پیاوێکی ئەڵمانی 56 ساڵە، ماوەی 32 ساڵە لە کوخێکی ناو دارستانی باشووری رۆژئاوای وڵاتەکەی لە نزیک شاری لۆکسمبۆرگ بەتەنها دەژی، ئاوی خواردنەوە لەکانییەکەی ناو ئەو دارستانە دەهێنێ و بە بەرووبومی کشتوکاڵەکەی خۆی دەژێنێ و هەرگیز ناچێتە دەرەوەی دارستانەکە، ئەو خۆی بە دڵخۆش دەزانێت کە تێکەڵاوی خەڵکی تر و تەکنەلۆژیا و پێشکەوتنەکان نییە، دەڵێت نە کێشەی کرێی خانوو ئاو و کارەبای هەیە و نە کێشەی کۆمەڵایەتی، بەهۆی ئەوەی زەویەکی کشتوکاڵی چوار دۆنمی تاپۆی هەیە لەناو ئەو دارستانە کەس ناتوانێت رێگری ژیانی لەم شوێنەدا لێ بگرێ و دەڵێت: دەمەوێت تا دەمرم ئاوا بژیم.
سەرچاوە: RTL

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان