بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت هەماهەنگییەکان بەردەوام بن

07:49 - 2022-05-11
کوردستان
667 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ جەنەڕاڵ جۆن برێنن، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا کۆبووەوە. لە دیدارێکدا کە وەھاب ھەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی ھێزەکانی دژەتیرۆر ئامادەیبوو گفتوگۆ لەبارەی ھەماھەنگیی نێوان دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێم و عیراق کرا و ستراتیژی نوێی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش تاوتوێکرا. لە دیدارەکدا جەخت لە فراوانکردنی پەیوەندی و هاریکارییە سەربازی و هەواڵگرییەکان کرایەوە لە نێوان هەرێم، عیراق و هێزەکانی هاوپەیماناندا لەپێناوی زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش لە وڵاتدا. لە بەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی لە جموجۆڵی پاشماوەکانی داعش کرد لە عیراق بەتایبەت لە ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان و ئاماژەی بەوەکرد، هەماهەنگی نێوان هێزەکانی هەرێم و عیراق، کردەی سەربازیی هاوبەش و چالاککردنی ژووری ئۆپەراسیۆن، فاکتەری گرنگی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەن و بۆ ئەمەش پێویستمان بە لێکتێگەیشتن و ستراتیژی هاوبەش هەیە. دەبێت هەماهەنگییەکان بەردەوامبن و هەموو هەوڵەکانمان لەپێناوی پاراستنی ژیان و ئارامیی خەڵکدا بێت.

 

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان