چی تر ماوە بكرێت؟

11:01 - 2023-07-31
وەرزش
253 جار خوێندراوەتەوە

رەوەز ئیسماعیل

ماستەرز و گراندسلامەكان بەردەوامن و تائێستا پێنج ماستەرز و سێ گراند سلام كراون و ئێستا 5 ماستەرز و یەک گراند سلام ماون بکرێن.

ئەوانەی كراون
ئەو ماستەرز و گراندسلامانەی تا ئێستا كراون ئەمانەی خوارەوەن كە بەرامبەریان پاڵەوانەكانیشیان نووسراوە:
*گراند سلامی ئوستورالیا ئۆپن (كوڕان-جۆكۆڤیچ) (كچان – سابالینكا).
*ماستەرزی ئیندیانا وێڵز (كوڕان-ئەلكاراز) (كچان –رایباكینا).
*ماستەرزی مەیامی (كوڕان-میدڤیدییڤ) (كچان – كفیتۆڤا).
*ماستەرزی مۆنتیكارلۆ - كوڕان (رۆبۆلیڤ).
*ماستەرزی مەدرید (كوڕان-ئەلكاراز)(كچان – سابالینكا).
*ماستەرزی رۆما(كوڕان-میدڤیدییڤ)(كچان – رایباكینا).
*گراند سلامی رۆڵاند گارۆس لە فەرەنسا (كوڕان-جۆكۆڤیچ) (كچان – شیڤۆنتیک).
*گراند سلامی ویبڵدۆن لە لەندەن(کوڕان- کارلۆس ئەلکاراز)(کچان-مارکیتا ڤندرۆسۆڤا-چیک).

چەند پەیڤێک لەسەر ویمبڵدۆن كارلۆس ئەلكاراز
كارلۆس ئەلكارازی یەكەمی ریزبەندیی جیهانی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی، بۆ یەكەم جار لە ژیانی ئیحتیرافی خۆیدا، جامی گراند سلامی ویمبڵدۆنی بەرز كردەوە، ئەمە یەكەمین جامی گراند سلامە بەرزی دەكاتەوە، پاش ئەوەی لە یارییەكی ماراسۆنی درێژ خایەندا  كە عەسری رۆژی یەكشەممە 16/7/2023 دەستیپێكردو ئێوارەیەكی درەنگ كۆتاییهات و زیاتر لە 4 سەعاتی خایاند، 3-2 (1-6)(7-6)(6-1)(3-6)(6-4)لە نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی و دووەمی ریزبەندیی جهانی بردەوە.
ئەم بردنەوەیەی ئەلكاراز نرخەكەی ئەوە بوو وەک یەكەم یاریزانی جیهان لە ریزبەندیی جیهانیدا مایەوە، دۆڕاندنەكەی جۆكۆڤیچیش بووە هۆی ئەوەی بێ بەش بێت لەو ریكۆردەی كە پێشتر رۆجییە فێدرەر تۆماری كردبوو ئەویش ئەوەیە فێدەرەر 8 جامی ئەم گراند سلامەی بەرز كردۆتەوە، هەرچی جۆكۆڤیچە 7 جامی بەرزكردتەوە و ئەگەر ئەم یاریی كۆتاییەی لە ئەلكاراز ببردایەتەوە، ئەوا ریكۆردەكەی فێدەرەی تۆمار دەكرد.
بەپێی ئامارەكانی ئۆپتا، ئەلكاراز بوو بە  سێیەم گەنجترین یاریزانی تێنسی سەرزەوی كە بتوانێت ئەم جامە بەرز بكاتەوە ئەوەش لە تەمەنی 20 ساڵ و 72 رۆژی تەمەنیدا، پێشتر بۆریس بیكەر لەتەمەنی 17 ساڵی و 228 رۆژیدا ساڵی 1985 ئەم جامەی بەرز كردۆتەوە، بیۆرینگ بۆرگیش لەتەمەنی 20 ساڵی و 27 رۆژیدا ساڵی 1976 توانیویەتی جامی گراند سلامی ویمبڵدۆن بەرزبكاتەوە.

ڤاندرسۆڤا
سەبارەت بە خولی كچانیش ماركیتا ڤاندرسۆڤای چیكی ناوی چووە لاپەڕە زێڕینەكانی نەك ویمبڵدۆن بەڵكو ئەم وەرزشەوە، بەوەی یەكەم نازناوی پاڵەوانێتییە مەزنەكانی لە ژیانی ئیحتیرافی خۆیدا بردەوە كە گراند سلامی ویبمڵدۆنە.
جگە لەوەش بوو بە یەكەمی كچە یاریزان كەلە پلەیەكی نزمی ریزبەندییەوە كە پلەی 42 بوو، سەربکەوێت و بتوانێت جامی ئەم گراند سلامە بەرزبكاتەوە و پێش سیرینا ولیامز بكەوێت كە ئەم لە پلەی 31 –ەوە توانی جامی ئەم گراند سلامە بباتەوە.

ماستەرز و گراند سلامەكانی تر
ئێستا پێنج ماستەرز و یەك گراند سلام ماون بكرێن بە تەواو بوونیان پەردە لەسەر ئەمساڵی پاڵەوانێتییە مەزنەكان دادەرێتەوەو تەنیا دەوری كۆتایی كچان و نیتۆی كوڕان دەمێنن بكرێن، ئەمانیش پاش تەواو بوونی ماستەرز و گراند سلامەكان دەكرێن، بەمشێوەیە:
*7/8/2023 ماستەرزی تۆرینتۆ بۆ كوڕان و مۆنتریال بۆكچان لە كەنەدا دەستپێدەكەن.
*13/8/2023 ماستەرزی سینسیناتی بۆ كوڕان و كچان لە ئەمریكا دەستپێدەكات.
*28/8/2023 گراند سلامی (US POEN) لە ئەمریكا دەستپێدەكات.
*4/10/2023 ماستەرزی شەنگهای  بۆ كوڕان و كچان لە چین دەستپێدەكات.
*30/10/2023 ماستەرزی رۆلێكس پاریس لە فەرەنسا دەستپێدەكات.
*12/11/2023 (Netto ATP) دەستپێدەكات.
*دەوری كۆتایی كچان لە چین 24/10 دەستپێدەكات.
لە مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵدا دوو پاڵەوانێتیی كچانی تری 1000 خاڵی رێكدەخرێن، یەكەمیان گوادالاخارای مەكسیك 17/9 دەستپێدەكات و دووەمیشیان چاینا ئۆپنە30/9 دەستپێدەكات.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان