قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی بوونە پاڵەوان لە یانەی برایەتی دەکات

09:46 - 2022-05-11
کوردستان
912 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی بوونە پاڵەوانی جامی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی نازناوەکە قوباد تاڵەبانی 
سە‌رپە‌رشتیاری مە‌كتە‌بی سكرتاریە‌تی سە‌رۆك مام جە‌لال پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشی برایەتی کرد، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێز دكتۆر دارا رەشید سە‌رۆكی یانە‌ی وە‌رزشی برایە‌تی
بەڕێزان یاریزانانی یانەی وەرزشی برایەتی

گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی سەرۆک و راهێنەر و یاریزانانی یانەی وەرزشی برایەتی دەکەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانی جامی هەرێمی کوردستان. 
ئەو دەستکەوتە وەرزشییە گرنگەی كە‌ یاریزانەکانی یانە‌ی برایەتی بەدەستیانهێنا دە‌رئە‌نجامی ئەو هەوڵە دڵسۆزانایە‌ كە‌ خستیانەگەڕ لەپێناو دڵخۆشکردنی هاندەرو جەماوەرەکەیان و دەوڵەمەندترکردنی کاروانی سەرکەوتنە‌كانیان. دووبارە‌ پیرۆزە‌ و ھیوای سە‌ركە‌وتنی زیاترتان بۆ دە‌خوازم.

قوباد تاڵەبانی 
سە‌رپە‌رشتیاری مە‌كتە‌بی سكرتاریە‌تی سە‌رۆك مام جە‌لال

#قوباد تاڵە‌بانی #وەرزش

بابەتە پەیوەندیدارەکان