قوباد تاڵەبانی: پڕۆژە‌ یاسای كار گرنگ و سەردەمیانەیە

10:03 - 2022-07-06
کوردستان
950 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەبارەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای کار لە ئەنجومەنی وەزیران پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران پڕۆژە‌ یاسای كار-ی پە‌سە‌ند كرد. یاسایە‌كی گرنگ و سەردەمیانەیە کە ئابووریی و بازاڕ وکەرتی تایبەت زیاتر دەبوژێنێتەوە.‌
لەم یاسایەدا مافی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت پارێزراوە و یەکسانی رەگەزیی لەبەرچاوگیراوە و بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی گرێبەستی کار و کاتەکانی كار کردن و مۆڵەت وەرگرتن، بەتایبەتیش مافی نەوجەوانان و ژنان، رێکخراوەتەوە.
خۆشحاڵم كە‌ ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ئە‌م ئە‌ركە‌ی خستە‌ سە‌ر شانی بەندە و تیمێکی وەزاریی. لێرەوە سوپاسی ئۆفیسی سەرۆکی حکومەت و هەردوو وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و پلاندانان دەکەم کە هاوکار و پشتیوانمان بوون لەئامادەکردنی یاساکە.

#قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان