بۆ کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی بەتوانای کورد، قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
زۆر بەداخەوە خزمەتکارە گەورەکەی زمان و ئەدەبی کوردی مامۆستا عەزیز گەردی کۆچی دوایی کرد.
لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاری مامۆستا و هەموو خەمخۆرانی زمان و ئەدەبی کوردی دەکەم.
مامۆستا لە ریزی ئەو نووسەر و رۆشنبیرە گەورانەی گەلەکەماندایە کە کاریگەرییان لەسەر نەوەکانی داهاتووش بەردەوام دەبێت و نەوە لە دوای نەوە شانازی بە بەرهەمەکانیانەوە دەکەن.
یاد و ناوی دکتۆر عەزیز گەردی بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
قوباد تاڵەبانی