پەیامی قوباد تاڵەبانی بۆ یادی شێرکۆ بێکەس

07:36 - 2022-08-04
کوردستان
799 جار خوێندراوەتەوە

شێرکۆ بێکەس  لەڕووی خەیاڵ و هەم لەڕووی زمان و شێوازی نووسینی شیعرەوە، بە یەکێک لە شاعیرە گەورە و نوێخوازەکانی کورد دادەنرێت. 

کۆی ئەزموونی شیعریی شێرکۆ بێکەس بریتییە لە خەمی کوردبوون. کوردبوون بۆ ئەو ئازارێکی کەڵەگەت بوو، سەرچاوەی هێز و وزەی داهێنانی بوو. 

ئەو، شاعیر و قسەکەری بەویژدانی هەموو ئەو تراژیدیانە بوو، کە کوردی پیادا تێدەپەڕی. گەر ئێستا ئەو لە ناوماندا بمایە، دەبوو بەو دەنگە توڕە و بریندارە کوردانەیەی خۆی، چۆن چیرۆکی کچە یەزیدییە بە کەنیزەککراوەکانی بگێڕایەتەوە، چۆن باسی بە سوتماک کردنی نیشتمان و بە حەڵاڵکردنی خوێنی کوردی بهۆنیایەتەوە، ئێمە هەموومان لە کارەساتەکاندا، ئەوەی زۆر بیری دەکەین، ئەو دەنگە شیعریە مەزنەی ئەو پیاوەیە، کە دەیتوانی لەو دنیا جوانەی شیعری خۆیدا بەرگریمان لێ بکات. 

درود بۆ گیان و شیعری تۆ شێرکۆ بێکەس.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان