سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: سودانی بەڵێنی پێداین لە ئەمڕۆوە کێشەى ناردنى مووچەى هەرێم چارەسەر دەبێت

01:42 - 2023-08-01
کوردستان
556 جار خوێندراوەتەوە

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى عیراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەى دوێنێدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عیراق، بەڵێنى ئەوەیان پێدراوە کە لە ئەمڕۆوە کێشەى ناردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم چارەسەر دەبێت و بە دڵنیاییەوە ئەو هەفتەیە پارەى تەواو بۆ مووچەى فەرمانبەران دێت و کێشەى مووچە نامێنێت.
وتیشى، سودانى جەختىکردۆتەوە کە بۆ مانگەکانى داهاتوو کێشەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم نامێنێت، بەپێى یاساى بودجە پارە بۆ هەرێم دێت.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان #حکومەتی هەرێمی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان