سوید ‌و بەریتانیا رێكەوتنی بەرگرییان ئیمزاكرد

07:51 - 2022-05-12
جیهان
569 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لەگەڵ ماگدالینا ئەندەرسۆن هاوتا سویدییەكەی، ئیمزاكردنی رێكەوتنی بەرگری نێوان بەریتانیا ‌و سویدیان راگەیاند.
رێكەوتنەكە بواری بەرگری ‌و پاراستنی هەر وڵاتێكیان دەگرێتەوە، لە ئەگەری هەر پەلامارێك لە پێش بڕیاری سوید بۆ ئەندامێتیی لە پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، كە بڕیارە بەم نزیكانە بیدات.  
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لە یەكێك لە بارەگاكانی سەرۆك وەزیرانی سوید، بۆریس جۆنسۆن رایگەیاند: ئەگەر هێرش بكرێتە سەر سوید ‌و داوامان لێكرا، ئەوا پشتیوانی پێشكەش دەكەین.  
سەرەتای ئەم مانگەش، سەرۆك وەزیرانی سوید لەبەردەم ئەندامانی حزبەكەیدا ئاشكرایكرد: ئەندامێتیی وڵاتەكەیان لە ناتۆ، بەرپرسێارێتییەكی تایبەت دەخاتە ئەستۆیان دەربارەی سەقامگیری لە دەریای بەڵتیك. وتیشی: لە ئەگەری پەلاماردانی سوید لەلایەن هێزی دەرەكییەوە، دەرفەتی باشترمان هەیە لە پشتیوانیكردنی وڵاتانی دیكە بۆ بەرگری ‌و ئەگەر فنلەندای دراوسێیان ببێتە ئەندامی ناتۆ ‌و سوید نەبێتە ئەندامی ئەو هاوپەیمانییە سەربازییە، ئەوا وڵاتەكەمان مەترسی زیاتری لەسەر دەبێت. 

سەرچاوە/ ئاژانسەكان

#بەریتانیا

بابەتە پەیوەندیدارەکان