ئەناناس یارمەتیدەرە بۆ کۆنترۆڵکردنی شەکر لە خوێندا؟

10:44 - 2023-08-06
دووتوێ
280 جار خوێندراوەتەوە

ئا: دڵان سامان

هەرچەندە چارەسەرێکی جادوویی نییە، بەڵام خواردنی ئەناناس لە ژەمی رۆژانەتدا دەتوانێت یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکر بکات لە خوێندا و پاڵپشتی گەشەی ماسولکەکان بکات، چونکە یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی ئەناناس بریتییە لە کەمی رێژەی گلایسیمیک  (GI) کە پێوەرێکە دیاری دەکات ئەو خۆراکە تا چەند بە خێرایی ئاستی شەکری خوێن بەرز دەکاتەوە، ئەو خۆراکانەی رێژەی گلایسیمیکیان کەمترە، هەرس دەکرێن و بە هێواشی هەڵدەمژرێن، لە ئەنجامدا وردە وردە گلوکۆز دەردەچێت بۆ ناو خوێن.
ئەم دەردانە بە شێوەیەکی خاوتر دەتوانێت سوودی هەبێت بۆ ئەو کەسانەی هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکرەیان دەکەن، ئەناناس-یش پلەی GI ی نزیکەی 59 یە و بە مامناوەند دادەنرێت، لە راپۆرتێکی نوێدا کە ماڵپەڕی پزیشکی تایبەتمەند «only my health» بڵاوکراوەتەوە باس لەوەدەکات ئەناناس ئەنزیمێکی سروشتی تێدایە پێی دەوترێت برۆمێلین، توانای یارمەتیدانی بۆ هەرسکردن هەیە و هەوکردن لە لەشدا کەمدەکاتەوە، هەروەها دەکرێت بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی هەستیاری بەرامبەر ئەنسۆلین و میتابۆلیزمی گلوکۆز، ئەمەش دەبێتە هۆی باشتر کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێن.
رۆڵی لە کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێن و دروستکردنی ماسولکە
*ئەناناس سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ ڤیتامین  C، کە دژە ئۆکسانە و رۆڵێکی گرنگی هەیە لە دروستکردنی کۆلاجین.
*کۆلاجین پێکهاتەیەکی سەرەکی شانە بەستەرەکانە، لەوانەش ریشاڵ و بەستەرەکان و پێویستن بۆ پشتگیریکردن و بەهێزکردنی ماسولکەکان. بە پشتگیریکردنی بەرهەمهێنانی کۆلاجین، ڤیتامین سی لە ئەناناسدا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەشداردەبێت لە گەشەکردن و چاکبوونەوەی ماسولکەکان.
بەڵام گرنگە ئاماژە بەوە بکەین پێویستە چێژ لە ئەناناس وەربگیرێت وەک بەشێک لە خۆراکی هاوسەنگ و جۆراوجۆر، هاوکات ئەناناس نابێت جێگەی سەرچاوە گرنگەکانی تری ماددە خۆراکییەکان بگرێتەوە، وەک پرۆتین و چەوری تەندروست و دانەوێڵەی تەواو.

سەرچاوە: الشرق الاوسط

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان