دورگەی رۆژی دوایی

10:46 - 2023-08-06
دووتوێ
363 جار خوێندراوەتەوە

دورگەی رۆژی دوایی بە دورگەی (ئیستەر)یش ناسراوە، دورگەیەكی بچووكی دوورە دەستە و رووبەرەكەی زیاترە لە (101) کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، دەكەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی ئۆقیانووسی هێمن و هەرێمێكە سەر بە چیلی و سروشتێكی گڕكانی هەیە
زاناكانی شوێنەوارناسی پێیان وایە نهێنی زۆر لەم دورگەیە هەیە، ئەوەی سەرنجی خەڵكی راكێشاوە، لە دورگەكەدا 887 پەیكەری زەبەڵاحی بەردینی تێدایە بەناوی (موای) كە لەسەر شێوازی روخساری مرۆڤ دروستكراون و شێوەیەكی ترسناكیان هەیە، مێژووەكەیان بۆ هەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە.
هێشتا دیار نییە ئەو پەیكەرانە چۆن لەو دورگەیە، دروستكراون یاخو چۆن گواستراونەتەوە بۆ ئەوێ، لەبارەی نهێنییەكانی ئەو پەیكەرانەوە چیرۆكی ئەفسانەیی هەیە، هەندێك دەڵێن ئەو پەیكەرانە بوونەوەرە  ئاسمانییەكانن دروستكراون، هەندێكی تر دەیگەڕێننەوە بۆ سەردەمی پلۆپۆنیزەكان لە نێوان سەدەی 13 بۆ 15.
زۆربەی پەیكەرەكان روویان كردۆتە دورگەكە، شارەزایان دەڵێن ئەوە ئاماژەیەكە بۆ چاودێریكردنی خەڵكەكە و پاسەوانیكردنیان، تەنها حەوت پەیكەر نەبێت رووی لە زەریاكەیە ئەوەش بۆ یارمەتیدانی گەشتیارانە بۆ دۆزینەوەی دورگەكە، ئەفسانەیەكش هەیە دەڵێت: حەوت پیاو هەبوون چاوەڕێی پاشاكەیان كردووە.
بۆیە دورگەکە ناونراوە ئیستەر، چونكە لەلایەن گەڕیدەی بەناوبانگی هۆڵەندی(جاكوب رۆژفین)ەوە دۆزراوەتەوە لە رۆژی یەك شەممە 5ی نیسانی ساڵی 1772 كە رۆژی هەستانەوەی مەسیح بووە، هەربۆیە پێی دەڵێن دوورگەی رۆژی دوایی، بۆچوونێك هەیە دەڵێت، مادام مرۆڤایەتی لێرەوە دەستیپێكردووە هەر لێرەشەوە كۆتایی دێت.
گەیشتن بە دورگەكە ئاسان نییە، لەگەڵ ئەوەی ناوچەكە ژمارەیەكی زۆر كەم لە خەڵكی تێدا دەژی و هاوكات بووەتە شوێنی گەشتیاری و ساڵانە هەزاران كەس رووی تێدەكەن، ساڵی 1996 خراوەتە لیستی شوێنەوارەكانی یونسكۆوە، هەروەها ناویشی لە لیستی ئەو ناوچانەدایە كە ژێر ئاو دەكەوێت.

سەرچاوە: العربی بوست

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان