لەدارستانی Somakoی وڵاتی ئیکوادۆر سروشتناسان دیاردەیەکی سەیریان دۆزیوەتەوە کە لەهەموو دنیا وێنەی نییەو نەبووە، ئەویش ئەوەیە لەوێ دارخورماکان لە شوێنی خۆیان نامێنن، ئەو دیاردەیە وایکردووە خەڵکی بە تامەزرۆوە بچنە ئەو شوێنەو بەچاوی خۆیان ببینن، بۆ سەردانیکردنی دەبێ لە شاری « کیتۆ» ەوە سێ سەعات بە ئۆتۆمبێل بڕۆی ئینجا 15 سەعات بە بەلەمی بچووک بەناو رووبار ئینجا بە پشتی وڵاخ و چەند سەعاتێکیش بەپێی بڕۆیت تا دەگەیتە ئەو دارستانە سەختەی ئیکوادۆر، لەوێ هەزاران جۆر لەو درەختە هەیە کە پێی دەڵێن Socratea Exerrhiza چەند سانتیمەترێک نەبێت هەموو ڕەگەکانیان بەدەرەوەیە، بەبەردەوامی گەشەدەکەن و رۆژانە 3 سانتیمەتر لەشوێنی خۆی لادەچێ و دەڕوات، هەمیشە رەگەکانی زیاد دەکات و درەختەکە لە پانتایی خاکەکەدا لادەچێ و شوێنەکەی دەگۆڕێت، لەماوەی ساڵێکدا 20 مەتر دەجوڵێ و دەچێتە پانتاییەکی تر کە خاکەکەی پێ خۆش بێت و تیشکی خۆری زیاتری بۆ بچێت، بەپێی یاساش خەڵکی دەتوانن ئەو زەویە بکڕن کە درەختەکەی لێڕواوە، بەڵام بۆ پێنج ساڵی تر، چونکە تا ئەو کاتە درەختەکە لەو شوێنە لادەچێ و زەویەکە خاڵی دەبێت بۆ کێڵان و چاکردن و چاندنی بەروبومێک بەکاری دێنن.
سەرچاوە: Biologie Seite