خه‌لیل عه‌بدوڵڵا
مسته‌ر بین، نووسه‌ر و سیناریست و هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری كۆمیدیی بێده‌نگی جیهانییه، له‌سه‌رانسه‌ری گۆی زه‌ویدا ناسراوه، به به‌رهه‌مه كۆمیدییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌موو جیهانی هێناوه‌ته پێكه‌نین و بۆته ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشنگداری ئاسمانی هونه‌ری جیهانی و له ده‌رگایه‌كی زێڕینه‌وه ده‌چێته ناو دیرۆكی هونه‌ری كۆمیدیای بێده‌نگی دنیاوه.
رۆوان سباستیان ئه‌تكینسۆن، ناوی ته‌واوی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه و به (مسته‌ربین) ناسراوه.
رۆژی 6ی كانوونی دووه‌می 1955 له شاری كۆنسێتی هه‌رێمی دۆرهامی باكووری خۆرئاوای به‌ریتانیا له دایك بووه. له ئامێزی خێزانێكی جووتیاردا په‌روه‌رده بووه.
سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندنی له به‌ریتانیا ته‌واو كردووه، له قۆناغی ئاماده‌یی هاوڕێی گیانی به گیانی تۆنی بلێر بووه، بلێر بوو به سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، رۆوانیش به پاشای هونه‌ری كۆمیدی بێده‌نگ!.
دوای قۆناغی خوێندنی ئاماده‌یی، رۆوان چووه زانكۆ‌و پاش چوار ساڵ خوێندن، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له به‌شی كاره‌بای كۆلیجی ئه‌ندازیاریی زانكۆی نیوكاسڵ و دواتر بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له بواری ئه‌ندازیاری كاره‌بایی له زانكۆی ئۆكسفۆردی شاهانه به‌ده‌ستهێناوه.
رۆوان هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانی گه‌نجییه‌وه خولیای كاری هونه‌ری نواندن بوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی نوتقی باش نه‌بوو و زمانی ده‌یگرت و كه‌سێكی شه‌رمن و گۆشه‌گیر بوو و شێوه‌شی بۆ كاری ئه‌كته‌ریی ئه‌و سه‌رده‌مه گونجاو نه‌بوو، هیچ تیپ و كۆمپانیایه‌كی هونه‌ری ئاماده نه‌بوو كاری هونه‌ری له‌گه‌ڵدا بكات.
رۆوان به هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی جیهانی چارلی چاپلین سه‌رسام بوو، چاپلین به‌هۆی گرفتی ته‌كنیكییه‌وه فیلمه كۆمیدییه‌كانی به بێده‌نگی تۆمار كرد، به‌بێده‌نگی په‌یامی خۆی به هه‌موو جیهان گه‌یاند، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنانی فیلمه كۆمیدییه بێده‌نگه‌كانی رۆوان له‌سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیای نوێی جیهانیدا، كێشه‌ی ته‌كنه‌لۆژی نه‌بوو، به‌ڵكو كێشه‌ی نوتق و زمانگرتن بوو، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌ویش به بێده‌نگی ده‌نگ و په‌یامی خۆی به هه‌موو جیهان گه‌یاند‌و خه‌نده و بزه‌ی خسته سه‌ر لێویان.
رۆوان، كۆڵی نه‌دا‌و رووبه‌ڕووی ئه‌و ئاله‌نگارییانه بۆوه و به هه‌وڵی شێلگیرانه‌ی خۆی توانی به‌ربه‌سته‌كان تێك بشكێنێ و له رێی هونه‌ری كۆمیدی بێده‌نگه‌وه سه‌رنجی هه‌موو جیهان بۆ لای خۆی رابكێشێ و بزه بخاته سه‌ر لێویان بیانخاته پێكه‌نین.
ساڵی 1976 بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداری فێستیڤاڵی (ئیدنبه‌ره)ی كرد و له‌گه‌ڵ تیپی كۆمیدی زانكۆی ئۆكسفۆرد به‌رهه‌مێكی كۆمیدیان پێشكه‌ش كرد، به‌وه‌ش شوێن پێیه‌كی بچووكی له كایه‌ی هونه‌ردا دانا و به‌رده‌وام بوو.
دواتر ساڵی 1979 درێژه‌ی به‌كاری هونه‌ری دا و له رێی بینینی رۆڵی (مسته‌ر بین)ه‌وه توانی بێته ناو كایه‌ی كاری هونه‌ری كۆمیدییه‌وه و جێی خۆی به ته‌واوی قایم بكات. هه‌موو جیهانی به‌كاره‌كانی سه‌رسام كرد و خه‌نده‌ی خسته سه‌ر لێوی زۆربه‌ی خه‌ڵكی سه‌ر گۆی زه‌وی.
به‌وه‌ش چووه ریزبه‌ندی په‌نجا هونه‌رمه‌ندی كۆمیدیی مه‌زن له مێژووی به‌ریتانیادا.
رۆوان، له دوای رۆڵبینی مسته‌ر بین، له ده‌یان كاری دیكه‌ی هونه‌ریی دراما و فیلم و شانۆگه‌ری به‌شداری كرد و خاوه‌نی خه‌رمانێك كاری هونه‌رییه، به‌ڵام زنجیره‌ی مسته‌ر بین به سه‌رتۆپی كاره هونه‌رییه‌كانی ماوه‌ته‌وه و هه‌ر به‌و ناوه‌شه‌وه ناسراوه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه كاره‌كته‌ری مسته‌ربین ئه‌و ناوبانگه جیهانییه گه‌وره‌یه‌ی پێبه‌خشی، كه‌چی ساڵی 2012 رۆوان ئه‌تكینسۆن، بڕیاریدا واز له رۆڵبینی زنجیره‌ی مسته‌ر بین بهێنێ، چونكه پێی وابوو، ته‌مه‌نی سه‌روو په‌نجا ساڵی و روخساره خه‌مبار و سه‌ره ماش و برنجییه‌كه‌ی بۆ بینیی رۆڵی كۆمیدیی مسته‌ر بین گونجاو نییه، تێڕوانینی هونه‌ری و بڕیاره‌كه‌ی گونجاو بوو، هه‌رچه‌ند نیگه‌رانی هه‌وادارانی لێكه‌وته‌وه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی رۆوان هه‌موو ژیانی خۆی بۆ كاری هونه‌ری ته‌رخانكردووه، به‌ڵام بایه‌خیشی به‌كاروباری سیاسی داوه. ساڵی 2005 له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی ناوداری به‌ریتانیادا ئیئتلافێكی سیاسی‌یان پێكهێنا و رۆوان خۆی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و ئیئتلافه‌ی كرد و چوونه په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، داوایان له په‌رله‌مان كرد پێداچوونه‌وه به پڕۆژه یاسای ته‌جریم كردنی هاندانی رق و كینه له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینی یاخود ره‌گه‌زی بكات، چونكه پێیان وابوو ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه ده‌سه‌ڵات به گروپه ئایینی و ره‌گه‌زییه‌كان ده‌دات كه چاودێری كاره هونه‌رییه‌كان بكه‌ن و بیانخه‌نه ژێر چاودێری و كۆنترۆڵیان بكه‌ن.
چیرۆكێكی راسته‌قینه‌ی رۆوان ده‌گێڕدرێته‌وه، كه هه‌ر وه‌ك زنجیره چیرۆكی مسته‌ر بین ده‌رده‌كه‌وێ، به‌ڵام ئه‌مه‌یان روداوێكی راسته‌قینه‌یه.
ساڵی 2001 رۆوان و خێزانه‌كه‌ی سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن بۆ كینیا، له كانی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌دا، فڕۆكه‌وانه‌كه له هۆش خۆی ده‌چێت، رۆوان به‌و په‌ری لێهاتووییه‌وه توانیبووی بۆ چه‌ند خوله‌كێك كۆنترۆڵی فڕۆكه‌كه بكات و هاوسه‌نگی رابگرێ تا فڕۆكه‌وانه‌كه هۆشی هاتۆته‌وه و كۆنترۆڵی ته‌واوه‌تی فڕۆكه‌كه‌ی كردووه.
رۆوان ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه، سه‌ره‌تای ساڵی 1980 سانتێرا ساستری ناسی كه وه‌ك هونه‌رمه‌ندی ماكیاج له ده‌زگای BBC كاری ده‌كرد، كه‌وتۆته داوی خۆشه‌ویستی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه و خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان ماوه‌ی 10 ساڵی خایاندووه و به زه‌ماوه‌ند كۆتایی هاتووه و ساڵی 1990 له نیویۆرك ژیانی هاوسه‌رییان پێكهێناوه، به‌رهه‌می ئه‌و ژن و مێردایه‌تییه دوو كوڕ بووه.
رۆوان دوای چیرۆكی خۆشه‌ویستی و زه‌ماوه‌ندی له‌و ژنه باوك هیندی و دایك به‌ریتانییه، جارێكی دی له ساڵی 2014 و له ته‌مه‌نی 59 ساڵیدا له‌گه‌ڵ (لوێز فۆرد) زه‌ماوه‌ندی كرد‌و له‌و ژنه‌ش كچێكی بووه كه ساڵی 2017 چاوی بۆ ژیان هه‌ڵهێناوه.
به‌هۆی كار و خزمه‌ته هونه‌رییه‌كانییه‌وه، رۆوان چه‌ندین جار له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی وڵات و ده‌ره‌وه خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه، به‌نرخترین خه‌ڵات كه پێی به‌خشراوه ئه‌و خه‌ڵاته‌یه كه له رۆژی له دایكبوونیدا له ساڵی 2013 پێیبه‌خشراوه، ئه‌ویش خه‌ڵاتی ئیمپراتۆریه‌تی به‌ریتانییه، كه خه‌ڵاتێكی مه‌زن و به‌نرخی ئه‌و وڵاته‌یه به كه‌سانی ناوداری گه‌وره ده‌به‌خشرێت.
رۆوان خولیایه‌كی دیكه‌ی ئۆتۆمبیله، چه‌ندین ئۆتۆمبیلی جۆرا‌و جۆری هه‌یه، ته‌نانه‌ت وتاریشی له سه‌ر جۆره‌كانی ئۆتۆمبیل به‌گشتی و ئۆتۆمبیله وه‌رزشییه‌كان به تایبه‌تی بۆ گۆڤار و رۆژنامه‌كان نووسیوه.
ئه‌گه‌رچی رۆوان بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له ئه‌ندازیاریی كاره‌بادا هه‌یه، به‌ڵام پێناچێ سوودێكی ئه‌وتۆی له‌و بڕوانامه بڵنده‌ی زانكۆی دێرینی ئۆكسفۆردی شاهانه وه‌رگرتبێت، به‌ڵام هونه‌ر ناوبانگێكی جیهانی و خۆشه‌ویستییه‌كی بێ‌سنوور و سامانێكی گه‌وره‌ی پێبه‌خشی، كه سامانه‌كه‌ی به‌بڕی 150ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
ئێستا رۆوان چۆته ته‌مه‌نه‌وه و ته‌مه‌نی 68 ساڵه، به‌ڵام له‌سه‌ر كار‌و به‌خششی هونه‌ری به‌رده‌وامه، دواكاری هونه‌ری زنجیره‌یه‌كی كۆمیدیی بێده‌نگه به‌ناوی (پیاوێك له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌نگدا)، پێده‌چێ ئه‌م زنجیره كۆمیدییه بێده‌نگه جێ به زنجیره‌ی كۆمیدی بێده‌نگی (مسته‌ر بین) لێژ بكات!.
سەرچاوە: ویکیبیدیا