ئۆكی لۆتسمان، نوێنەری پڕۆگرامی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان رایگەیاندووە، بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە، عیراق ساڵانە 400 هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی لەدەستدەدات.
وتیشی، عیراق لە پلەی پێنجەمی ئەو وڵاتانەدایە كە لەژێر مەترسی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوادایە و پلەكانی گەرما لەو وڵاتە بە تێكڕای دوو بۆ حەوت جار خێراتر لە پلەكانی گەرمای جیهان بەرزتر دەبێتەوە.
بەوتەی ئۆكی لۆتسمان، هۆڕەكانی عیراق زۆرترین كاریگەریی گۆڕانكاریی كەشوهەوایان لەسەرە و لە ساڵانی رابردوودا پلەكانی گەرما زیاتر بووە لە 55 پلە و ئەوەش وشكەساڵی زیاتر كردووە.
سەرچاوە: الصباح