سویسرا میوانداریی دانوستاندنی بازرگانیی چین و ئەمریکا دەکات

08:39 - 2025-05-10
عیراق
22 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە رۆژی شەممە لە جنێڤ سکۆت بینست، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا و جیمسۆن گریر، نوێنەری بازرگانیی ئەمریکا، لەگەڵ هی لیفینگ جێگری سەرۆک وەزیرانی چین کوببنەوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
سەرچاوە میدیاییەکان ئاشکرایانکردووە، کە سویسرا میوانداریی دانوستاندنی بازرگانیی راستەوخۆی نێوان لێپرسراوانی باڵای ئەمریکا و چین دەکات لەم قۆناغەدا، کە گرژییە بازرگانییەکان لە نێوان هەردوو زلهێزدا پەرەیان سەندووە.

لەلایەکی دیکەوە کارین کیلەر سەرۆکی سویسرا رایگەیاند، کە وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتووە بۆ خێراکردنی دانوستانە بازرگانییەکان.

لای خۆشیەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، چاوەڕوانی کۆبوونەوەیەکی دۆستانە لەگەڵ چین دەکەم و حەزدەکەم ئامادەیی چین ببینم.
سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی ئاشکرا کردووە، رەنگە لەگەڵ شی جینپینگ سەرۆکی چین کۆببێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان